قەقنەس عەلەوی: کاتێک ناسنامە لە خۆڵەمێشی دیلبوون و ڕفاندن لەدایک دەبێتەوە

ئینانا یوسف- رۆژنامەنووس

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، پێکهاتەی عەلەوییەکان بوونەتە زیانبەرکەوتووی گونجاو، تاوانبارن بە هەموو ئەو شتانەی لەو وڵاتە ڕوویانداوە و ڕوودەدەن، کە ئەمەش دەرئەنجامی شیکارییەکی سیاسی بێ سۆز نەبوو، بەڵکو بەرهەمی سەرهەڵدانی ئایدیۆلۆژیای جیهادی توندڕەو بوو، کە وەک یەکەیەکی یەکپارچە مامەڵەی لەگەڵ عەلەوییەکان دەکرد.

 

ڕوونکردنەوەیەکی زۆر و شیکاری ورد هیچ چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ کارەساتەکە نادات، ئەو ئایدۆلۆژیای جیهادییە تەمومژاوییەی کە هەر لە ساتەوەختی هاتنە سەر دەسەڵاتەوە دەستی بەسەر ناوچەکەدا گرت، بە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بە شێوەیەکی سیستماتیک عەلەوییەکانی کردە زیانبەرکەوتووی، ئەم ئایدۆلۆژیایە بە ڕفاندنی ئەندامانی مەزهەب، لەوانە بەتەمەنەکان، ژن و منداڵ، ڕازی نەبوو، بەڵکو بە ڕفاندنی خودی ناسنامەی عەلەوییەکان و هەوڵدان بۆ لێسەندنەوەی واتا و قووڵایی و گەڕاندنەوەی هەموو تاوانەکانی پەیوەست بە ڕژێمی پێشوو بۆ ئەو، پشتگوێ خستنی ئەو ڕاستییەی کە ڕژێمی پێشوو لەسەر بنەمایەکی کۆمەڵایەتی فراوان و هەمەچەشن بوو نەک لەسەر یەک مەزهەبی.

 

بەڵام ئەو ئایدۆلۆژیای جیهادییەی کە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، ئەو بیرۆکەیەی پەرەپێدا کە عەلەوییەکان بە تەنها بەرپرسیارێتی هەموو ئەو شتانەیان لە ئەستۆدایە کە هەر لە سەرەتای ئەوەی کە پێی دەوترا شۆڕشی سووریا تا ئەمڕۆش ڕوویدا.

 

ئەگەر ئاوڕێک لە نەخشەی ڕووداوەکان بدەینەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە عەلەوییەکان لە گەورەترین زەرەرمەندەکان بوون لەم ململانێیەدا، باجی قورسیان داوە لە هەردوو ئاستی مرۆیی و کۆمەڵایەتیدا، زیاتر لە ساڵێک دوای دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵاتی گروپە جیهادییەکان، هەڵمەتە سیستماتیکییەکان دژی ئەندامانی ئەم مەزهەبە پەرەی سەند، لە هاندانی ڕۆژانەوە تا ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ڕفاندن و کوشتن لەسەر بنەمای ناسنامە.

 

لە فاحلەوە بۆ ئاداری ڕەش... یادەوەرییەک کە بارگرانی خوێنە

کۆمەڵکوژی فاحل لە حومس لە یەکەم هێرشەکان بوو کە ڕاستەوخۆ عەلەوییەکانیان کردە ئامانج و بێدەنگییەکی نائارامکەری گەلانی سووریا بەرەوڕوو بووەو، پاشان کۆمەڵکوژییەکانی "ئاداری ڕەش" هاتە ئاراوە، کە خاڵی وەرچەرخانێکی سەرەکی لە ژیانی هەموو خێزانێکی عەلەویدا دیاری کرد.

 

ژیانی تاکێک چیتر بە هاوڵاتیبوونی خۆی پێوانە نەدەکرا، بەڵکو بە پێوانەی ئایینی یان نەتەوەیی خۆی دەپێورا، لەگەڵ چەسپاندنی دەسەڵاتی حکومەتی نوێ و بەدەستهێنانی شەرعیەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، هەڵمەتەکانی ناوزڕاندن و پەراوێزخستن کە عەلەوییەکانیان کردە ئامانج، توندتر بوون. هاندان بوو بە کارێکی ڕۆژانە، ڕفاندنی ئامرازێکی زۆرەملێ و کوشتن بوو بە پەیامێکی سیاسی.

 

ڕفاندنی ناسنامە پێش ڕفاندنی جەستە دێت

لە قێزەونترین شێوازەکان کە ئێستا تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش بەرکەوتوون کە ڕەتیدەکەنەوە بیبینن، بەکارهێنانی ڕفاندن و پۆشینی جلوبەرگی ئایینییە، کاتێک گەنجێک، ژنێک، منداڵێک دەڕفێنرێت، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە زیانبەرکەوتووەکە ڕەزامەندی دەربڕیوە و هەمیشە وەک ڕازی و زەردەخەنەیەک پێشکەش دەکرێت، وەک ئەوەی بە ئامادەییەوە چارەنووسی خۆی لە باوەش بگرێت، نەک بە هەڕەشەی دەمانچە ڕابگیرێت، یەکێک لە دیارترین حاڵەتەکان کە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دۆسیەی بەتوول  عەلوش بوو کە تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی ناوچەی بانیاس – حەریسون، دوای دوو هەفتە لە دیارنەمانی لە کەمپی زانکۆ لە لازقیە، لەناکاو دەرکەوتەوە کە باڵاپۆشێکی کردووە لەسەر شێوازی ئەفغانی بووە، جلوبەرگێک کە تەنانەت لە ژینگە کۆنەپەرستەکانی سووریاشدا بە بیانی دادەنرێت، باسی "کۆچ"ی دەکرد لە پێناو ئەو ئایدۆلۆژیایەی کە توندڕەوەکان پشتگیری لێدەکەن.

