"برای ئازار" ڕۆمانێکە کە تایبەتمەندییەکانی شەڕ لە چاوی نووسەر لەیلا خالدەوە ئاشکرا دەکات
لەناو شەڕ و دەنگی فیشەک و بۆنی داروپەردوو و وێرانکاریدا، لەیلا خالد، نووسەر پەرتوکی "برای ئازار"ی بڵاوکردەوە، کە لە ناخی ئازار و ماندوێتی نێوان ئەرکەکانی وەک دایکێک و کارەکەی و شەڕ و ترس و دڵەڕاوکێیەوە نووسیویەتی.
					سیلڤا مەلا عوسمان
حەلەب – لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٦ گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود لەلایەن چەتەکانی سەر بە تورکیاوە تۆپباران کراو هێرشی توندی کرایەسەر، ئەم هێرشانە بووە هۆی زیانی گیانی و برینداربوونی سەدان دانیشتوو، ئەمە جگە لە وێرانکردنی بەرفراوانی ماڵ و ژێرخانەکان.
بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە حەلەبی سووریا، لە ڕێگەی یەکڕیزی و پشتیوانی یەکتری دانیشتوان و شەڕڤانەکانیان لە هەموو هێرشێکدا، گۆڕا بۆ شەڕێکی شۆڕشگێڕانەی گەل، لە ڕێگەی ڕێکخستن و قوربانیدانەکانیانەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.
نووسین چەکێکە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی شەڕ و بەرخۆدان
لەیلا خالد، نووسەر کە هاوکات وەک بەڕێوەبەری لە نوسینگەی حەلەبی ئەنجومەنی ژنانی سووریا کاردەکات، ئیلهامێکی بۆ ڕۆمانی "برای ئازار" وەرگرتووە لەو ئازارانەی کە دانیشتوانی ئەو دوو گەڕەکە بەهۆی بۆردوومان و کوشتن بەرگەییان گرتووە، ڕوونیشیکردەوە، لەکاتێکدا گەلی سووریا لەلایەن دوژمنەکانیانەوە کراوەتە ئامانج، بەڵام هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە بەتایبەتی دڕندانە بوون بەهۆی هەمەجۆری نەتەوەیی و خێڵەکییەوە.
لەیلا خالد ئاماژەی بەوەدا، کە ئیلهامەکە لە ساتێکی بیرکردنەوە و بەرخۆداندا بۆی هاتووە، لە نووسیندا شوێنێکی دۆزیەوە، بۆ ئەوەی لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک هەست و سۆزەکانی خۆی دەرببڕێت، بەڵام بۆ نووسینەکەی پشتی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی نەبەستووە، چونکە ڕووبەڕووی هاککردن دەبنەوە، بۆی دەرکەوت کە گونجاوترین جێگرەوە نووسینی چاپکراوە.
ڕۆمانێکی کورتە چیرۆک
لەیلا شایەتحاڵی ئەو چیرۆکانە بوو کە لە پەرتوکەکەیدا تۆماری کردبوو، چیرۆکەکان دڵی زۆر کەسی گرتەوە، پەرتوکەکە بۆ یەکەمجار لە ڕۆژنامەی شەرمولا بڵاوکرایەوە و لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی شەلیقەوە چاپکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پەرتوکەکەی بە ناوی "برای ئازار" هەشت چیرۆکی تێدایە: برای ئازار، منداڵی لە نێوان وێرانە، دڵم بۆ کوڕەکەمە و دڵی کوڕەکەم بۆ نیشتمانێکە، جەژنی خەمناکی هەژاری، چیرۆکێکی گەڕەک، شایەتحاڵی پزیشکێک بەبێ بڕوانامە، شەڕ بە لەناوبردنی پیتی ڕ، و پەپوولە لە گێژەڵوکەی ئاگرین.
