چالاکوانێکی لوبنانی: ئاگربەست لە غەززە نەماوە

خلود حاموش، چالاکوانی سیاسی، جەختی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەمڕۆ لە غەززە و باشووری لوبنان دەگوزەرێت، نوێنەرایەتی لاپەڕەیەکی نوێ دەکات لە شەڕێکی بوونگەراییدا، کە جوگرافیا تێدەپەڕێنێت و هاوکێشە ناوچەی و نێودەوڵەتییەکان دادەڕێژێتەوە.

فادیا جومعە

 

بەیروت- لەناو هەوڵە چڕەکانی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاگربەست لە غەززە، پلانێکی "ڕۆژ دوایی" پێشنیار کراوە، کە قۆناغی داهاتوو دەخاتە ڕوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆدەنگی فەڵەستین و نێودەوڵەتی لەسەر داهاتووی کەرتی ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوەی بەرفراوان دەبێتەوە، هاوکات، میسر، قەتەر و ئەمریکا بەردەوامن لە هەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ کاراکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە کاتێکدا هۆشداری دەدرێت کە هەر بەربەستێک دەتوانێت پێکدادانەکان هەڵگیرسێنێتەوە.

 

لوبنان ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی گرژییە سنوورییەکان و ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فشاری کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە بە هاوسۆزی لەگەڵ غەززە کاردانەوەی شەڕەکە ئەزموون دەکات، سەرەڕای ڕاگەیاندنی پابەندبوونی بزووتنەوەی حەماس بە کەمکردنەوەی پەرەسەندن لە باکوور، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ناسکی دۆخی ناوخۆی لوبنان و ئاڵۆزیی پرسە ناوچەییەکان، نیگەرانییەکان هەروا ماونەتەوە.

 

خلود حاموش، چالاکوانی سیاسی و کۆمەڵایەتی پێیوایە بەناو "ئارامی" لە غەززە تەنها هەوڵێکی جوانکارییە بۆ پەردەپۆشکردنی دۆخێکی گرژی سیاسی و سەربازی، ئەم هەوڵە ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل و جیهانە، لە نێوان زیادبوونی شەرمەزارکردنی هێرش و کۆمەڵکوژییە بەردەوامەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هاوپەیمانییە گەیشتە بنبەست، کە پێویستی بە چارەسەرێکی کاتی هەبوو، بەتایبەتی دوای شکستهێنانیان لە وەرگرتنەوەی دیلەکان بە ڕێگەی سەربازی و پەنابردنی زۆرەملێیان بۆ دانوستان، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەوڵەکانیان بۆ بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی حەماس لەرزۆک بوو و پشتبەستنیان بە نێوەندگیری قەتەر شکستی هێنا، ئاگربەستەکە وەک هەنگاوێکی تاکتیکی هات بۆ پاڵنانی ڕێکەوتنی گۆڕینەوەی زیندانییەکان، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ گەڕانەوە بۆ پەرەسەندن، کە بە خێرایی تەنها یەک ڕۆژ دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە دەرکەوت، وە بە بیانووی جیاواز.

 

ڕوونیشیکردەوە، کە کرۆکی ئارامییەکە لە دەوری گەڕانەوەی زیندانییەکان دەسوڕایەوە و بابەتەکەش بە قبوڵکردنی مەرجەکانی حەماس لەلایەن داگیرکەرەوە کۆتایی هات، کە هەر لەسەرەتاوە جەختی لەوە دەکردەوە، کە ئازادکردن تەنها لە ڕێگەی دانوستانەوە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئایا ئەمە پشوویەکە؟ بەڵێ، تا ئەو کاتەی دروشمی "لە دەریاوە بۆ ڕووبار"یان دەمێنێتەوە، ئەوان ناوەستن، بەتایبەتی کە ناتانیاهۆ ناوی شەڕەکەی گۆڕیوە و ناوی بردووە بە "جەنگی قیامەت"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی شەڕەکە بەردەوامە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، جارێکی دیکە دەنگی کەسوکاری قوربانییەکان لەڕێگەی میدیاکانەوە دەنگی داوەتەوە و پشتڕاستی دەکەنەوە کە شەڕەکە کۆتایی نەهاتووە و هێشتا کۆمەڵکوژییەکە بەردەوامە، پێشێلکارییە بەردەوامەکان شتێکی نوێ نین بۆ دوژمن، کە خووی بە مانۆڕکردن لە نێوان ئارامکردنەوە و پەرەسەندندا گرتووە، تەنها بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیهان لەگەڵ هەر شتێک کە لە شکۆمەندیەکەیدا ماوەتەوە.

