ڕوناک مەجید: هیوادارین هەبوونی پڕۆسەی ئاشتی ببێتە ئازادبوونی فیزیکی ڕێبەرەکەمان

٢٧ ساڵ بەسەر پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت، ڕوناک مەجید، چالاکوانی سیاسی دەلێت: هیوادارین هەبوونی پڕۆسەی ئاشتی ببێتە ئازادبوونی فیزیکی ڕێبەرەکەمان.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ ٢٧ساڵ بەسەر پلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێدەپەڕێت کە ڕێبەر خۆی لە بارەی ئەو پلانگێڕییە دەڵێت من دیلی تورکیا نیم بەڵکو دیلی گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیم، کە پرۆسەکە لە سووریاوە دەستیپێکرد بۆ ئیمراڵی و گەورەترین پلانگێڕیی گلادیۆی ناتۆیە لە مێژوودا و سەرەتای دەستپێکی جەنگی جیهانی سێیەم بوو"، لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨دا، یەکەمین هەنگاو بۆ گەورەترین بۆ پلانگێڕیی نێودەوڵەتی گلادیۆی ناتۆ، لە دژی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان و گەلی کورد و تەڤگەرە ئازادیخوازەکەی ئەنجامدرا، کە ئەمریکا و ئیسڕائل بۆ ڕوخان و لێدان لە عێراق و سەپاندنی هەژموونی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، پێویستیان بە جۆرێک لەو پلانگێڕییە هەبوو، پاشان لەو ڕێگەیەوە تورکیا بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، وەک داردەستێک بۆ سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەکاری بهینن، هەروەها بە درێژای دروستبوونی تەڤگەری ئازادی کوردستان، پلان گێڕییەکان لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و تەڤگەری ئازادی بەردەوامی هەیە، هەبوونی پلانگێڕیەک لە نێوان هێزە نێودەوڵەتییەکان، ئیسڕائیل، ئەمریکا، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و هێزەکانی ناتۆ ئەنجام دەدرێت، گەلی کورد لە باکووری کوردستان لە لێواری مەرگدا ژیان دەکات، کە ڕێبەرایەتی بۆ ژیانەوەی گەلی کورد لە لێواری مەرگدا  ڕێکخستنیکی دامەزراند، ئەو سیاسەتە هۆکارێک بوو بۆ شەرمنەکردنی کورد و دابونەریتی کورد لە باکووری کوردستان و ئەنجامدانی سیاسەتی کورد لە ناوچەکەدا، دەوڵەتانی داگیرکەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک مەترسییەک بۆ سەر دەوڵەتانی داگیرکەر زانی، لە ئەنجامدا ئەو پلانگێڕییەی لە ساڵانی نەوەدەکان تا ئێستا بەردەوامی هەیە، لە ئەنجامی قڕکردنی نەتەوەو کولتوور و زمانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

" پاش ئەو پلانگێڕیەیی بەرامبەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا، گەل بە گیانفیدایی وەڵامی دوژمنیان دایەوە"

