ڕاپۆرت
-
کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی: سەد ساڵی دیکەش ئاگری ناخمان ناکوژێتەوە
١٠ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی رۆبۆسکی تێپەڕدەبێت، ٣٤ کورد کە چەندین منداڵی تێدابوو کوژران، کەیسی ڕۆبۆسکی لە خەباتی سیاسی سەرباری نەبوونی دادپەروری بەردەوامە، خێزانەکانیش دەڵێن: "نەک دە ساڵ سەد ساڵیش تێپەڕببێت، هەرگیز ئاگرەکەی ناخمان ناکوژێتەوە".
-
پانۆڕاما، کوشتنی ژنان لە ساڵی ٢٠٢١دا زیادیکردووە
لە ساڵی ٢٠٢١دا ڕووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتنی ژنان بەراورد بە ساڵی پار ٪٣٩.٥٤ زیادیکردووە، تەنها لە ماوەی ئەمساڵدا ٨٤ ژن خۆیان کوشتووە و کوژراون یاخود هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، هۆکاری ڕووداوەکانیش کپ دەکرێنەوە یاخود لە ژێر ناوی کێشەی کۆمەڵایەتی و شەرەف بڵاودەکرێنەوە.
-
جیاکاری ڕەگەزیی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان
دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان مۆرکی پیاوانیان پێوەدیارە و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنانیش، ژنانی کارمەند کەمتر لە یەک لەسەر سێی پیاوان پێکدەهێنن، ئەو ژنانەش زیاتر پۆستە کارگێڕییەکانیان پێدراوە.
-
سەرەڕای زیادبوونی توندوتیژییەکان، ژنان کار بۆ یەکسانی ڕەگەزی دەکەن
ساڵانە توندوتیژییەکان بۆ سەر ژنان زیاد دەکەن، ژنانیش لە هەر پێگە و پۆستێکدا بن، کار بۆ نەهێشتنی جیاوازی ڕەگەزی دەکەن، جەخت لەوەش دەکەنەوە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان زیاتر بووە، بەڵام پێویستە چالاکی و هەوڵەکان بۆ نەهێشتنی توندوتیژییەکان زیاتر بکرێت.
-
لە گەرمیان ١١ ژن خۆیان کوشتووە و سوتاندووە
بەپێی ئامارەکان خۆکوشتن لەنێو ژناندا لە ئیدارەی گەرمیان زیادی کردووە، ١١ ژن خۆیان کوشتووە یان خۆیان سوتاندووە، شارەزایانیش هۆکارەکەی بۆ نەبوونی پاڵپشتی خێزانی و هۆشیاری دەگەڕێننەوە.
-
ژنان لە بنەماڵەی ئەیوبییەکاندا لە کاری کۆمەڵایەتی و سەربازی ...٣
شاری حەلەب بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەلایەن دەیفی خاتونی ئەیوبیەوە بەڕێوە براوە لەیلا خالید وتەبێژی یەکێتی ڕۆشنبیرانی حەلەب باس لە کارامەیی دەیفی خاتون دەکات، کە ماوەی شەش ساڵ حەلەبی بەڕێوەبردووە و دەڵێت: "دەیفی بە زیرەکی و زانیاری ناسراوە، چەندین چالاکی سیاسی ئەنجام داوە ڕۆڵی سەرەکی بینی لەدروستکردنی حەلەبدا زۆر چاک بوو و دڵڕەقی و زۆرداری و توندوتیژی قبووڵ نەکرد ڕێزی زۆری بۆ زانین و هەژاران هەبوو".
-
ژنان لەبنەماڵەی ئەیوبییەکاندا لەکاری کۆمەڵایەتی و سەربازی ...٢
دەسکەوتەکانی دەیفی خاتون لە مەیدانی جەنگ جورئەتی دەیفی خاتون و کارامەیی لە جەنگدا ڕێڕەوی هێرشی خاچ و مەغۆلەکانی گۆڕی بۆ سەر جوگرافیای مەزرابۆتان.
-
ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە کاری کۆمەڵایەتی و سەربازی ... ١
دروستکردنی خوێندنگە و خەباتی پەروەردەیی ژنانی بنەماڵەی ئەیوبییەکان بارگرانی گەورەیان لەسەر شانی خۆیان داناوە و جوگرافیای مەزرابۆتانیان لە کاتی شەڕی دژ بە خاچپەرستان لە بەرەکانی جەنگەوە بۆ ناوچە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکان پاراستووە.
-
خوێندنگەکان بەهۆی کەمی مامۆستاوە دەناڵێنن
زۆرینەی خوێندنگەکان لە ئێستادا لەسەر دەستی مامۆستایانی وانەبێژ دەڕۆن بەڕێوە، لە بەرامبەردا خوێندنگە هەیە مامۆستای وانەبێژیشی بۆ دابین ناکرێت و بەدەست کەمی مامۆستاوە دەناڵێنن، ئەمەش کاری کردووەتە سەر سیستمی پەروەردە و فێربوونی خوێندکاران.
-
پانۆراما، بە چالاکییەکان هەوڵی بەدەستهێنانی مافی ژنان دەدرێت
هەرچەندە لە هەرێمی کوردستان ژنان ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەبنەوە بەڵام بەردەوامن لە هەوڵ و چالاکییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان و ڕووبەڕووی توندوتیژییەکان دەبنەوە.
