بە تابلۆکانی ڕاستی و خەیاڵ تێکەڵ دەکات
لە نێوان خەیاڵ و ڕاستیدا، سارا ئەیوبی، هونەرمەندی سووری توانیویەتی لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە پەیام و بیرۆکەکانی خۆی بگەیەنێت.
سیلڤا مەنلا عوسمان
حەلەب- لە جیهانێکدا کە هەستەکان لەگەڵ ڕەنگەکاندا تێکەڵ دەبن و ساتەوەختە زوو تێپەڕەکان دەگۆڕدرێن بۆ شاکارێکی بێ کات، سارا ئەیوبی، هونەرمەندی سووری وەک دەنگێکی بینراوی ناوازە دەردەکەوێت، مرۆڤایەتی قووڵ لەگەڵ وردبینی هونەریدا تێکەڵ دەکات، لە ڕێگەی تابلۆی زیندووەوە ڕێگای خۆی لە جیهانی هونەردا چەسپاندووە.
دەرچووی کۆلێژی تەلارسازییە لە زانکۆی حەلەب، سارا ئەیوبی لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە پەنجەرە نوێیەکانی بەڕووی جیهاندا کردۆتەوە، کە خەیاڵ و ڕاستی تێکەڵ دەکات، کارە هونەریەکانی باس لە ناسنامە و بەرخۆدان و خەبات دەکات، پێی وایە هونەر هێزی ئەوەی هەیە کە ساتەوەختە زوو تێپەڕەکان، چ خۆشی بێت یان خەمناک، بگۆڕێت بۆ یادەوەرییە بەردەوامەکان.
گەشتە هونەریەکەی لە منداڵییەوە دەستی پێکردووە، یەکەم ئیلهامی تابلۆی بیری دێتەوە کاتێک لە پۆلی پێنجەم بوو، کە وێنەی مامۆستاکەی بوو و هەستی کرد کە تابلۆکە زۆر لە خۆی دەچێت، هەروەها هاوپۆلەکانی و مامۆستاکەی سەرسام بوون بەو تابلۆیە و وتیان کە بەهرەی وێنەکێشانی هەیە.
ئیلهامی هونەری ئەو لە هەست و ئەزموونەکانییەوە سەرچاوە دەگرێت، وێنەی کچێکی کێشا لە خەیاڵدایە، لەو کاتەدا سارا ئەیوبی هەستی بە ونبوون و لە چوارڕێیانێکدا دەکرد، دڵنیا نەبوو لەوەی کە بە کام ڕێگادا بگەڕێت، نەیدەزانی چۆن هەستەکانی دەرببڕێت، بۆیە هیچ ڕێگەیەکی تری نەدۆزیەوە جگە لە ڕێگەی نیگارکێشانەوە، کەئەمەش ڕێگەی پێدا هەموو هەستەکانی وەربگێڕێت.
لە تابلۆیەکی دیکەدا کچێک نیشان دەدات کە لە ئاودا دەخنکێت، ئیلهامی وەرگرتووە لە بیرۆکەیەک کە لە ڕاستی وڵات و ئەو گێژاوەی کە بەرگەی گرتبوو، ئەم وێنەیە ڕەنگدانەوەی هەستەی لەدەستدان و ئاڵۆزییە بوو کە ئەزموونی دەکرد، هەستێک بوو کە بەهۆی ڕووداوەکانەوە زەق بووەتەوە بەبێ ئەوەی توانای دەربڕینی خۆی هەبێت، هیچ ڕێگەیەکی ڕەسەنتری نەدۆزیەوە بۆ دەربڕینی گێژاوی ناوەوەی جگە لە ڕێگەی نیگارکێشانەوە.
لە ڕێگەی تابلۆکانی دەستی کەسانی بەتەمەن و دەستی منداڵی بچووکەکەوە، کە بیرۆکەکەی بریتی بوو لە گەیاندنی مۆدێرنیتە و پێشکەوتن لە هەمان کاتدا پاراستنی داب و نەریت وەک ئاماژەیەکی بنەڕەتی بۆ مرۆڤایەتی، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕەنگە خەڵک بە شێوەیەکی تەواو جیاواز لێکبدەنەوە بەپێی هەست و شێوازی بیرکردنەوەیان.