ڕوناک مەجید، چالاکوانی سیاسیی، باسی لە پیلانگێڕییەکەی دژ بە گەلی کورد لە ساڵی ١٩٩٨ کردو وتی: زلهێزانی ناتۆ مەترسیان لە ڕێکخستنێکە بەردەوامی پەروەردە و خۆبەڕێوەبردنی هەبێت، پاشان دامەزراندنی هێزی ژن لە لایەن ڕێبەرایەتییەوە و ئەرکدارکردنیان بە خۆبەڕێوبەری ژنان لە ناوچەکەدا، بۆیە ئەو ئازادییەی ژن لەفەلسەفەی زانستی ژنۆلۆژیدا خۆی دۆزییەوە، کە تەواوی ئەم کارانە هۆکاربوون بۆ ئەنجامدانی ئەو پلانگێڕییەی بەرامبەر کورد و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامبدرێت، پاش ئەوەی سووریا بەجێ دەهێڵێت ڕوو لە ئیتاڵیا دەکات، پاشان ڕوو لە ڕووسیا و یۆنان دەکات، بەڵام لە هیچیەک لە شوێنەکان وەرناگیرێت، هەروەها داوا لە هۆڵەندا دەکات، دوبارە بەهۆکاری ئەو پلانگێڕیانە بۆ ماوەی چەندین سەعات فڕۆکەکەی لە ئاسمانی ناوچەکەدا دەهێڵدرێتەوە، لە کۆتاییدا لە کینیادا بە شێوازێکی پلانبۆداڕێژراو ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ڕێگەی بێهۆشکردنیەوە دەڕفێندرێت، تەواوی ئەو بارودۆخەی خوڵقێندراوە دەریدەخات دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی دەوڵيتانی زلهێزەوە پلانگێڕی بۆسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامداوە، پاشان لە ئەنجامی ئەو پلانگێڕییە دەبرێتە دورگەی ئیمڕاڵی، لە دورگەیەک کەشوهەوایەکی شێی هەبێت، ئاستەنگی ژیانکردن دروست دەکات، بەڵام هەروەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ویستیان لە ئەنجامی زیندانی کردنم یان ڕادەست بە دەوڵەتانی داگیرکەر ببم، یان هەوڵی خۆکوشتن بدەم، بەڵام من تەواوی ئەو پلانانە ڕەتدەکەمەوە، بەڵام لە ڕێگەی پلان نامەکانەوە تەواوی دەوڵەتانی پلانگێڕ دادگای دەکرێن"، لە پاش دەستگیرکردنی بۆ یەکەمجار لە تەواوی جیهاندا کاردانەوەی گەل لە پێناو دەستگیرکردنی ڕێبەرەکەیاندا ببیندرێت، پاش دەستگیرکردنی گەل لە حەوت ساڵی تا ٧٠ ساڵی دەکەونە بەرخۆدان، لە ڕێگەی خۆپشاندان و چالاکی گیان فیدای لە تەواوی پارچەکانی کوردستان دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، گەلی کورد لە ڕێگەی گڕدان لە جەستەی بۆ ئازادبوونی ڕێبەرەکەی دەنگدانەوەی لە جیهاندا دروستکر، کە بووە پشتیوانی گەل بۆ سەرۆکەکەی، هەروەها لە زینداندا بەرگرینامەیەکی بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی کورد دەرکرد، کە گەلی کورد لەسەر ئەو ڕێگایە ڕێبازەکانی بەردەوامی هەبێت، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەو بەرگرینامەیە گەلی کورد لە قەتیسبوونی دەربهێنێت، تا قەڵەمبازی خۆی ئەنجامبدات، کە توانی فکر و فەلسەفەیەکی جیاواز بهێنێتە ئاراوە.

 

" سەرەڕای گۆشەگیرییەکان، گەل هەوڵی شکاندنی گۆشەگیری بۆسەر ڕێبەرەکەیان دەکەن"

ڕوناک مەجید، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەگەڵ هاوزیندانییەکانیدا لەسەر فکر و فەلسەفەیەک بەرخۆدان دەکەن، پاشان بە بەردەومی ئەو تەڤگەرە کە سەر بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆن، لە هاوسەرۆکان تا ئەندامێکی ڕاگەیاندن، بەردەوام دەخرێنە زیندانەوە، بەڵام بەردەوام دەتوانن لە کۆمەگە و پەرلەماندا ڕێژەی بەرچاو ببهێننە ئاراوە، وتی: سەرەڕای زیندانی کردنی و هەبوونی پلانگێڕی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، لە ئێستادا مافی هیوا کەیسەکەی دەگرێتەوە، سەرەڕای ئەوەی لە پاش یاسایی لەسێدان دەگۆڕدرێت بە زیندانی هەتاهەتایی، دواتر سزاکەی مافی هیوا دەیگرێتەوە، سەرەڕای هەموو ڕێگرییەکان بۆسەر ڕێبەرایەتی و جێبەجێ نەکردنی مافی هیوا بۆ ئازادبوونی، چەندین سال گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان درووست دەکرێت، سەرەڕای گۆشەگیرییەکان بە تیکۆشانی گەل و بەرخۆدانیان هەوڵیان بۆ شکاندنی گۆشەگییریەکان دەدا.

