ژنانی تونس چۆن پێشەنگایەتی شەڕی بە ژنکردنی هەژاری دەکەن؟

لە بەرامبەر هەژاریدا ژنانی تونس هاودەنگی وەک ڕێگایەک بۆ بەهێزکردن هەڵدەبژێرن، لە ڕێگەی پڕۆژە بەکۆمەڵەکانی ناوخۆییەوە، سەربەخۆیی ئابووری بەدەست دەهێنن و بەشداری دەکەن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەکانیان لە بنەڕەتەوە، بە بەکارهێنانی هێمای بەشداریکردن و

زهور مەشریقی 

 

تونس - لەنێوان خراپتربوونی ئاڵەنگاری ئابوورییەکاندا، ئابووری کۆمەڵایەتی و هاوپشتی لە تونس وەک هێمایەکی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ژنانەکردنی هەژاری و بەهێزکردنی ژنان بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە ڕێگەی هێمایە بەشدارییەکانەوە کە سەربەخۆیی و کاریگەرییان لە ناو کۆمەڵگەکانیاندا دەگەڕێنێتەوە، بە تایبەت لە ناوچە گوندنشینەکان و ناوچە لاوازەکاندا سەرهەڵدەدات.

 

هەرچەندە ئەم جۆرە ئابوورییە بۆ تونس تازە نییە، بەڵام لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە ئەو وڵاتە شاهیدی دەستپێشخەرییە لە شێوەی هەرەوەزی و کۆمەڵگەی بەرهەمدار بووە، کە ژنان لە ماڵەکانی خۆیانەوە بەشدارییان تێدا کردووە بەبێ ئەوەی بە تەواوی درک بە کاریگەریی گەشەسەندنیان بکەن.

 

پێش سەربەخۆیی، ئەوقاف و حباس "وەقفی ئایینی" سەرچاوەیەکی گرنگی دارایی بوون بۆ خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام دوای هەڵوەشاندنەوەیان لە ساڵی ١٩٥٧، ژنان بەردەوام بوون لە ڕێکخستنی خۆیان بۆ گروپی بەرهەمهێنانی سادە، دروستکردنی دۆشەک یان ئامادەکردنی شیرینی ماڵەوە، قازانجەکانیان بە شێوەی هاودەنگی بەسەریاندا دابەشکرا.

 

ئەمڕۆ لەگەڵ دەرچوونی یاسای ئابووری کۆمەڵایەتی و هاوپشتی لە تونس لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەم ئەزموونانە ڕێگایەکی دامەزراوەیییان دۆزیوەتەوە کە لە ڕووی یاساییەوە پشتیوانیان دەکات، بەشدارە لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان لە ڕێگەی سیستەمێکەوە کە لەسەر بنەمای هاوکاری و بەردەوامیی و پێشەنگایەتی کۆمەڵگە دامەزراوە، مریەم جەربی لە ناوەندی ژنانی عەرەب بۆ توێژینەوە و خولی پەروەردەی(کەوسەر) وتی: ناوەندەکە ماوەی دوو ساڵە سەرپەرشتی پڕۆژەیەک دەکات بۆ پێشخستنی "پێشەنگایەتی گۆڕانکاری بەکۆمەڵ"، ئامانج لێی تێکەڵکردنی ژنانە لە گەشەپێدانی ناوخۆیی بە شێوەیەکی گشتگیر و بەردەوام.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئێمە لە پارێزگارەکانی وەک قەفسە و نابل کارمان کرد لەسەر پڕۆژە ژینگەیی و ئابوورییەکان بە پێشەنگایەتی ژنان، بە هاوکاری لەگەڵ شارەوانییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەکان، پڕۆژەکە بەشداری کرد لە ڕەخساندنی هەلی کار و گۆڕینی تێڕوانینی نەریتی بۆ ژنانی گوندنشین وەک سودمەندێکی تەنها، بۆ ئەوەی ببنە چالاک و پێشەنگ لە بوارەکانی ئابووری سەوز، دوبارە بەکارهێنانەوە، بەهێزکردنی ناوخۆیی.

