هەڵبژاردن لەناو ناسەقامگیری و نەبوونی دیموکراتیکدا... کوا ڕەوایەتی؟
لە نێو ئەو گێژاوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی کە لە ئێستادا سووریای گرتووەتەوە، ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن گەلی سووریاوە پێشوازی لێنەکرا، بەهۆی نەبوونی بنەمایەکی دیموکراتی بۆ ئەنجامدانیان کە ئیرادەی گەلی سووریا بەدیبهێنێت.

سیلڤا مەنلا عوسمان
حەلەب – فەهیمە حەموو، ڕێکخەری کۆنگرەی ستار لە شاری حەلەب، ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ ئەنجومەنی گەل لە سووریا ڕەتکردەوە و بە شتێکی تێنەگەیشتنی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریای زانی.
گەلی سووریا هیوا و خواستەکانیان بۆ سووریایەکی ئازاد و دیموکراتی لەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس چەسپاند، بەڵام ئەوەی هەموو لایه ک کەمی بوو، جێگرەوەیەک بوو بۆ ئەم دەسەڵاتە و چۆنیەتی بونیادنانی سیستەمێکی دیموکراتی کە مافی هەموو پێکهاتەکانمسۆگەر بکات و نوێنەرایه تی ئیرادە یان بکات، بۆیە سەریان سوڕما لە سیاسەتی جیهادییەکانی هەتەشە کە چوونە سەر دەسەڵات، و دانیان بە دیموکراتی و ئیرادەی پێکهاتەکانی سووریادا نەنا بە هیچ شێوەیەک، هەروەها ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەل کە گفتوگۆ و ڕەتکردنەوەی پێکهاتەکانی سووریای لێکەوتەوە، نمونەیەکی زیندووە لەو سیاسەتە هەڵبژێردراوەی کە ئەوان پەیڕەوی لێدەکەن.
ئەوانەی لە دیمەشق هاتنە سەر دەسەڵات، جێگرەوەیەکیان بۆ ئەو ڕژێمە پێشنیار نەکرد کە کەوتە خوارەوە
فەهیمە حەمو، ڕێکخەری کۆنگرەی ستار لە شاری حەلەب، بە بێ هیوای کۆمەڵگەی سووریا لە ڕژێمی جیهادیەکانی هەتەشە، وتی: کۆمەڵگەی سووریا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد چاوی لە سیستەمێکی دیموکراتی بوو، بەڵام لە یەکەم ساتەکانی سەرهەڵدانی جیهادییەکانی هەتەشە بۆ دەسەڵات، هیواکانی کۆمەڵگە داڕما، ئەو لێدوانانەی باس لەوە دەکەن کە ژنان 'نابێت ئەو سروشتەی کە خودا دروستی کردووە، کە لە ڕۆڵی پەروەردەی خۆیانە لەناو خێزانەکانیاندا تێپەڕێنێت، هەروەها سنوورەکانیان نابێت لە بەربەستی چشتخانە تێپەڕێنن' ئەم وتارانە ئاشکرایان کرد کە سووریا بەرەو کوێ دەڕوات.
بکوژ چۆن دەتوانێت نوێنەرایەتی ئیرادەی قوربانییەکە بکات؟
ئەو کۆمەڵکوژییەکانی بیرهێنایەوە کە کۆمەڵگەی دروزەکانی سوەیدایان کردە ئامانج، وتی: کۆمەڵگەی دروزەکان تووشی کۆمەڵکوژییەکی ترسناک بوون، جگە لە ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، لە ژێر ڕۆشنای ئەوەی سوەیدا ئەزمونی کرد، ئیرادە و بەرخۆدانی ژنانی دروز لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی کە کردوویانە ئامانج سەریهەڵدا، هەروەها پچڕانی میدیاکان لەسەر ئەو پێشێلکاریانەی کە دروزەکان لە سوەیدا تووشی بوون، بەڵام دزەپێکردنی هەندێک ڤیدیۆ دڕندەییەکانی حکومەت بەرامبەر بە پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بۆ بۆچوونی گشتی ئاشکراکرد، کە تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک لەلایەن حکومەتەوە نەگیراوەتەبەر بۆ ڕاگرتنی توندوتیژییەکان، تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
ڕوونیشیکردەوە، کە ئەوانەی کۆمەڵکوژییان لە دژی مەزهەبێک ئەنجامداوە ناتوانن نوێنەرایەتی ئیرادەی ئەو مەزهەب بکەن، ئاماژەی بە ئەوەی لە کەناراوەکانی سووریا و لە سوەیدا ڕوویدا، هەروەها نیوەی جوگرافیای سووریا بۆ ئەم هەڵبژاردنانە گونجاو نییە بەهۆی ئەو دابەشکارییە کۆمەڵایەتیانەی کە عەقڵیەتی توندڕەوی حکومەت پەروەردەی کردووە.
