هونەرگەی وڵات خۆی بۆ کلیپی داستانی دەروێش و عەدولە ئامادە دەکات
ڕۆزلین دێرک، هاوسەرۆکی هونەرگەی وڵات ڕایگەیاند کە کاری وێنەگرتنی شانۆنامەی میوزیکیی دەروێش ئەڤدی و عەدولەیان تەواو کردووە، کە بەم زووانە پەخش دەکرێت، داواکاریی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان جێبەجێ کردووە.

سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ- داستانی دەروێش ئەڤدی عەدولە یەکێکە لەو داستان و ئەفسانە کوردیانەی کە تا ئێستاش لە یادەوەری گەلی کورددا زیندووە، تەنیا چیرۆکێکی خۆشەویستی کلاسیکی نییە بۆ ژیان، خۆشەویستییەک کە خۆشەویستی خاک و نیشتمانپەروەری یەکدەخات و فۆرمێکی نوێ بە خۆشەویستی کورد دەبەخشێت. لە مێژوودا ئەفسانە کوردییەکان لە دەروێش ئەڤدی و عەدولەوە تا مەم و زین، شیرین و فەرهاد، سیابەند و خەجێ تا دەگاتە دەروێش و عەدولە سەردەمی ئێمە پڕ و ناوازەن.
دەروێش ئەڤدی خەڵکی شنگالە و کوردێکی ئێزدییە، کچی مسوڵمان میر تەمەر پاشای خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی دەروێش عەدولەی خۆشدەوێت، باوکی نایداتە دەستی و دەبێتە بەربەست. دەروێش بۆ ئەوەی لەگەڵ عەدولە بەیەک بگەن، لەسەر بڕیاری باوکی عەدولە دەچێتە شەڕەوە، دەروێش ئەڤدی لەگەڵ ١١ لە دۆست و سوارەکانی لە دژی سێ هەزارو ٧٠٠ سوارەی تورک و عەرەب شەڕ دەکات و لە کۆتاییدا دەروێش شەهید دەبێت، داستانی دەروێش ئەڤدی و عەدولە داستانێکی نیشتمانییە کە لەسەر خاکی کوردستان ژیاوەم بەپێی لێکۆڵینەوەکان، داستانی دەروێش و عەدولە لە سەدەی ١٨دا ژیاوە.
ئەمە یەکەمجارە کە ئەو داستانە لە شێوەی شانۆیەکی میوزیکیدا نمایش دەکرێت، شانۆی وەڵات کە بە بەشداری زیاتر لە سەد کەس کاری وێنەگرتنی کلیپەکەی تەواو کردووە، ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا کلیپەکە نمایش دەکرێت. ڕۆزلین دێرک، هاوسەرۆکی شانۆی ولات، لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد.
خۆشەویستییەکی کلاسیک نییە، خۆشەویستییەکە خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری کردووە بە یەک
ڕۆزلین دێرک باسی لەوەکرد کە داستانی دەروێش ئەڤدی و عەدولە یەکێکە لە داستانە کۆنەکانی گەلی کورد و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: جیاوازیی داستانەکە ئەوەیە کە دەروێش ئێزدییە و ئەو کچەی کە خۆشی دەوێت موسڵمانە، بەڵام هەرچەندە ئایینەکانمان جیاوازن، بەڵام ئێمە لەسەر یەک زەوی پێکەوە دەژین، لەناو زۆرێک لە ئایینەکاندا، خۆشەویستی دەروێش و عەدولە وەک خۆشەویستی پیاو و ژن نییە کە یەکتریان خۆشدەوێت، هاوسەرگیری دەکەن و خێزانێک پێکدەهێنن خۆشەویستییەکە کە بە خاک و خۆشەویستی و نیشتمانپەروەری یەکگرتوو بووە، نەیهێشتووە ئایین جیایان بکاتەوە، چونکە دایکی ئێمە یەکە و ئێمە لە یەک سکی دایکیدا لەدایک بووین.
هونەرگەی وەڵات مۆرکی خۆی دەخاتە سەر خەباتێکی تر!
ڕۆزلین دێرک هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا کارێکی لەو شێوەیەیان نەکردبوو ڕوونیکردەوە: دەرفەتێک نەبوو بۆ دروستکردنی داستانەکە لە شێوەی شانۆیەکی مۆسیقیدا، کاتی دروستکردنی داستانەکە ئێستایە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت؛ 'با دەروێشەکان بە ئارامی پشوو بدەن، ئەمڕۆ هەزاران دەروێش و عەدولەمان هەیە، ئەوان درێژە بە هەنگاوەکانتان دەدەن.' ئەوە خواستی ڕێبەتی بوو کە داستانی دەروێشی ئەڤدی دروست بکرێت، هونەرگەی وەڵات ویستی ڕێبەر ئاپۆی بەدیهێنا و لە شێوەی شانۆی مۆسیقیدا داستانەکەی پێشکەش کرد، بەڵام ئەمە یەکەمجارە کە لە شێوەی شانۆیەکی مۆسیقی لەلایەن هونەرگەیوەڵاتەوە ئامادە دەکرێت.