 

"ئەوەی ڕوودەدات ئارامی نییە، بەڵکو پشوودانی جەنگاوەرێکە لە شەڕێکی ئاشکرادا"

خلود حاموش ئاماژەی بەوەدا، کە ئاگربەستی ڕواڵەتی لە غەززە ڕەنگدانەوەی ڕاستیەکی ڕاستەقینە نییە کە لەگەڵ مافە سەرەتاییەکانی فەڵەستینییەکان بگونجێت، بەڵکو بەرگێکی ناسکە بۆ شەڕێکی بەردەوام، وتی: ئەو یارمەتییانەی کە دەچنە ناو کەرتەوە تاڵان دەکرێن و دەدزرێن، و بەس نین بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دانیشتووان، کە بەدەست قەیرانێکی ئابووری دامرکێنەرەوە دەناڵێنن و ڕێگرییان لێدەکات تەنانەت کاڵای بەردەستیش بکڕن، ڕەزامەندی داگیرکەری لە ئەنجامی پەرەسەندنی دانپێدانانی نێودەوڵەتی بە مافی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینییەکان بووە، ئەمەش وایکردووە کە کڕنۆش بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان و بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بنێت، هەرچەندە بۆ ماوەیەکی کاتی بێت.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئاڵەنگاریەکان ماونەتەوە و قەیرانی غەززە تەنها ماددی نییە، بەڵکو بە قووڵی دەروونی و کۆمەڵایەتیشە، کاریگەرییە دەروونییەکانی شەڕەکە، بەتایبەتی لەسەر منداڵان و ژنان، لەوە زیاترە کە دەتوانرێت بە هاوکاری یان هەوڵدان بۆ سەپاندنی ڕاستیەکی سیاسی نوێ چارەسەر بکرێت، بە لەبەرچاوگرتنی دانپێدانانی حەماس وەک پارتێکی سیاسی و بڵاوبوونەوەی ئەو هاوکارانەی کە هەڕەشە لە یەکگرتوویی خەڵک دەکەن، ڕاستی سیاسی لە غەززە ئاڵۆزە، راستی سەربازیش ئاڵۆزترە، کۆمەڵگەی فەڵەستین هێشتا نەچووەتە قۆناغێکی ئارامی ڕاستەقینە، بەڵکو دۆخێکی گێژاوی بەخۆیەوە دەبینێت کە دەتوانێت ببێتە هۆی بۆردوومانکردن، دانوستان، یان مانۆڕ، ئەوەی ڕوودەدات ئارامی نییە، بەڵکو پشوودانی جەنگاوەرێکە لە شەڕێکی ئاشکرادا، کە وردەکاری و پێشهاتەکانی لە دۆخی زیندانییەکانەوە تا چارەنووسی سەرکردەکان بە نهێنی دەمێنێتەوە.

 

شەڕەکە فراوانتر دەبێت و نیشتەجێبوونی ناوچەیی لە مەترسیدایە

خلود حاموش ڕوونیکردەوە، کە شەڕەکە تەنها لە غەززەدا سنووردار نییە؛ لە دەریاوە تا ڕووبارەکە درێژ دەبێتەوە، کەناری ڕۆژئاوا و عەرەب ٤٨ و لوبنان و ئوردن و تەنانەت سیناش دەگرێتەوە، کە میسر بە پێشبینی ئەگەری دەستێوەردانی سەربازی یان هەوڵێک بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەکەیە بە ئاوارەکردنی دانیشتوانی غەززە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕاگەیاندراوەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە "زۆربوونی زەوی لە ئوردن"، نیازی تێکدەرانە سەبارەت بە ئاوارەبوونی زۆرەملێ، بە لەبەرچاوگرتنی پڕۆژە بەردەوامەکانی نیشتەجێکردنی ناوچەی کە هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە،  وتی: دیمەنی ئێستا چوارچێوەی ناوچەیی تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڕەپانێک بۆ ململانێی جیهانی، کە تێیدا بەرژەوەندیی زلهێزەکانی وەک چین، ڕووسیا، کۆریای باکوور و وڵاتانی ئەوروپا تێکەڵ دەبن، ڕووبەڕووی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبنەوە کە ترەمپ سەرۆکایەتی دەکات و زیانێکی زۆری لێدەکەوێتەوە.