 

لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا، زاراوەیەکی نوێ سەریهەڵدا، ”بيت الأخوات" "ماڵی خوشکەکان"، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و کار بەخێرایی بوونیی ڕەتکردەوە، بەڵام چەندین شایەتحاڵی دانیشتووانی ناوچەکە بوونی لە شاری جەبلە پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند کە پشتگیری و پارەی ئەو کەسانە وەردەگرێت کە کاردەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای جیهادی توندڕەو، بە تایبەتی ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە زۆرینەی عەلەوی و دروز و مەسیحییان تێدایە، زۆر کەس پێیان وایە کە ئامانجی ئەم هەڵمەتانە لێدانی ناوەکی عیرفانی سۆفیگەرییە و شێواندنی بیروباوەڕی جیاواز و لاوازکردنی ئەو پەیوەندییە کۆمەڵایەتیانەیە کە ئەم پێکهاتانە بۆ دەیان ساڵە پاراستوویانە.

 

ڕفاندن و کۆیلەکردن دوو دیوی یەک دراون: وەدەرنان، پەراوێزخستن و هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی کۆمەڵگەکان، ئەمەیە کە ئایدۆلۆژیای تایبەتی هزری دەکاتە هەڕەشەیەکی وجودی، بەو پێیەی پەرەی سەندووە تا ئەو ڕادەیەی کە ڕەوایەتی بە کۆیلەکردنی ئەو کچانە دەدات کە هەڵگری بیروباوەڕی جیاوازن، پاشان وەک ئەوەی "گەڕاونەتەوە بۆ باوەڕی ڕاستەقینە" پێشکەشیان بکات  لێرەدا پرسیاری بنەڕەتییە: هەر بیروباوەڕێک چ بەهایەکی هەیە ئەگەر پابەندبوون پێیەوە لە ژێر فشار و هەڕەشەدا بەدەستبهێنرێت؟

 

وە بۆچی منداڵانی کچی تایبەت لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەکرێنە ئامانج؟ لە زۆر حاڵەتدا منداڵانی کچ پاشخانی بێڕێزی و بارودۆخی ژیانی سەخت هەڵدەبژێردرێن، کە ئەمەش بژاردەی سنووردار بۆ خێزانەکانیان بەجێدەهێڵێت، کە ملکەچبوون بۆ داواکارییەکانی ڕفێنەرەکان یان قبوڵکردنی دۆخی ئێستایە.

 

ئەو سنووردارکردنانەی ئازادیی باوەڕ و هەوڵدان بۆ شێواندنی وێنەی ژنانی عەلەوی بەتایبەتی و منداڵانی کچی بەگشتی، کە ژنانی عەلەوی لە ژێر ئەم دەسەڵات و ئەقڵیەتەدا ئەزموونی دەکەن، ئەو کەسانەی خۆیان وەک عەلەوی دەناسێنن، خۆیان لە مەیدانێکی سەختدا دادەنێن، خەبات چیتر تەنها  خەباتی بوون نییە، بەڵکو شەڕێکە بۆ ناسنامە و کەرامەت و مافی ژیان.

 

ئەوەی ئەمڕۆ ژنانی عەلەوی ڕووبەڕووی دەبنەوە، تەنها پێشێلکاری تاکەکەسی نییە، بەڵکو هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ تێکدانی پەیکەری کولتووری کۆمەڵگەکە و شێواندنی وێنەی ژن لەناو ئەو کۆمەڵگریەدا و گۆڕینی لە هاوبەشی ژیانی گشتی بۆ بوونەوەرێک کە لە ئیرادەیان لێ داگیرکراوە.

 

ژنانی عەلەوی لە نێوان میراسەکانیان و هەوڵدان بۆ سڕینەوەیان

لە کولتووری عەلەویدا ژنان وەک دایک و شەڕڤان و پەروەردەکار و هاوەڵ سەیر دەکرێن، بەڵام ئایدۆلۆژیای توندڕەو هەوڵدەدات بۆ یەک ڕۆڵ کورتیان بکاتەوە: ملکەچی دەسەڵاتی پیاوسالاری ڕەها، ئەم ململانێیەی نێوان میراسێک کە پێگەیەکی ناوەندی بە ژنان دەبەخشێت و سیستەمێک کە هەوڵدەدات بیانگۆڕێت بۆ "غەنیمەتەکانی شەڕ" کۆمەڵگەی عەلەوییەکان دەخاتە مەیدانێکی ڕاستەقینە.

 

سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی سڕینەوە، ژنانی کۆمەڵگە بەردەوامن لە هەڵسانەوە لە خۆڵەمێش، وەک قەقنەس، ئەوان هەڵگری یادەوەری بەکۆمەڵیانن، بە مافی بوون و هەڵبژاردنی خۆیانەوە دەلکێن و بە ئیرادەیەک بۆ مانەوە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ژێردەستەیی هزری و جەستەیی دەبنەوە، خەباتی عەلەوییەکان ئەمڕۆ تەنها خەباتی سیاسی نییە، بەڵکو شەڕە بۆ ناسنامە.

 

هەروەها ململانێی ژنان لە نێوانیاندا دڕندانەترینە، چونکە لەسەر جەستە و لەسەر یادەوەری و لەسەر کەرامەت بەڕێوەدەچێت، بەڵام مێژوو دەیسەلمێنێت کە ئەو ناسنامانەی کە بەم جۆرە توندوتیژیانە دەکەنە ئامانج زۆرجار بەهێزتر و زیاتر خۆئاگادارتر دەردەکەون.