پێشەنگانی "فید" بازاڕێک ڕێکدەخەن بۆ بەهێزکردنی ئابووری ژنان
بە بەشداری بەرفراوانی ژنان و کچان و بە ئامانجی پشتگیریکردن و بەهێزکردنی ژنان لە کۆمەڵگەدا، پێشەنگانی "فید" بازاڕێکی خێرخوازی سێ ڕۆژەیان لە شاری کەریمە لە پارێزگای باکووری سودان ڕێکخست بەشداربووان کاری دەستی و بەرهەمە هونەرییەکانیان نمایش کرد.

مەیسا قازی
سودان- بەشداربووانی بازاڕی خێرخوازیی "پێشەنگانی فەید" جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی ئابووری ژنان کردەوە، بەتایبەت لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای سودان، ئەم بۆنەیە هەلێکی ڕاستەقینە دەڕەخسێنێت بۆ فێربوونی کارامەیی و پەرەپێدانی خۆی و تێکەڵبوون بە بازاڕی کار.
پێشەنگانی فید بازاڕێکی خێرخوازی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە شاری کەریمە لە پارێزگای باکووری سودان ڕێکخست، بە ئامانجی پاڵپشتیکردن و بەهێزکردنی ژنان لە کۆمەڵگەدا، بازاڕەکە شایەتحاڵی بەشدارییەکی بەرفراوانی ژنان و کچان بوو، کە کاری دەستی و بەرهەمە هونەرییەکانیان نمایش کرد، جگە لەوەش چەندین چالاکیی و بۆنەی وەرزشی و پەروەردەیی پێشکەش کران، بە بەشداری ژنانی خاوەنکار کە بەرهەمەکانیان نمایش کرد.
هەروەها لە بازاڕەکەدا وۆرکشۆپی مەشق و خولی پەروەردەی لە بوارە جیاجیاکان، وەکو دروومان و سابون سازکردن بەڕێوەچوو، هەروەها هەلێکی بۆ ناسینی ژنانی بازرگان ڕەخساند، سەکۆیەکی بۆ ژنان و کچان ڕەخساند بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و لێهاتوویی.
"بازاڕ هەلێکە بۆ ئێمە بۆ ئەوەی ناسنامەی خۆمان پیشان بدەین"
ڕوئا جەمال، خاوەنی براندی "سنۆوایت" خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆیە و یەکێکە لە بەشداربووانی بازاڕەکە، بۆ ئەوەی ببێتە ژنێکی بەرهەمدار و سەربەخۆ ڕووی لە کارگێڕی کردووە، بەشداری لە بازاڕەکەدا کردووە بۆ نمایشکردنی بەرهەمە سروشتییەکانی. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بازاڕە بۆ پشتگیریکردنی ژنان و ناساندنی ژنانی خاوەنکارانی دیکە دروستکراوە، لەڕێگەی ئەو بازاڕەوە ناسنامە و براندەکەمانیشمان پیشاندا، هیوادارین ببێتە زیادکردنێکی ڕاستەقینە بۆ ئێمە و بۆ ئەوان.
سەبارەت بەو بەرهەمانەی کە بەشدارییان پێکردووە، ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ بەرهەمە بەردەستەکانی ئێستای بەشداری کردووە، لەوانە سابون، سابونی سروشتی، بەرهەمە چەورکراوەکان کە لە پێکهاتەی سروشتی دروستکراون، زەیتی سروشتی کوالێتی بەرز، بە بەکارهێنانی ئەو ڕێگایانە دەرهێنراون کە تایبەتمەندیەکانیان دەپارێزن، هەروەها بۆنی خاو.
پڕۆژەکانی گەشەپێدان بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی ژنان
پێشەنگانی فید وەک دەستپێشخەرییەک لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٩ گۆڕاوە بۆ ڕێکخراو، بارەگا سەرەکییەکەی لە خەرتومە، لە بواری بەهێزکردنی ئابووری لە ڕێگەی دارایی و بونیادنانی توانا بۆ ژنان کاردەکات، ئەمە جگە لە کارەکانی لە بونیادنانی ئاشتی کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ئەو ململانێیە، ڕووی لە بورتسودان لە ڕۆژهەڵاتی سودان کرد و لەم دواییانەدا لقێکی لە باکوور کردەوە.
ئامنە محەمەد عەبدولڕەحمان، دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتی فید ڕایگەیاند، کارمان لەسەر سێ پڕۆژەی گەشەپێدان کردووە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاشتی و بەهێزکردنیان لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، لە پرۆژەی یەکەمدا تیشک خرایە سەر ئامادەکردنی ژنان بۆ ئەوەی ببنە باڵیۆزی ئاشتی لە کۆمەڵگەکانیان لە ڕێگەی خولی پەروەردەی ٦٠٠ ژن لە کەرتە جیاوازەکانەوە، پڕۆژەی دووەم بریتی بوو لە بەهێزکردنی ئابووری ژنان، تواناسازی، داراییکردن لە ڕێگەی بانکی پاشەکەوتکردنەوە، جگە لە خولی پەروەردەییان بۆ بەدەستهێنانی دارایی قازانج نەویست.
