عایدا جەوهەری لە پەرتوکی "ژنکوژی"دا: هۆشیاری ڕەگەزی ڕێگای ڕزگاربوونە

عایدا جەوهەری، نووسەر لە پەرتوکە نوێیەکەیدا بە ناوی "ژنکوژی" بەو ئەنجامە دەگات کە خۆئاگاداری و هۆشیاری ڕەگەزی ڕێگای ڕزگاربوونە.

سۆران ئەبو سەعید


بەیروت- عایدە جەوهەری، نووسەر لە پەرتووکەکەیدا بەناوی " ژنکوژی: چیرۆکی ردنیە و خوشکەکانی" کە لەلایەن "دار عائیدون" بڵاوکراوەتەوە، لەڕێگەی چیرۆکی ژیانی ڕاستەقینەیەوە باس لە چەمکی ژنکوژی دەکات، ئەمەش هەستی کەمتەرخەمی ژنانەی کە لە منداڵییەوە لە خێزاندا دەستپێدەکات، دەشێوێنێت، ئاماژە بە ڕۆڵی دایکان و باوکان دەکات لە بەردەوامکردنی ئەم هەستەدا، هەروەها ڕەخنە لەو ژنانە دەگرێت کە ئەم کەمتەرخەمییە لە باوەش دەگرن و دوودڵی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ژیانی گشتیدا بەهێزتر دەکەن، بەم شێوەیەش بەشدارن لە بەردەوامبوونی ئەم دینامیکییە نەرێنییە.

 

عایدە جەوهەری لە پەرتووکەکەیدا بە ناوی "ژنکوژی: چیرۆکی ردنیە و خوشکەکانی"، کاریگەریی پێکهاتەی پیاوسالاری مێژوویی لەسەر هەستی کەمتەرخەمی ژنان، لە ڕێگەی زەلیلکردن و ماڵیکردنیانەوە لە منداڵییەوە دەکۆڵێتەوە، ئەو ڕوونیدەکاتەوە کە چۆن ئەم هەستە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خۆبەگەورەزانین و گرنگیدان بە بیرکردنەوە نەرێنییەکان و پێشەنگی لە پێداویستییەکانی کەسانی دیکە بەسەر پێداویستییەکانی خود، هەروەها ئاماژە بە هۆکارە دەرەکییەکانی وەک مێژوو، ئابووری، پەروەردە و بیروباوەڕەکان دەکات کە بەشدارن لە شێواندنی کەسایەتی ژنان، لە کۆتاییدا بە پێشنیارکردنی "دەرگای هەڵهاتن" وەک چارەسەرێک، لە ڕێگەی هۆشیاری ژنان لە خۆیان و جەستەیان، ڕەتکردنەوەیان لە چەشنە ڕەگەزییە چەقبەستووەکان، بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ژیانیان و شوێنی خۆیان لە کۆمەڵگەدا بەدەستبهێننەوە.

 

هەروەها ڕۆڵی بنەڕوتی دایک و تێڕوانینی بۆ منداڵ وەک لە سەرەوە باسمان کرد، بەدەر ناکات. ئەو ئاوێنەیەکی سەرەکی خۆیەتی، بە ڕەنگدانەوەی هەستەکانی متمانە یان ناتەواوی و تێکچوونی ناسنامەی ژنانە زیاد دەبێت. ئەمەش زۆرجار لە تێڕوانینی دایک بۆ خۆی سەرچاوە دەگرێت، منداڵ هەمان بنەما لەسەر ناسینەوە جێبەجێ دەکات، کە بەشدارە لە بەردەوامبوونی ئەم شێوازە ژەهراوییە لە سەرانسەری نەوەکاندا، هەروەها ڕۆڵی باوککە پەراوێزی نییە، لەم پەیوەندییە گرژەدا بە نەرێنی پێناسە دەکرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ڕەتکردنەوەی ڕەگەزی کچەکەی و ئەوەی کە لەدایکبووە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی خواستی دایکە بۆ دڵخۆشکردنی هاوژینەکەی و خێزانەکەی وەک چۆن بیرۆکەی منداڵبوون دڵخۆشکەرە بۆ ئەو و کەسانی دیکە، لە بەرامبەردا ڕۆڵی خۆشەویستی و قبوڵکەری باوک، وەک یەکەم پیاو لە ژیانیدا، ئامادەی دەکات بۆ ئەگەری کارلێکی ئەرێنی لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەردا، پەیوەندی خێزانی هاوسەنگ خاڵی دەستپێکی داڕشتنی کەسایەتییەکی تەندروستە.