 

نموونە لە قەفسە و نابل... دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە و بەهێزکردنی ژنان

لە قەفسە، پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی خوڕی مەڕ کە پێشتر بە پاشماوەی ژینگەیی دادەنرا، گۆڕینی بۆ کەرەستەی خاو بۆ دروستکردنی بەتانی نەریتی جێبەجێکرا، ئەمەش سەرچاوەیەکی بژێوی بۆ زۆرێک لە ژنانی ناو کۆمەڵگەی گەشەپێدان دابین کرد، هەروەها یەکەکان بۆ گۆڕینی پاشماوە بۆ پێوانەی ئۆرگانیک دەستیان پێکرد، بە هاوبەشی لەگەڵ شارەوانییە ناوخۆییەکان کە بارەگا و پشتگیری لۆژستییان پێشکەش دەکرد.

 

لە نابل ژنان کاریان لەسەر پڕۆژەی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەی ئۆرگانیک و هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە گرنگی ئابووری بازنەیی کرد، هەروەها منداڵان بەشدار بوون لە وۆرکشۆپی پەروەردەیی لەناو ناوەندەکانی گەنجان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی پلاستیک بە شێوەیەکی ژینگەدۆستانە.

 

مریەم جەربی جەختی لەوە کردەوە کە گرنگی سەرەکی پڕۆژەکە تەنها لە بەهێزکردنی ئابووریدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بەهێزکردنی کولتووری، کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و سیاسیش لەڕێگەی خولی پەروەردەی ژنان لە پێشەنگایەتیکردن و بونیادنانی بەرنامەی کۆمەڵایەتی و بڕیاردان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرنجڕاکێشترین سەرکەوتنی بەرنامەکە توانای ژنان بووە بۆ پێناسەکردنەوەی ڕۆڵەکانیان لەناو کۆمەڵگەدا، گۆڕینی لە سودمەندەوە بۆ گۆڕانکاری، بەهۆی پێشەنگایەتی گۆڕانکاری و کاری هاوبەشەوە، ژنان لە کۆمەڵگەکاندا توانیان کاریگەرییان لەسەر ژینگەکەیان هەبێت، کولتوری هاودەنگی بڵاوبکەنەوە و چەشنە کۆنەپەرستانەکان سەبارەت بە ژنانی گوندنشین بشکێنن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهێزکردنی ڕاستەقینە تەنها لە دابینکردنی بژێوی ژیاندا سنووردار نییە، بەڵکو لەسەر بنەمای بونیادنانی هۆشیارییەکی بەکۆمەڵی ژنانە کە توانای کاریگەری لەسەر سیاسەتە ناوخۆییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی پەراوێزخستن و ڕووبەڕووبوونەوەی ژنانەکردنی هەژاری بە دیدێکی گشتگیر و بەردەوامەوە هەیە.

 

تەقوا مەرغەرنی، پێشەنگی گروپێکی ژنان لە بن عەروس ڕایانگەیاند، ئەو گروپانە پەناگەیەکیان بۆ ئەو ژنانە دابینکردووە کە ئارەزووی کارکردن دەکەن، بەڵام ناتوانن دوکان بەکرێ بگرن یان بەرهەمەکانیان بەبازاڕ بکەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٥ بە ٦٠ ژن دەستمان پێکرد، سەرەڕای دابەزینی ژمارەکان بەهۆی بارودۆخی ئابووری، گروپەکە هێشتا ٣٠ ژنی چالاک دامەزراندووە، ئێمە شوێنێکی ئازادمان بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان دابینکرد و توانیمان ژنان بەشداری پێشانگە ناوخۆییەکان بکەن، گروپەکە لە چوارچێوەی ڕۆحی ئابووریی هاوپشتیدا کاردەکات، کە کار و قازانجەکان بە دادپەروەرانە دابەشدەکرێن، هەل بۆ هەموو ژنێک دەڕەخسێنن کە لەڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بەشداری بکات، ئاماژەی بە سەرکەوتنی ئەزموونی گروپی کشتوکاڵی کرد لە باوەشکردن و خولی پەروەردەی و بەهێزکردنی ژنان، کە یارمەتی زۆر کەسی داوە لە پێگەی وابەستەییەوە بگوازرێنەوە بۆ پێشەنگایەتیکردنی پڕۆژەی کۆمەڵایەتی کاریگەر.