لە پڕۆژەی سێیەمدا باس لە پرسەکانی توندوتیژی دژی ژنان کرا، خولی پەروەردەی لەسەر میکانیزمەکانی داکۆکیکردن و هۆشیارکردنەوە لە ڕێگەی شانۆی کارلێکەوە ڕێکخرا، ئەمە جگە لە خولی پەروەردەی ئەو ڕێکخراوانەی کە لە بواری پەروەردەکردنی ژنانی پۆلیسدا کاردەکەن سەبارەت بە یاساکانی پەیوەست بە توندوتیژی ڕەگەزی، بەم دواییە لەگەڵ پڕۆژەی بەهێزکردنی ژنان بۆ ئاشتی و بوژانەوە ڕوومان لە پارێزگای باکوور کرد، بە ئامانجی بونیادنانی تواناکانی ئەو ڕێکخراوانەی کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، بەرزکردنەوەی توانای ژنان لە کۆمەڵگەی ناوخۆیی، بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانی ژن لە ڕێگەی خولی پەروەردەی، کۆمەڵێک وۆرکشۆپی بێبەرامبەرمان هەیە، لەوانە دورین، سابوون، سندوقی سووڕاوە، لە ڕێگەی ئەم وۆرکشۆپانەوە، ئامانجمانە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی ئابوورییەوە بۆ ئەوەی سوود بە خۆیان و خێزانەکانیان و کۆمەڵگەکانیان بگەیەنن لە ڕێگەی خولی پەروەردەی و بەهێزکردن و دابینکردنی شوێنێکی سەلامەت، بۆ ئەوەی بۆچوون و ئەزموون و بەرنامەکانیان بەیەکەوە باس بکەن، دەرگاکە کراوەیە بۆ هەموو ژنان.
ڕوونیشیکردەوە، ئامانجی ئەم بۆنەی ئێستا پاڵپشتیکردنی ژنانی بەرهەمدار و خاوەنکارەکانە لەڕێگەی سازدانی پێشانگایەکی سێ ڕۆژە کە کراوەیە بۆ هەموو ئەوانەی ئارەزووی نمایشکردنی پڕۆژە و بەرهەمەکانیان دەکەن. دەزگای ڕێکخەر هەوڵدەدات ئەم پێشانگایە بگۆڕێت بۆ بازاڕێکی مانگانە و سێ ڕۆژە، کە چالاکییە پەروەردەییەکانی وەک وۆرکشۆپێکی سابونکردن لەخۆدەگرێت، بەشداربووان دوای فێربوونی چۆنیەتی ئامادەکردنی سێ جۆری جیاوازی سابوون دەرچوون: سابوونی ڕەق، سابوونی شل، و سابوونی تەندروستی (دیتۆڵ)، هەروەها لە چالاکییەکەدا وۆرکشۆپێکی "سندوقی سووڕاوە" لەخۆدەگرێت، کە ئامانجی پەرەپێدانی مۆدێلی "سندووقی گەڕەک" و گۆڕینی بۆ سندوقێکی وەبەرهێنانی ستراکتۆردارە.
"بازاڕ هەلێکە بۆ بەهێزکردنی ژنان"
ئامانی عوسمان خەلیل، بانکدار و ئابووریناس جەختی لە گرنگی ئەم بۆنانە و بەهێزکردنی ئابووری ژنان کردەوە، کۆمەڵگەی دەوڵەتی باکوور کۆمەڵگەیەکی داخراوە، ژنانیش ستەمیان لێدەکرێت، ئەم وۆرکشۆپانە هەل بە ژنان دەدەن کە فێری پیشەیەک بن کە بەهێزیان دەکات و سوود بە کۆمەڵگەکەیان دەگەیەنێن، هەروەها وۆرکشۆپی دروستکردنی سابوون و دوومانی پێشکەوتوو سوودی بۆ ژنان دەبێت و ئاشنایان دەکات بە چەمکەکانی وەک بەهێزکردنی ئابووری و ئاشتی ئەرێنی، ئەمەش یارمەتیان دەدات لە پەرەپێدانی تێگەیشتن و پەروەردەکردنی خێزانەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سندوقی سووڕاوەش بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام پێویستی بە پشتیوانی ڕێکخراوەکە هەیە، چونکە ژنان بە تەنیا ناتوانن سندوقی سووڕاوەی تاڕادەیەک کاریگەر دابمەزرێنن، بەو پێیەی داهاتیان کەمە، ئەگەر ڕێکخراوەکە پشتگیری بۆ سندوقەکە بکات، قەبارەکەی زیاد دەکات و دەتوانرێت باشتر سوودی لێ وەربگیرێت بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وەک پیشەسازی نانەواخانە و ئایسکرێم و شیرینی، پڕۆژەکانن کە گەڕانەوەی داهاتی خێرایان هەیە، بیرۆکەی سندوقی سووڕاوە بیرۆکەیەکی باشە، بەو پێیەی پارەدان لە بانکەکانەوە پێویستی بە ماوەیەکی زۆرە، سندوقە سووڕاوەکان پارەی پێویست دابین دەکەن و بە خێرایی دەگەڕێندرێنەوە.
جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی ئابووری ژنان لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە کە لەو ماوەیەدا وڵات بەدەست ململانێیەوە دەناڵێنێت، وتی: بەهێزکردنی ئابووری لەم ماوەیەدا زۆر گرنگە، ژنان تەنانەت ئەوانەی کار دەکەن، پێویستیان بە سەرچاوەی جێگرەوە هەیە بۆ داهات، هەروەها زۆرێک لە کارەکانیش موچەیان ڕاگیراوە، بۆیە دەبێت ژنان بیر لە دەستپێکردنی پڕۆژەیەک بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان بن، لەم ماوەیەدا پێویستییەکی ڕاستەقینە بە بەهێزکردنی ئابووری ژنان هەیە، ئەوەی ئێمە ئەزموونمان کردووە دەبێت وانەیەک بێت و لە داهاتوودا هەموو مرۆڤێک دەبێت پیشەیەکی هەبێت کە بتوانێت فێری بێت و شارەزا بێت.