 

لە نێوان چیرۆکگێڕان و لێکۆڵینەوەی زانستیدا

عائیدە جوهەری، نووسەر ڕوونیکردەوە کە لە پەرتووکەکەیدا توێژینەوەی گێڕانەوە و زانستی تێکەڵ کردووە، سوودی لە چیرۆکی "ردنیە" وەرگرتووە، ئەمەش ئیلهامبەخش بووە بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی پرسی "کەم بە خۆزانین" لە نێو ژناندا بێت، کە لە ئەنجامی دەستدرێژیکردنە سەری لە منداڵییەوە، چیرۆکی ردنیە هەستیاری ژنانی وروژاند و وای لێکرد بیرەوەرییەکانی ئەو ژنانەی دیکە کە تووشی بارودۆخێکی هاوشێوە بوون، وەک هاوکارەکەی "جنان" کە تووشی دەستدرێژی خێزانی بوو، وەبیر بهێنێتەوە، چیرۆکێکی نوێی لە پەرتووکەکەدا لەسەر بنەمای کارەکتەری خۆی داناوە.

 

جنانی هاوکارم و هەموو ئەو شتانەی کە دەیکرد، بیرم کەوتەوە، سەرەڕای هەموو شتێک، ئەو هەستی بە دڵنیایی دەکرد بە بوونی من لە تەنیشتی، چۆنیەتی هەڵسوکەوتی لە پۆل و یاریگادا. پاش قووڵبووەوە لەم بابەتە و چەمکە دەروونییە تەواوەکان، لەوانە کەم بەخۆزانینی خود، لە ڕوانگەیەکی نوێ و بە ئامرازی شیکاری نوێوە بیرم کەوتەوە و ژیاننامەکەم نووسی وەک ئەوەی جنان ردینە بێت کاتێک گەورە بوو، وێنەی دووەمی ئەوم نووسی، کە گوزارشت لە چۆنیەتی هەڵسوکەوتی ژنێک دەکات کە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت لە تەمەنێکی گەورەتردا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەستکردن بە کەمتەرخەمی ڕەگ و ڕیشەی لە منداڵیدا هەیە و دواتر چاککردنەوەی قورسە، ڕەتکردنەوەی ژنان جیاوازە لە ڕەتکردنەوەی پیاوان بەو پێیەی کە بوونگەراییە، وا دەکات هەستی کەمایەتییان قووڵتر و بەردەوام بێت، هەروەها ڕەخنەی لە ڕۆڵی ڕەگەزی گرت کە ژنان پەراوێز دەخەن و تێڕوانینێکی کەمتەرخەمی بەرامبەریان پەروەردە دەکەن، ئەم جیاکارییە ڕێگری لە گەشەسەندنی دەروونیان دەکات و چەمکی بێتوانایی مێژوویی ئەوان بەردەوام دەکات.

 

پێویستی یاسادانان و دامەزراوەکان بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی منداڵان

عایدە جەوهەری پێی وایە، چارەسەرکردنی کێشەی هەستکردن بە کەمتەرخەمی لە نێو ژنانی گەناندا گرنگییەکی سەرەکی هەیە، بەو پێیەی لە ئازاردانی ناو خێزانەوە سەرچاوە دەگرێت، زۆرجار دەرئەنجامی ئەو نەریتە پەروەردەییەیە کە لە دایکانەوە دەگوازرێتەوە، ئەو ڕەخنەی لە نەبوونی چاودێری دامەزراوەیی لە کۆمەڵگە عەرەبییەکان گرت بە بەراورد بە ڕۆژئاوا، کە منداڵان لە لایەنەکانی دەرەوەی خێزانەوە چاودێری دەکرێن، جەختی لە پێویستی یاسادانان و دامەزراوەکان کردەوە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی منداڵان، بەتایبەتی لە ڕۆشنایی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەبێ لێپرسینەوە، وەک ئەوەی لەگەڵ "ردینە"دا ڕوویدا، کە مۆدێلێکە بۆ ئەم ئازارە.

 

عایدا جەوهەری وتی: چۆن ئەم جۆرە ژنانە لە ژیانی ڕۆژانە و پەیوەندییەکانماندا دەناسینەوە؟ بەشێوەیەکی گشتی ژنێک کە هەستێکی قووڵی کەمتەرخەمیی هەبێت و پاشەکشە بکات و هەست بە گرنگی بوونی خۆی نەکات و هەمیشە ئامادەیە دەستبەرداری مافەکانی بێت، لە مافەکانی خۆی بەدوور دەگرێت و هەمیشە کەسانی دیکە لە خۆی بە گرنگتردا ئەنێت،وەک خوشک و برا، دایک، باوک، منداڵەکان و خۆشی کەمتر گرنگە لە دەوروبەرە کەی، ئەم کچە دەبێتە ژنێک کە زۆربەی کاتەکان کێشەکانی بۆخۆی دەهێڵێتەوە، ئازایەتی ئەوەی نییە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و پرسیار بکات، لەوانەیە لە خوێندنگە و لەسەر کورسییەکان بناسرێتەوە، ئەو خوێندکارەیە کە ناوێرێت پرسیار بکات، نە بەرگری لە خۆی بکات ئەگەر تووشی سووکایەتیکردن یان زیانگەیاندن بوو، ئەو کەسەیە کە لەگەڵ خوێندکارانی تردا کارلێک ناکات، دواتر ئەو کەسەیە کە ئەگەر بەڕێکەوت کار بکات، بە ئاسانی دەستبەرداری مافەکانی دەبێت و داوای ناکات، ئەمەش نەفرەتێکە تا کۆتایی ژیانی بەدوایدا دەڕوات.