-
توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان ٪٣٩ زیادی کردووە
توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان لە ساڵی ٢٠١٢ تا ئێستا بەردەوام زیاد دەکەن، بەجۆرێک لە ماوەی ٨ ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی توندوتیژییەکان ٪٥٥ زیادی کردووە، هاوکات ئاماری نۆ مانگی سەرەتایی ئەمساڵ بەراورد بە ٩ مانگی ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی ٪ ٣٩.٥٤ زیادی کردووە
-
ساڵانە ڕێژەی توندوتیژییەکان لە جیهاندا لە بەرزبوونەوەدایە
لە جیهاندا ساڵانە ڕێژەی توندوتیژییەکان ڕوو لە زیادبوونە، سەرباری ئەوەی لە ١٥٥ وڵاتدا یاسا دژی توندوتیژی خێزانی هەیە و لە ١٤١ وڵاتیشدا یاسا دژی توندوتیژی لە شوێنی کاردا هەیە.
-
٢٥ی تشرینی دووەم، تێکۆشانێکی مێژووی ژنان
سێ ژن بە ناوی "پاتریا، مینهرڤا و ماریا ترێزا میرابیل" لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی دەسەڵاتدارانی کۆماری دۆمینیکا و حکومەتی ترۆژیلۆ، تا دوا دڵۆپ تێکۆشان دژی دیکتاتۆری و توندوتیژی سەر ژنان دەکەن.
-
کەمپەین چییە؟ هەرێمی کوردستان ...٣
کەمپەین لە هەرێمی کوردستان لە دوای ڕاپەڕینەوە سەریهەڵداوە، بەڵام وەک چالاکوانکێکی ژنان باسی دەکات، بەهۆی نەشارەزایی لە کەمپەین و دیارینەکردنی کێشە و پەیامەکان کەمپەینەکان ناگەنە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی لە کەمپەیندا دەستدەخرێتە سەر کێشە سەرەکیەکە بۆیە لەلایەن کۆمەڵگاوە دژایەتی دەکرێن.
-
کەمپەین چییە؟ لە دیارترین کەمپەینە جیهانییەکان ...٢
ساڵانە چەندین کەمپەینی جیاواز و بە ئامانجی جیاواز لە تەواوی جیهاندا ڕێکدەخرێت، هەندێکیان کاتین و هەندێکیشیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبن، بەشێکیشیان کە لە ساڵانی ڕابردوودا ئەنجامدراون بەڵام ناوی کەمپەینیان لێنەنراوە، لەبەرامبەردا بە هەمان ئامانج و تایبەتمەندییەکانی کەمپەینەوە کاریان کردووە.
-
کەمپەین چییە؟ ...١
کەمپەین هەرچەندە وەک ناو وشەیەکی نوێیە، بەڵام مێژووییەکی دووردرێژ لەم وشەیەدا هەیە، کە بە چەندین قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، چەندین دەستکەوت و ماف هەیە کە لە دەرئەنجامی ئەو کەمپەینانەدا بەدەستهاتوون.
-
هەستی نیشتیمانی بەرەو لەناوچوون دەچێت
بۆ بوونیادنانی هەستی نیشتیمانی لە دڵی تاک بە تاکی هاوڵاتیان پێویستە لە منداڵییەوە ئەم هەستە بخوڵقێنرێت، باشترین ڕێگاش بوونی وانەی سرود و فێرکردنی سرودە نیشتیمانییەکانە بە خوێندکاران، بەڵام کەمتەرخەمی حکومەت لە کایە جیاوزەکانی ژیان وای کردووە هەستی نیشتیمانی بەرەو لەناوچوون بچێت.
-
کۆچی گەنجان نابێتە باسی پەرلەمان و تا دێت کۆچکردن زیاد دەکات
کۆچی بەلێشاوی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوروپا تا دێت ڕوو لە زیادبوونە و لە ماوەی سێ ساڵیشدا ١١٤ کەس بوونەتە قوربانی ڕێگەی کۆچ، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "تا ئێستا پەرلەمان لەسەر ئەو پرسە کۆنەبووەتەوە"، گەنجانیش بێهیوا بوون لە حکومەت و لەدەست قەیران و ناسەقامگیری وڵات کۆچ دەکەن.
-
شۆڕشی کشتوکاڵ، لەسەر دەستی دایک-ژن بەرپابوو
شۆڕشی کشتوکاڵ بناغەیەک بوو بۆ درێژەپێدانی ژیانی مرۆڤ و بەرەوپێشچوونی مرۆڤایەتی، ئەم بەرەوپێشچونە لەسەر دەستی ژن بونیادنرا، ژن ڕەنجی کێشا و خۆراکی کردە پیرۆزییەک و بەهایەکی گرنگ بۆ مرۆڤایەتی و ژیان.
-
پۆلیس تا چەند دەستکراوەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتن و خۆکوشتنی ژنان؟
لە باشوری کورستان کاتێک ژنێک دەکوژرێت یاخود خۆی دەکوژێت، بە دەگمەن سکاڵا تۆمار دەکرێت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسیش دەڵێن: "سکاڵا تۆمار بکرێت و نەکرێت ئێمە بەدواداچوون هەر دەکەین تا تاوانبار دەدۆزینەوە، بەڵام زۆرکات خێزانەکان هاوکار نین".