ئابووری سووریا لە نێوان نەبوونی شەفافیەت و قەیرانە بەردەوامەکاندایە

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری نەبووە، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر داڕما و قەیرانێکی ڕوونی دروستکردووە کە زیاتر لە ٩٠%ی دانیشتووانی لەژێر هێڵی هەژاریدایە.

بەرچەم جودی

 

کۆبانێ- پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دوای بەستنی کۆنگرەی ١٢هەمی خۆی لە ڕاگەیەندراویکی مێژووییدا کۆتایی خەباتی چەکداری خۆی ڕاگەیاند. بەم هەنگاوە و لە چوارچێوەی بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، پەکەکە پێی ناوە قۆناغێکی نوێی خەبات.

 

خەڵکی کۆبانێ کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٧٩ پێشوازییان لە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد، بەشدارییان لە بڵاوبوونەوە و هاوبەشکردنی ئایدۆلۆژیای ئۆجالان کرد و هەر لە کۆبانێشەوە بوو کە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستی بە کارەکانی کرد. بۆیە خەڵک و بەتایبەت ژنانی کۆبانێ لەگەڵ سەدان گەنج و ژنی خۆیان کەوتنە ڕیزەکانی پەکەکە و هەزاران گەریلاکانی لە باوەش گرت.

 

لەو چوارچێوەیەدا ئەو ژنانەی چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کەوتووە، هەست و هەڵسەنگاندنی خۆیان بۆ بڕیارەکەی پەکەکە لەگەڵ ئێمەدا باس کرد.

 

|ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ پەکەکە بوونی گەلی کوردی ڕزگار کرد"

واحید سەید ئیحمەد لەم وشانەدا باسی لە ژیان و دڵسۆزی خۆی بۆ پارتی کرد و وتی: من لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ڕێبەر ئاپۆ و حیزبم ناسی، بەهۆی تەمەنی گەنجیمان و ئەو سیاسەتانەی بەسەر گەلی کورددا سەپێندرابوون، زۆر ئاگاداری جددیەتی ئەو پرسە نەبووین، دوای ئەوەی بیرکردنەوەکانمان پەرەی سەند و قوڵ بووینەوە لە قووڵاییەکانیدا، بۆمان دەرکەوت کە ڕاستگۆیانە، پێوانەکراو، حیزبێکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەر، حیزبێکە کە گیانی خۆی لەپێناو بوونی گەلی کورددا بەخت دەکات، کار بۆ ژنان و منداڵان و هەموو مرۆڤایەتی دەکات، ئەو کەسەی کە سەرکردایەتی ئەو کارە بەرزەی کرد، ڕێبەر ئاپۆ بوو، بە تایبەتی ژنان، لە ئاستی درەختێکدا بوون کە ڕەگ و ڕیشەی وشک بوو، ڕێبەر ئاپۆ ئەم درەختەی بە ئایدۆلۆژیای خۆیەوە چاند