 

لوبنان لە گۆڕەپانی چارەنووس

سەبارەت بە ڕۆڵی لوبنان لەم قۆناغە چارەنووسسازەدا، وتی: ڕۆڵی لوبنان لە بەهێزکردنی خۆیدایە لە ناوخۆدا لە ڕێگەی دەوڵەت و گەلەکەیەوە، هەروەها لە بێدەنگکردنی ئەو دەنگە چەتانەی کە جەستەی ئەم نەتەوە بریندارە پارچە پارچە دەکەن، کە ناچارە لەناو سیستەمێکی خێڵی ناسکدا پێکەوە بژین، هەروەها یەکێتی لوبنانییەکان دەبێ لە دەوری خۆڕاگری وەک مافێکی بنەڕەتی خاک بەرجەستە بکرێت، نەک درێژکراوەی ئێران یان هەر دەسەڵاتێکی بیانی، نە فەرەنسا یان ئیسرائیل.

 

پێیوایە ئەم هەڵبژاردنە تەنها هەڵوێستێک نییە، بەڵکو پرسێکی بوونیە، چونکە جێگرەوەیەکە بەرەو پڕۆژە هەژموونگەرییەکانی "ئەمریکی و زایۆنیستی"، جا لە ڕێگەی ئاساییکردنەوە، بێلایەنی، یان ئامرازەکانی تری کۆنترۆڵکردنەوە بێت، کە بارودۆخی ئێستا داوای یەکڕیزی ڕاستەقینە دەکات، چونکە ئەوانەی ئەمڕۆ یەکگرتوو نین، سبەی ناتوانن ببنە بەشێک لە پەیکەری گەل.

 

جەختی لەوەکردەوە، پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە باشوور لە پاراستنی ڕۆحی بەرخۆدانەوە دەست پێدەکات، بۆ ئەو بەرخۆدان بژاردە نییە، بەڵکو شوناسێکە کە ڕەگ و ڕیشەی لە خاکی جەبەل عامل و خوێنی قوربانییەکان دا هەیە، وتی: شۆڕشگێڕانی لوبنان هەمیشە ڕووبەڕووی داگیرکەر و گەندەڵی دەبنەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، یەکگرتووی ئەوان و چەکەکانیان دەبێت یەک بێت، چونکە پاراستنی ڕاستەقینە لە شۆڕشی ناوخۆییەوە سەرچاوە دەگرێت کە خۆڕاگری لوبنان لە دژی پڕۆژەی زایۆنیستی دەپارێزێت.

 

ئاوەدانکردنەوە وەک ماف و خۆڕاگری وەک شوناس

خلود حاموش پێیوایە دادپەروەری و ئاشتیش هاوشێوەی شەڕ بووەتە بابەتی ناوچەیی و جیهانی، لوبنان بە تایبەتی باشوور گۆڕەپانێکی هەمیشەیی ململانێیە، لە "سویسرای ڕۆژهەڵات"ەوە گۆڕا بۆ "سویسرای سەربازی ڕۆژهەڵات"، وتی: لوبنان تەنها گۆڕەپانێکی ناوخۆی نەبووە، بەڵکو گۆڕەپانێک بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جیهانی و ناوچەیی، ئەمەش وایکردووە ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە ببێتە پێویستییەکی نیشتمانی و پان عەرەبی، پشتیوانی لە غەززە جگە لە وەستان لەگەڵ ستەملێکراوان لە بەرامبەر ستەمکاردا هیچی تر نەبوو، هەڵوێستێک کە ناتوانرێت وازی لێبهێنرێت، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی باشوور مافێکی سروشتی گەلەکەیەتی، دواخستنی ئەم مافەش پەیوەستە بە پەکخستنی دانوستان و چارەسەری سەربازی و ئەمنی، بەو پێیەی پرسی ئاوەدانکردنەوە وەک کارتی فشار لە دژی گەل و حکومەت و بەرخۆدان بەکاردەهێنرێت، لە هەوڵێکدا بۆ بەتاڵکردنەوەی باشووری دانیشتووانەکەی.

