سێ یاریزان گەیشتنە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی پەکین

لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی پەکین، ئارینا سابالێنکا، کریستینا بوکسا و مایدا لینێتی جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

پاڵەوانێتی ژنانی پەکین چوارەم پاڵەوانێتییە گەورەکانە کە درێژخایەنترین پاڵەوانێتییە لە چین، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٣ بەڕێوەچوو.

 

ئارینا سابالێنکا یاریزانی بێلاڕوسی کە پلەی سێیەمی جیهانە، دوای ئەوەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە سفر لە مانچای ساوانگکای تایلەندی بردەوە، بە ئەنجامی ٦-٤ و ٦-١، سەرکەوت بۆ قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی پەکین.

 

ئەمڕۆ ٢٨ی ئەیلوول، ئارینا سابالێنکا، پاڵەوانی بەرگریکاری ئەمریکای کراوە، توانی لە ماوەی ٧٦ خولەکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

 

هەروەها کریستینا بوکسای ئیسپانی بە دوو کۆمەڵە لە لودمیلا سامسۆنۆڤای ڕووسی بە ئەنجامی ٦-١، ٤-٦، ٦-٤ لە لودمیلا سامسۆنۆڤای ڕووسی بردەوە و مایدا لینێتی پۆڵەندیش بە ئەنجامی ٦-٤، ٤-٦، ٦-٣ لە ئوشیجیمای ژاپۆنی بردەوە.