ئیلهام لە خوێندنگەی هونەری ڕیالیستی، بە تایبەتی هایپەرریالیزم بۆ کارەکانی وەردەگرێت، ئەم شێوازە سەرنجی ڕاکێشاوە، هەروەها گرنگییەکی ورد بە وردەکارییەکان دەدات و کوالیتییەکی فۆتۆگرافی سەرسوڕهێنەر بە تابلۆکانی دەبەخشێت، وەک ئەوەی لەلایەن کامێرای پیشەگەرەوە گیراوە، ئەم ڕێبازە هونەرییە داهێنەری مرۆڤ بەرجەستە دەکات لە وەرگێڕانی ڕاستی بە جوانترین تایبەتمەندییەکانی لە ڕێگەی پێنوسەوە، وا دەکات وێنەکێشان ببێتە ئامرازێکی بەهێز بۆ دەربڕینی جوانی وردەکارییەکان کە بەتانها بە چاو نە بینرێت.
شێوازی پۆرترێت
سارا ئەیوبی شێوازی پۆرترێت بەکاردەهێنێت، پێی وایە ڕێگە بە چڕترین دەربڕینی هەستەکان دەدات، ئەم شێوازە زۆر گرنگی بە سیماکانی دەموچاو دەدات، بەتایبەتی چاوەکان کە بە وردی هەستەکانی مرۆڤی تێدا ڕەنگ دەدەنەوە.
گەشتە هونەریەکەی گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لەنێویاندا قۆناغێکی پێگەیشتن کە تێیدا دەستیکردووە بە زیاتر سەرنجدان لەسەر وردەکاری و ڕەنگ وجیاوازی تابلۆکانی، وتی: هەوڵدەدەم لەڕێگەی تابلۆکانمەوە هەستی هاوڵاتیان بخوێنمەوە، هەرکەسێک تابلۆکەی ببینێت لە ڕوانگەی خۆیەوە و لەڕێگەی هەستەکانی خۆیەوە لێکدەداتەوە، هەر بۆیە هەست و سۆزی جیاواز دەخەمە ناوەوە.
ئاماژەی بەوەدا، کە ڕەخنە توخمێکی چارەنووسسازە لە گەشتە هونەریەکەیدا، باوکی کە پێشینەیەکی هونەری وەک نیگارکێشی هەیە، یەکەم کەس بووە کە هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی کردووە، هەموو تابلۆیەکی تەواوکراوی پیشان دەدا و ئەویش بەپەلە سەرنجی تێڕاماناوی وەک "ڕووناکی لێرە جوانە" یان "سێبەرەکانی ئەم بەشە گونجاوە" پێشکەش دەکرد، ئەم پەیوەندییە سەرەتاییە لەگەڵ ڕەخنە، بە تایبەت کاتێک کە بونیادنەر بوو، یارمەتی گەشەسەندنی بەهرەکەی دا و وای لێکرد زیاتر وەرگر بێت بۆ فیدباک کە لێهاتووییەکانی باشتر کرد و ئەزموونی هونەری دەوڵەمەندتر کرد.
ژنان بەشێکی دانەبڕاون لە کارە هونەریەکانی
سارا ئەیوبی پێی وایە ژن خاوەنی هێز و گەورەییە و بەبێ سنوور دەبەخشێت، چەندین وێنەکێشانی دروستکردووە کە گوزارشت لەم شتە دەکەن، وەک "کچەکە هەوڵی ڕزگارکردنی خۆی دەدات لە خنکان" کە ژنێکی گەنج نیشان دەدات کە هەوڵدەدات بەسەر فشارەکاندا زاڵ بێت و بڕیار دەدات سەرپێچی لە هەموو شتێک بکات بۆ ئەوەی خۆی لە لەناوچوون ڕزگار بکات.
تابلۆی دووەمی زەها حەدیدە، تەلارسازێکی بەناوبانگە، کە ژیانی سەخت و ململانێی خۆی بە دەستەواژەی بەناوبانگی "ڕۆژئاوا شەڕیان لەگەڵ کردم، چونکە من عەرەب بووم، عەرەبەکان شەڕیان لەگەڵ کردم، چونکە من ژن بووم"، ئەمەش ئەو بیرۆکەیە دەگەیەنێت کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەموو شێوەیەک هەوڵی سەرکوتکردنی ژنان دەدات، بەڵام شێوازەکانی ستەمکردنیان تەنها هەستکردن بە هێزی خەبات و پێویستی گەیشتن بە ئازادییەکەی لە ژناندا دەچێنێت.
سارا ئەیوبی لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ لە دوو پێشانگای هونەری لە کۆلێژی تەلارسازی لە شاری حەلەب بەشداری کردووە، ئاماژەی بەوەدا، کە هاوڵاتیان سەرسامن بە تابلۆکانی کە پێشکەشی کردووە، لەنێویاندا وێنەکێشانی دراوێکی بانکی کە هاوڵاتیان زۆر بەدڵیان بوو وە پێیانوابوو ڕاستەقینەیە.