پەرستار و مامانەکان لە یەمەن ڕووبەڕووی داخورانی پیشەیی و موچەی کەم دەبنەوە

لە یەمەن، پەرستار و مامانەکان بۆ ماوەی درێژ و لە بارودۆخێکی سەختی پیشەییدا کار دەکەن، بەرامبەر بە موچە و پاداشتی کەم کە لەگەڵ قەبارەی بەرپرسیارێتی و ئەکڕەکان کە لە ستۆیاندا ناگونجێت، لە سایەی بەرزبوونەوەی تێچوونی ژیان و گواستنەوە و دابەزینی هەلی کاری جێگی

رەحمە شەنزور

 

یەمەن ـ هەندێک لە کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە یەمەن ڕووبەڕووی فشاری پاشەکشەپێکراو دەبنەوە بۆ پابەندبوون بە ئێشکگیری کاری درێژ و ئەرکی زیادە، لە کاتێکدا زۆربەیان موچەی جێگیریان پێ نادرێت، لەبر ئەوە پشت بە پاداشت یان ڕێژەی دارایی سنووردار و دواکەوتوو دەبەستن، ئەمەش بارگرانییە ئابوورییەکانیان زیاتر دەکات و بەردەوامبوون لە پیشەکەدا دەکاتە ئاڵنگارییەکی ڕۆژانە.

 

ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە کەرتی تەندروستی لە یەمەن ئاماژە بەوە دەکەن، کە کەمی موچە و نائاساییبوونی دابەشکردنی، لەگەڵ نەبوونی کادری پێویست، بەشدار بوون لە زیادکردنی فشارەکان لەسەر کارمەندانی تەندروستی و هەندێکیان ناچار کردووە بە دوای هەلی کاری تریدا بگەرێن یان کەرتی تەندروستی بەجێبهێڵن.

 

کاتژمێری زۆر بەرامبەر بە پاداشتی سنووردار

لە بەشی لەدایکبوون لە نەخۆشخانەی کۆماری لە شاری تەعز، خەوڵە مەلیکی، ٢٥ ساڵ، بۆ ماوەی زیاتر لە دە کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کار دەکات، بەرامبەر بە ڕێژەیەکی دارایی کە وتی: بەشی دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی و خێزانەکەی ناکات، ئەوەشی خستەڕوو کە شایستە داراییەکانی کارمەندەکان دەیگرن پێویست ناکات لەگەڵ قەبارەی ماندووبوون و بەرپرسیارێتییەکانیان لە ناو نەخۆشخانەکەدا.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە ئەوان موچەی جێگیر وەرناگرن، بەڵکو پاداشت و ڕێژەی دارایی وەردەگرن کە هەندێک جار  دوادەکەون و بە شێوازێکی ڕێک و پێک دابەش ناکرێن، پێیوایە بەرزبوونەوەی تێچوونی ژیان و گواستنەوە کارەکەی سەختتر کردووە، لە کاتێکدا شایستە داراییەکان لەگەڵ بارودۆخی ئابووری ئێستادا ناگونجێن.

 

خەوڵە مەلیکی ئاماژەی بەوەشکرد، کە نەبوونی پشتگیری کاریگەری لەسەر کارمەندەکان و نەخۆشەکانیش هەبووە، بە تایبەت لە سایەی پێشوازیکردنی ژنان لە خێزانە کەمدرامەتەکان کە ناتوانن تێچوونی چارەسەرکردن بگرنە ئەستۆ.

 

عەهود قاسم، مامان هاوبەشی هەمان نیگەرانییە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە کارمەندانی بەشی لەدایکبوون لە ئێستادا پشت بە پاداشتی دارایی سادە دەبەستن لە جێگەی موچەی جێگیر، ئەم پاداشتە بە شێوازێکی ڕێک و پێک دابەش ناکرێن و دەکرێت بۆ ماوەی درێژ دواکەون.

 

جەختی کەوەکردەوە، کە هەندێک لە کارمەندەکان کاتژمێری زۆر لە ناو نەخۆشخانە بەسەر دەبەن، لە بەیانییەوە تاوەکو شەش ئێوارە، بەرامبەر بە پاداشتی دارایی نەک موچەی جێگیر، لە کاتێکدا تێچوونی گواستنەوە و ژیان بە شێوازێکی گەورە بەرز بووەتەوە.

 

پێیوایە کێشەکە تەنها پەیوەندی بە بڕی پاداشتەکەوە نییە، بەڵکو بە نەبوونی ڕێکوپێکی دابەشکردنیشی و نەگونجانی لەگەڵ ژمارەی کاتژمێرەکانی کارکردن و قەبارەی بەرپرسیارێتییەکانی کە کارمەندەکان لەناو بەشەکانی لەدایکبووندا هەڵیانگرتووە.

 

عەهود قاسم ئاماژەی بەوەشکرد، کە کارمەندەکان ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکی تر دەبنەوە لە کاتی پێشوازیکردنی نەخۆشەکان لە خێزانە هەژارەکان کە ناتوانن تێچوونی چارەسەرکردن بگرنە ئەستۆ.

 

بارگرانییەک کە سنووری شوێنی کار تێدەپەڕێنێت

ئەم ئازارە جیاواز ناڕسێت لە قەیرانێکی بەرفراوانتر کە کارمەندانی تەندروستی لە یەمەن دەژین تێیدا، لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەزموونی کارمەندانی تەندروستی لە کاتی ململانێدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە کەمی کادر بووە هۆی ئەوەی لە هەندێک بنکەدا کارمەندەکان بخەنە ژێر باری کاتژمێری کاری ماندووکەر، کە لە هەندێک حاڵەتدا گەیشتە کارکردن لەسەر بنەمای ٢٤ کاتژمێر، هاوکات لەگەڵ پچڕانی موچە و کەمی پێداویستی پزیشکی.

 

بەم شێوەیە، پەرستار و مامانەکان خۆیان دەبیننەوە لە بەردەم هاوکێشەیەکی سەختدا، کاتژمێری کاری زۆر و بەرپرسیارێتی گەورەتر، بەرامبەر بە داهاتێک کە لەگەڵ تێچوونی ژیاندا ناگونجێت، لەو کاتەی کە کەرتی تەندروستی پێویستی بە پاراستنی کادرەکانی هەیە نەک ئەوەی ناچاریان بکات بە دوای سەرچاوەی تری داهاتدا بگەرێن یان پیشەکە بەجێبهێڵن.