 

سەرەڕای کارەساتەکان، خەڵکی باشوور بەردەوامن لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان، چاندنی داری زەیتون، ژیان و پەروەردەکردنی منداڵەکانیان لە چادردا، لە دیمەنێکی خۆڕاگری ڕۆژانەدا، وتی: ئەوانەی مافێکیان هەیە دەستبەرداری نابن، بەتایبەت ئەگەر ئەو مافە هی خەڵکی باشوور بێت، کە لەسەر ئارامی و خۆڕاگری بونیاد نراوە.

 

پێشهاتە نوێیەکان هاوکێشەکان سەرلێشێواو دەکەن و ململانێکان دووبارە دەکێشنەوە

ڕوونیشیکردەوە، کە کێشەکانی لوبنان و غەززە چیتر لەیەکتر جیا نین، بەڵکو بەشێکن لە هاوکێشەیەکی بەرفراوانتری ناوچەیی کە یەمەن و عێراق دەگرێتەوە، لەگەڵ هەڵوێست و دانوستانەکانی ئێران لە ناوچەکەدا تێکەڵ کراوە، وتی: شەڕەکە چیتر ناوخۆیی نییە، بەڵکو ناوچەیی و نێودەوڵەتییە، لەسەر وشکانی و دەریایی و ئاسمانی بەڕێوەدەچێت، فشارەکان بەردەوام دەبن تا ئاگربەستێکی هەمەلایەنە دەکرێت کە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە، یەکلاکردنەوەی ئەم شەڕە پەیوەستە بە خۆڕاگری و کۆڵنەدانی شۆڕشگێڕانی بەرخۆدان.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەیەکی داهاتوو شایەتی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی دەبێت لە هاوکێشەکاندا، لەگەڵ هێنانەکایەی کارتی نوێ و پێشتر بەکارنەهێنراو، کە دەتوانێت ئیسرائیل سەرلێشێواو بکات و نیگەرانییەکانی بەرز بکاتەوە.

 

ژنان لە دڵی خەبات

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە باشووری لوبنان و لە سەرانسەری وڵاتانی عەرەبی و بە تایبەتی لە فەڵەستین، تەنها توخمێکی کۆمەڵایەتی نین، بەڵکو بنچینەی شۆڕش و نموونەی زیندوویەتیە، ژنانی خەباتکەر لەبەرچاو دەگرێت کە بەرگەی کارەسات و سەختیان گرتووە و هەرگیز لە داوای مافەکانی پاشەکشەی نەکردووە، بارودۆخی ژنانی ئەمڕۆ باری خاک و گەلە، ئەوان لە دڵی شەڕدان نەک لە پەراوێزدا.

 

خلود حاموش، جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە لوبنان و فەڵەستین درێغییان نەکردووە لە بەجێگەیاندنی ڕۆڵی میدیایی خۆیان لە دڵی شەڕەکەدا، بەو پێیەی ژنانی ڕۆژنامەنووسان لە بەرەکانی شەڕدا دەرکەوتوون و ڕووبەڕووی مەترسی و برسێتی و نەخۆشی و دڕندەیی بوونەتەوە، هەروەها ڕۆڵی ژنان تەنها لە بەرگریکردن لە دۆزی ئەو کەسە سنووردار نەبووە، بەڵکو گەورەترین پاڵپشتی بوون لە هەموو ئاستەکاندا.

 

دیمەنەکانی ژنانی بەبیرهێنایەوە، کە لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانەوە بەشدارییان لە کەشتییەکاندا کردووە کە گەمارۆکەیان شکاندووە، وە لە بەرامبەر هێزەکانی ئیسرائیلدا وەستانەوە سەرەڕای ئەوەی سەر بەم خاکە نەبوون، کەواتە چۆن دەکرێت ڕۆڵەکانی ئەم خاکە لە زەیتوون و هەنجیر و چەکی حەقیقەت و بەرگری لە ستەملێکراوان تێر ببن؟

 

خلود حاموش، چالاکوانی سیاسی، لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ژنان لەم خاکەدا تەنها هاوبەشی خەبات نین، بەڵکو لە ناخی نەتەوەیەکەوە سەریان هەڵداوە کە بەردەوامە لە بەرخۆدان، نموونەی قارەمانێتی و شکۆمەندییان پێشکەش کردووە لە بەرامبەر نادادپەروەری و داگیرکاریدا.