 

"لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لێێواری مەرگدایە"

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە لێێواری مەرگدایە، بە گوێرەی ئەو بارودۆخە دەوڵەتی تورکیا بە هەمان ئاقاری ئێستای عێراق و سووریا و ئێران لە ڕووی سیاسییەوە تێیدا دەژین گوزەر دەکات، لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورکیا پەنا بۆ سیاسەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبات، پرسی ئاشتی دەهێنێتە سەر زمان، هەبوونی پرسی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕێگری لە جەنگ و ناسەقامگیری کۆمەڵگە دەکات، هەروەها لە ئێستادا ئیسڕائیل هاتۆتە ناو شەڕەکانەوە، لە لایەن ئیسڕائیلەوە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆیە نەخشەڕێگاکان دادەڕێژرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە پاش ئەو هەموو شەڕەی لەگەڵ گەریلایانی پەکەکە کردی و نەگەیشتە ئەنجامێک، بەڵکوو زیانی ماددی وگیانی لە وڵاتەکەی خۆی دەدا، لەڕووی سیاسیی و دبلۆماسییەوە گەیسستبووە بنبەست، بۆیە لەڕێگەی دەوڵەت باخچەلیەوە دەیویست تورکیا لە لێواری مەرگەوە بە پڕۆسەی ئاشتی هەڵبستێنێتەوە، هەروەها هەبوونی پرسی ئاشتی دەبێت گۆڕانکاری لە دەستووری تورکیادا بکرێت، بۆیە ئاکەپە و ئەردۆغان و کۆمەڵێک لە دەسەڵاتدارە کۆنەپەرستەکان، ئامانجیان بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی نییە، بۆیە لە ڕێگەی کۆمەڵێک بابەتی دیکەوە ڕێگری لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ئاشتی دەکەن، بەڵام ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سوورە لەسەر بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی لە ڕێگەی ئەو گروپانەی سەردانی دەکەن، سەرەڕای هەبوونی پرسی ئاشتی تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی گرنگی بۆ پڕۆسەکە نەناوە، دەوڵەتی تورکیا چەتەکانی لە سووریادا ڕێگری لە بەرەوپێشچوونی باکووری و رۆژهەڵاتی سووریادا بکرێت، بەردەوام لە ڕێگەی چەتەکانییەوە هێرش بۆسەر هەسەدە و قەسەدە لە ناوچەکەدا دەکرێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوناک مەجید وتیشی: پلانگێڕری بۆسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەین، زیندانی کردنی ڕێبەر ئاپۆ زیندانی تاکەکەسی نەبووە، بەڵکو لەسەر بابەتی گەلەکەی زیندانی کراوە، لەسەر بابەتی میللەتی کورد زیندانی کراوە، لە ئەنجامدا ئەو پلانگێڕییەی بەرامبەر ئەنجامدرا، بۆیە پلانگێڕییەکان شەرمەزار دەکەین، هیوادارین هەبوونی پڕۆسەی ئاشتی ببێتە ئازادبوونی فیزیکی ڕێبەرەکەمان، تا بتوانێت پڕۆسەی سۆسیالیزمی دیموکراتیک لە کۆمینێکەوە دەستپیبکات، کە کۆمەڵگەی کوردی هەڵستانەوەیەک بەخۆیەوە ببینێت، هەروەها لە دیزاینکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاسدا، ئەگەر گەلی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نەبێت، ئەوا دوبارە لۆزانێکی دیکە بەسەر کورددا دەسەپێندرێت، کەواتە کورد لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا دەبێت یەکدەنگ و یەک هەڵوێستبن، هەڵوێستەکانمان یەکبن، تا پلانگێڕییەکان بۆسەر کورد کۆتای پێبێت.