زەمینەسازی لە سووریا ئامادە نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن
فەهیمە حەموو باسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن کرد کە لەم دواییانەدا لەلایەن حکومەتی کاتیەوە ڕاگەیەندرا، وتی: چۆن هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت بەبێ ئەوەی زەمینەی بۆ ئامادە نەکرێت؟ ئەم هەڵبژاردنانە ناتوانن دادپەروەرانە بن لە نەبوونی سەقامگیری و سیستەمێکی ڕاستەقینە کە نوێنەرایەتی ئیرادەی کۆمەڵگە بکات و یەکیان بخات، پێی وایە ئەم هەڵبژاردنانە تەنها لە یەک کوتلەی ناو حکومەتی ئێستادا سنووردار دەبن و هەوڵدەدەن خۆیان بەسەر دەسەڵاتدا بسەپێنن، لەبەرئەوەی سەرۆک ئەو کەسەیە کە بڕیار لەسەر لیژنەی کۆمسیۆن دەدات، دواتر لیژنەکە بڕیار دەدات کێ کاندید دەکرێت لە ڕێگەی ڕەزامەندی سەرۆکی ئەو حکومەتەی کە پشتیوانی لێدەکات لەکاتێکدا، پێکهاتەکانی دیکە بەدەر دەکات، بۆیە شەرعیەت لە گەلی سووریا بەدەست ناهێنێت.
دیموکراتیک ئەوەیە کە لەگەڵ فرەچەشنی کۆمەڵگەی سووریادا دەگونجێت
ئاماژەی بەوەشکرد، کە سووریا مۆزایکێکە لە پێکهاتە هەمەچەشنەکان و ئەمەش ئەوەیە کە جیای دەکاتەوە، هەروەها عەرەب، کورد، ئەرمەنی، سیرکاسی، دروز و کرستیانەکان لە کۆنەوە لەسەر ئەم خاکە پێکەوە ژیاون و مێژوو شایەتحاڵی ئەوەن، بۆیە مافی خۆیانە نوێنەرایەتی خۆیان بکەن و بە سیستەمێکی دیموکراتی وڵات بەڕێوەببەن کە لەگەڵ ئەو فرەچەشنییەی سووریا چێژی لێ وەردەگرێت.
لامەرکەزییەت و دیموکراتی: باشترین نمونەن
سەبارەت بە ئامادەنەبوونی ژنان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن، فەهیمە حەموو ڕایگەیاند، ژنانی سووریا بێدەنگ نەبن بەرامبەر بەو شتانەی لە سووریا ڕوودەدەن، دەنگیان بەرز بکەنەوە بەرامبەر هەموو ئەو سیاسەتانەی کە ستەمیان لێدەکەن، چونکە ئەوان وەک جاران نین، بەڵکو بوونەتە خاوەنی ئیرادە و بڕیاردان و هەڵوێستێک، کە ئەمەش لە سایەی ئەو ئەزمونەی بەدەستیان هێناوە لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە لە باکوور و ڕۆژهەڵات سووریا کاردەکات، لە ماوەی ساڵانی شۆڕشدا هەنگاوی سەرکەوتوویان ناوە و لە هەموو بوارەکاندا بەشدارییان لە ٥٠٪ بەدەستهێناوە، ئەمەش لە ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاشدا هاتووە، بەم شێوەیە سیاسەتی نادادپەروەرانەی دژی ژنان لە سووریای نوێدا ڕەتکردەوە.
فەهیمە حەموو، لە کۆتاییدا، دووپاتی کردەوە، کە گەلی سووریا ئەمڕۆ پێویستی بە سیستەمێکی فرەیی و لامەرکەزی هەیە کە دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی تێیدا زاڵ بێت، ئێمە نیگەران و بەرپرسیارین لە بونیادنانی کۆمارێکی لامەرکەزی نوێ کە تێیدا مافەکانی سووریاییەکان و مافەکانی ژنان بەتایبەتی پارێزراو بن.