 

هۆشیاری ڕەگەزی گرنگە بۆ بەهێزکردنی ژنان

عایدە جەوهەری ڕوونیکردەوە کە هەستی کەمایەتی لە ئەنجامی چەوسانەوە سەرهەڵدەدات، دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چینە جیاوازەکانی ژنان، دیارترینیان ئەوانەن کە توانای بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەستەیان هەیە لە ڕێگەی خوێندن و کارکردن و بەدەستهێنانی لێهاتووییەوە، ئەم ژنانە متمانە بەخۆبوون بەدەست دەهێنن و بیر لە پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ستەمکارەکانیان دەکەنەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە ڕەنگە ئەم گروپە بەهۆی هەڵاواردنی ڕەگەزییەوە ڕووبەڕووی ستەمی نوێ ببێتەوە، پەروەردە بە تەنیا بەس نییە؛ دەبێت هۆشیاری ڕاستەقینەی ڕەگەزی لەگەڵدا بێت بۆ بەهێزکردنی کاریگەر و بەردەوامی ژنان.

 

سەبارەت بە گروپی دووەمیش وتی: ئەم گروپە ژنانە خۆیان لەگەڵ ستامکارەکەیان و ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری باودا دەناسێنن، بۆ ئەم گروپە ئاسانترە هەڵبژێرن کە بەرەنگاری نەبنەوە و هەوڵی ڕزگارکردنی خۆیان نەدەن و پاساو و بیانوو بۆ خۆیان بدۆزنەوە، بەخۆیان دەڵێن ناتوانین پیاو بین یان هەمان مافەکانی پیاوان بەدەستبهێنین، ئەوان کەمتەرخەمی خۆیان ڕەتدەکەنەوە و بە خۆبەخۆ و سروشتی دەزانن ئەم ژنانە ئاسانترین چارەسەر هەڵدەبژێرن، ئەمەش لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی قووڵدا هەڵدەبژێرێت بەڵام لە لایەکی ترەوە شەڕانگێزییەکی قووڵی ناوەوەی لەخۆگرتووە، کە بە چەندین شێوە بە چەوساندنەوەی ژنانی دەوروبەری دەردەبڕدرێت، چونکە خۆبەگەورەزانینی نییە و بەم شێوەیە دەیەوێت ئەم هەستەی کەمتەرخەمی و خۆبەگەورەزانین لە کەسانی دیکەدا بچێنێت، ئەم جۆرە ژنانە بۆ خۆی انو بۆ کەسانی تریش وێرانکەرن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، گروپی سێیەم ئەو ژنانەن کە هەڵدێن و لە غەیبدا جۆرێک لە ڕزگاربوون دەدۆزنەوە، ئەگەر دڵخۆش نەبوون لەسەر زەوی، لەوانەیە لە ژیانی دوای مردندا دڵخۆش بن، ئەوان پاساو بۆ خۆیان دەهێننەوە کە ئەمە ویستی خودایە، ناتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن بەرامبەر بە ئیرادەی ئیلاهی، چاوەڕێی ڕزگاربوونن لە هێزی ئیلاهی بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات لە بارگرانی ئەو ئازارەی کە تێیدا دەژین ڕزگاریان بێت، جۆرێکی تری هەیە کە پەنا بۆ ئەستێرەناسی دەبات، بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات کاریگەرییان لەسەر استی هەبێت.

 

عایدە جەوهەری پێی وایە خۆئاگاداری ژن ڕێگەی سەرەکییە بۆ زاڵبوون بەسەر هەستەکانی کەمتەرخەمی، جەخت لەوە دەکاتەوە کە پەروەردە و کار و بەشداری کۆمەڵایەتی "دەرگاکانی ڕزگاربوون" دەکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەسەر گرنگی هۆشیاری ژن بۆ جەستەی خۆی دەکاتەوە، بەو پێیەی چەوساندنەوە بەردەوامەکانی وا دەکات هەست بکات جەستەی هی خۆی نییە، بەڵکو بارگرانییەکە پەیوەستە بە شەرمەزاری و گوناهەوە، پێی وایە ئاشتبوونەوە لەگەڵ جەستە و گۆڕینی شێوازی هەستکردن بە جەستە، مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ گەیشتن بە خۆئاگابوون و متمانە بەخۆبوون.