هەر چیرۆکێک چیرۆکێکە لە دڵی شەڕ و بۆردوومان و وێرانکاری و داروپەردووەوە لەدایک بووە، هەروەها چیرۆکی جەژنی خەمناکی هەژاری، چیرۆکێکە کە خۆشی و شادی و سەردانی تێدا نەماون، خۆشی منداڵەکان کاڵ بووەتەوە، دەنگی فیشەک و گوللـە و تۆپباران و گریان و ئاگادارکەرەوەی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری جێگەی گرتووەتەوە.
لەیلا خالد ڕوونی کردەوە، چیرۆکێک هەیە کە منداڵێک بەدوای مەمکی دایکیدا دەگەڕێت، بۆ ئەوەی شیری دایکی بخوات، تەنها فیشەکی قەناس بەدەستێک لێی دەدات و لە یەک کاتدا ژیانی لە باوەشی دایکیدا لەدەست دەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، چیرۆکی "دڵم بۆ کوڕەکەمە و دڵی کوڕەکەم بۆ نیشتمانەکەیە" باس لە گەنجێک دەکات کە دایک و باوکی دەیانەوێت لە ئاژاوە و شەڕ ڕزگاری بکەن، ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەکەن، بەڵام کاتێک گەنجەکە هەستی بە بەرپرسیارێتی کرد بەرامبەر بەو گەڕەکە کە لێی لەدایک بووە، گەڕایەوە بۆ بەرگریکردن لێی، بانگەوازی زێدی خۆی و منداڵی و یادەوەرییەکانی بەهێزتر بوون لەو ئارامییەی کە لە دەربەدەریدا ئەزموونی کردبوو، نەگەڕایەوە بۆ باوەشی دایکی؛ بەڵکو گەڕایەوە بۆ هێڵی پێشەوە بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەی و خێزانەکەی و گەڕەکەکەی.
چیرۆکی "منداڵی لە نێوان وێرانە"دا بەدواداچوون بۆ تەوەری منداڵی لەدەستچوو لە ساڵانی شەڕدا دەکات، کە ئێستا منداڵان لەبری ئەوەی لەسەر جۆلانە و لە پارکەکاندا یاری بکەن، لەناو ئەو پارچانەدا یاری دەکەن کە لە مووشەکەکانەوە ماونەتەوە و بەسەر گەڕەکەکانیاندا دەبارێت.
ڕوونیشیکردەوە، چیرۆکی "شەڕ بە لەناوبردنی پیتی ڕ" باس لە گەنج و ژنێک دەکات کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی بەرخۆدانیان لە زێدی خۆیان عاشق بوون، خۆشەویستی ڕێگری نەبوو لە جێبەجێکردنی ئەرکیان، هەروەها شەڕیش ڕێگری نەبوو لە خۆشویستنی یەکتر و چیرۆکەکەیان بە هاوسەرگیری گەیشتە لوتکە.
چیرۆکی "پەپوولەکان لە گێژەڵوکەیەکدا" دوای سێ ژنە گەنجە-سیماف، شیرین و نووژیان- کە ئامانجیان ئەوە بوو بۆ هەمووان بیسەلمێنن کە توانای گەیاندنی دەنگ و ئازاری دانیشتوانی دوو گەڕەکەکەیان هەبووە، ڕووداو و پێشهاتەکانیان بەڵگەدار کرد و سەرەڕای سەختی و مەترسی و نەبوونی کەرەستەی پێویست، ئیرادەیان لە هەموو بارودۆخ و ترسێک بەهێزتر سەلماند.
پێنوس لای لەیلا خالد تەنها ئامرازێکی نووسین نەبوو، بەڵکو چەکێک بوو بۆ گەیاندنی پەیامەکان و تۆمارکردنی ئەو ساتانەی شەڕ کە هەر مرۆڤێک تێیدا ژیاوە نەیتوانی لەبیری بکات، ئامانجی ئەو لە نووسیندا تەنها لە دەربڕین و وێناکردنی ئەو دیمەنانەدا سنووردار نەبوو کە لە دوو گەڕەکەکەدا ڕوویانداوە، بەڵکو بەڵگەنامەکردنی بۆ نەوەکانی داهاتوو بۆ ئەوەی بزانن باوک و دایک و باپیرانیان چەندە خەبات و بەرەنگارییان کردووە.