ئێستا کاتی هاتووە
ڕۆزلین دێرک باسی لەوەشکرد، لە کوردستان هەزاران دەروێش و عەدول هەن کە لە پێناو خۆشەویستی و خاکەکەیاندا خەباتیان کردووە و گەیشتوونەتە ئاستی شەهیدبوون و وتی: بینیمان کاتی دەستپێکردنی ئێمە هاتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ڕووداوەکە و بەرخۆدانی ژنان لە بەنداوی تشرین ئاشکرا بوو، ئەگەر عەدولەکانی ئەمڕۆ نەبوایە، ئێمە لە دۆخێکی جیاوازدا دەژیاین، چونکە ئەو هێز و تێکۆشان کە ژنانی کورد لە داستانەکەدا نیشانیان داوە، ڕوونن و جیاواز نین لە یەکتر بۆ هەموو کوردستان کاردەکەین بۆ بەستنەوەی مێژوو بە ڕۆژگاری ئێستاوە.
"کلیپەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە دامەزراوە"
ڕۆزلین دێرک باسی لەوەشکرد، لە کلیپەکەدا ئەکتەرە کورد و عەرەب و تورکەکان بەشدارن، چیرۆکە ڕاستەقینەکەش کراوە بە کلیپ وتی: هیوادارین کلیپەکە لە دڵی گەلەکەماندا بێت بۆ بینین و بیستنی ئەو داستانە ئەمجارەیان. زۆر گرنگە ئێمە داستان و کولتوورەکەمان بپارێزین لە ونبوون و لەبیرکردن، و ڕێگە نەدەین گەلانی دیکە داستان و ئەفسانەکانمان بدزن و بیکەن بە هی خۆیان یان ڕاستییەکەی خۆیان بشێوێنن، گرنگترین شت پاراستنی ڕاستییەکانە. ئەمە کاری ئێمەیە و داوامان لێدەکرێت ئەم بارگرانییە هەڵبگرین.
"ئامانج ئەوەیە خەڵک بە چاوی خۆیان داستان و ئەفسانە مێژووییەکانیان ببینن، نەک تەنها بیبیستن"
ڕۆزلین دێرک ڕایگەیاند کە ئامانجیان ئەوەیە کە گەلەکەیان چیرۆکی ڕاستەقینە ببینن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئامانجی ئێمە ئەوە نییە کە جیهانی دەرەوە تەماشامان بکات، خەمی ئێمە ئەوەیە کە گەلەکەمان ڕاستی مێژووی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ و شانۆ و هەڵپەڕکێ بزانێت و بتوانێت بیپارێزێت، تەنها بیستنی ڕەنگە لەبیری بچێت، بەڵام بینینی داستانەکان بە چاوی خۆیان و ڕووبەڕووبوونەوەیان لە یادەوەرییاندا دەمێنێتەوە. داستانی دەروێش ئەڤدی و عەدولە بەهۆی بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین هاتۆتە بەرچاو بۆیە ئەرکی ئێمەیە ئەفسانەکانمان بە شێوەیەکی سەردەمیانە بخەینە بەردەم کۆمەڵگەکەمان.
"هیوادارین ڕێبەر ئۆجالان سەیری کلیپەکە بکات و ئامادەین بۆ ڕەخنەکانی"
ڕۆزلین دێرک لە کۆتایی قسەکانیدا بە ژنان و کۆمەڵگەی وت: ئێمە داستانی دەروێش و عەدول تەرخان دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ و هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ ڕێبەرەکەمان سەیری کلیپەکە بکەین، ئەو دەبینێت کە ئەو چی دەویست و ئێمە دەستکەوتمان بەدەستهێناوە، ئێمە کراوەین بەڕووی ڕێبەرمانبۆ پێشوازیکردن لە ڕەخنەکان لە کلیپەکە، بەو پێیەی ڕێبەرێتی ڕۆڵی ژنانی وەک ڕۆڵێکی سەرەکی وەرگرتووە، ئێمەش تیشکمان خستۆتە سەر ڕۆڵی ژنانی کورد و ئیرادەیان لە کلیپەکەدا، چونکە بە زمانی ژنانی کورد دەوترێ کە دەبێت بە باشی بیانپارێزین و مافی خۆیانیان پێ بدەین، کلیپەکە تەرخان دەکەین بۆ ئەو هەزاران دەروێش و عەدولەی کە گیانی خۆیان بەخت کرد لە پێناو خاکەکەدا.
هەفتەی داهاتوو...
هەفتەی داهاتوو میوزیکاڵی دەروێش و عەدولە لەبەردەم کۆمەڵگەدا دەبێت، چاوەڕی بن.