چیرۆکی ویداد فێرمان: لە نەخۆشییەوە بۆ یەکەمین تاقیگەی ئاردی بادەم

ویداد فەرمان، چێشتلێنەر و پسپۆڕی خۆراک دوای ئەزموونی خۆی لە نەخۆشی، بووە یەکەم کەس لە عێراق تاقیگەیەکی تایبەتی ئاردی بادەم بە ناوی "شێوازی ژیانی تەندروست" دامەزراندووە.

ڕەجا حەمید ڕەشید 

 

عێراق- ویداد فەرمان،چێشتلێنەر و پسپۆڕی خۆراک گەشتەکەی بۆ جیهانی خواردنی تەندروست بە ئەزموونی لەگەڵ نەخۆشی دەستپێکرد، بووە یەکەم چێشتلێنەر لەسەر ئاستی عێراق کە تاقیگەیەکی تایبەتمەند لە بەرهەمهێنانی ئاردی بادەم لە ژێر ناوی بازرگانی "شێوازی ژیانی تەندروست" دامەزراند.

 

گەشتەکەی ویداد فەرمان تەنها پڕۆژەیەکی پیشەیی نەبوو، بەڵکو بە ئەزموونێکی کەسی لەگەڵ نەخۆشی دەستیپێکرد، دوای چەندین ساڵ لە ئازار، سەرەتا نەخۆشیەکەی وەک هەستیاری گەنم دەستنیشانکرا، بەڵام دواتر دەرکەوت کە قۆڵۆنی فتقی هەیە و هەستیاری بە هەندێک بەرهەم هەیە، وەک ئاردی گەنمەشامی، ئەمەش وایلێکرد بەدوای چارەسەری خۆراکی بجێگرەوە بگەڕێت، هەموو بەرهەمەکانی بە ئاردی بادەم دروست دەکرێن کە جێگرەوەیە بۆ ئاردی گەنم و ڕۆژانە بەبێ گلوتین و شەکری پاڵاوتە و زەیتی هایدرۆجین ئامادە دەکرێن.

 

پشتگیریکردنی تەندروستی ژنان و کۆمەڵگە

بەرهەمەکانی ویداد بۆ تووشبووانی شەکرە و ئەوانەیە کە هەستیاری گەنم یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنیان هەیە و ئەوانەی دەیانەوێت پلانی خواردنی تەندروست پەیڕەو بکەن، وتی: زۆربەی موکلەکانی ژنانن، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی (PCOS) و بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە.

 

هەروەها ویداد جەختی لە گرنگی پشکنینی بەردەوام و زوو دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک و هێلکەدان و پاراستنی شێوازی ژیانی تەندروست کردەوە، بۆچوونی خۆی بە بەدەستهێنانی چەندین بڕوانامەی نێودەوڵەتی و پیشەیی دەربڕی و بووە یەکەم چێشتلێنەری عێراقی کە شوێنێکی تایبەت بە خواردنی تەندروست تۆمار بکات.

 

ئاستەنگ و بانگەوازێک بۆ ژیانێکی تەندروست

سەرەڕای ئاستەنگییەکانی وەک نەبوونی کەرەستەی خاو بۆ خۆراکە تەندروستەکان لە بازاڕەکانی عێراق و پێویستی هاوردەکردنیان لە وڵاتانی ئەوروپاوە، ویداد ڕوونیکردەوە کە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە لە پاراستنی تەندروستی مرۆڤەوە دەست پێدەکات.

 

لە کۆتاییقسەکانیدا داوای کرد دووربکەونەوە لە خواردنی خێرا و جەخت لەسەر ژەمە تەندروستەکانی ماڵەوە و وەرزشکردن و داوای ڕاوێژکاری پزیشکی پێش خواردنی هەر دەرمانێک بکەنەوە.