یەریڤان؛ شارێک بۆ زیندووهێشتنەوەی دەنگی کوردان
كوردانى ئهرمهنستان و یهریڤان، كۆمهڵێ تایبهتمهندیان ههیه، جیایان دهكاتهوه له كوردانى قهوقاز و ههموو پارچهكانى دیكهى كوردستان. ئەویش نمونەی باڵای پاراستنی زمان و هونەر و کولتووری کوردییە.

تەوار پێنجوێنی
ناوەندی هەواڵ-کوردستانی سور، خاکێکی گومناوی کوردان، ئەو خاکەی بە هۆی فاشیستی تورک و دڕندەیی ستالینەوە لەسەر نەخشە سڕایەوە، بەشێکی دابڕاوی کوردستانی گەورەیە، لە ٧ی تەمموزی ١٩٢٣دا بە بڕیاری لینین و پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری ئەوکاتی سۆڤیەت، وەک یەکەیەکی خۆبەڕێوەبەری سۆڤیەت دامەزرا، کە ڕووبەرەکەی ٧٥٠٠ کیلۆمەتر بوو. ماوەی ٦ ساڵیش لەلایەن کوردانی ئەرمەنستانەوە بەڕێوەبرا، کە پایتەختەکەی شاری لاچین و زمانی سەرەکی ناوچەکەش کرمانجی بوو.
کوردستانی سور پێکدەهات لە هەرێمەکانی کیلبەجار، قەرەباخ، جاجیک، قوباتلی، زەنگیلان، پیتچەناس، ئاگابادیر، لاچین، دەیجولان، دیلیجان، کەراکیش، قوباتی و بەشی زۆری کەوتووەتە بەشی ڕۆژئاوای ئازەربایجان و ڕۆژهەڵاتی ئەرمەنستانەوە. بەپێی سەرژمێرییەکی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٢٦دا ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥١ هەزار و ٤٢٦ کەس بووە، کە ڕێژەی کوردەکان ٧٢.٣% یان ٣٧ هەزار و ١٨٢ کەس بوون، ئەوەی دیکەشی ئازەری و ئەرمەنی بوون. کەمبوونەوەی ڕێژەی کوردیش لە ٪١٠٠ەوە بۆ ٪٧٢ یەکێک بوو لە سیاسەتەکانی کۆماری ئازەربایجان تا مەترسی بەرزی ڕێژەی کورد لە بەرامبەر پێکهاتە ئیتنیکییەکانی دیکە کەم بکاتەوە و ناوچەیەکی ئازەری خستە سەر هەرێمە سەربەخۆکەی کوردان، چونکە تا ئەو کاتەش جگە لە کورد هیچ پێکهاتەیەک مافی سەربەخۆیی پێنەدرابوو، پێدانی ئەو مافەش بە کوردان یارییەکی سیاسیی فشار لە نێوان سۆڤیەت، ئەزەربایجان و ئەرمەنستان بوو.. کە لە ساڵی ١٩٣٠ و دوای هاتنە سەرکاری ستالین بە پەیماننامەیەکی سێ قۆڵی نێوان یەكێتی سۆڤیەت و ئێران و توركیا هەرێمە سەربەخۆکەش لەناوبرا و ناوی کوردستان سڕایەوە.
ڕۆژنامەی زاریا ڤاستۆکەی قەفقازی لە ساڵی ١٩٢٩دا باسی لە سیاسەتی تواندنەوەی کورد کردووە لەسەر دەستی ئازەرییەکان لە کوردستانی سور، کە ئەمە بەڵگەیەکی دیاری لەناوبردنی کوردان بووە. هەروەها بەشێکی دیکەی سیاسەتەکانی سۆڤیەت و کۆماری ئازەربایجان ڕێگەگرتن لە کردنەوەی قوتابخانەی کوردی بوو، کە سەرەڕای پێدانی سەربەخۆیی بەڵام تا ساڵی ١٩٣١ یەک قوتابخانەی کوردی لەو کۆمارەدا نەبوو، لە دوای لە نێوبردنی کوردستانی سور چەند قوتابخانەیەکیان کردەوە ، ئەمانەش تەمەنیان درێژ نەبوو و لە گەڵ شاڵاوی ڕاگواستنی کورداندا لە ١٩٣٧ – ١٩٣٨ داخران.
کوردانی ناوچەکە و بە تایبەت ئازەربایجان، بە هۆی سیاسەتی لەناوبردنەوە لە ناسنامەی خۆیان بێبەش بوون، تەنانەت یەکێک لەو پەرتووکانەی کە لەلایەن قەناتێ کوردۆ، یاخود کوردۆییەف، لە بارەی ڕێزمانی کوردییەوە لە ساڵی ١٩٥٧دا نووسراوە، بە زمانی ڕووسی بڵاوکراوەتەوە.
-كوردانى ئهرمهنستان و یهریڤان، كۆمهڵێ تایبهتمهندیان ههیه، جیایان دهكاتهوه له كوردانى قهوقاز و ههموو پارچهكانى دیكهى كوردستان. ئەویش نمونەی باڵای پاراستنی زمان و هونەر و کولتووری کوردییە لەلایان، کوردان لە ساڵی ١٩٢٠ەکاندا بە ڕێنووسی ئەلفوبێی ئەرمەنی دەیاننووسی، لە ساڵی ١٩٢٧ بە دواوە، ڕێنووسی ئەلفوبێی -لاتینییان دیاری کرد و پەرەیان پێدا، لە بواری نووسین و خوێندنەوەدا بەکاریان هێناوە و یەکەمین خۆێندنگای ئێزدی لە ئەرمەنستان لە ١٩٢٠دا کرایەوە.
-بەپێی ئینسایکلۆپیدیای گەورەی سۆڤیەت، ئەرمەنستانی سۆڤیەت گەورەترین بنکەی وێژەی کوردی بووە و لە ساڵی ١٩٢٥دا زیاتر لە پەنجا خوێندنگە بۆ کوردەکان لە ئەرمەنستان کرایەوە.
-دوای ٢٥ ساڵ لە دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی لەلایەن بەدرخانییەکان، لە نێوان ساڵانی ١٩٢٣-١٩٢٩، رۆژنامەگەری بیستراوی کوردی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو دەستی پێکرد، کە یەکەم رادیۆ بە زمانی کوردی لە قەفقاز بوو، ئەمەش بە یەکەم رادیۆی کوردی زمان لە مێژووی کورد دادەنرێت.
-یهكهم فیلمى سینهمایى كوردى بە ناوی زارێ لە ساڵى ١٩٢٦دا له لایهن هامۆبهگ نازارۆڤ له یهریڤان بەرهەم هاتووە و یهكهم ڕۆمانى كوردىش بە ناوی شوانى كورد لە ساڵى ١٩٢٩ لەلایهن عهرهبى شهمۆ) له یهریڤان نووسراوه.
-یهكهمین ڕۆژنامهى كوردى كه به ئهلفوبێى لاتینى نووسرا بێ، ڕۆژنامهى ڕێیا تازه بوو، کە لە ساڵى ١٩٣٠ له یهریڤان له لایهن عهرهبى شهمۆ دهرچووە، هاوكات یهكهمین پهخشى ڕادیۆى كوردى بەشی كوردیی ڕادیۆى یهریڤانه، کە له ساڵى ١٩٥٧ بە فەرمی دەستی بە پەخش کرد و ئەزنیڤا ڕەشید پێشکەشکاری کوردی بووە. کە بە یەکەمین ژنە بێژەری ڕادیۆی کوردی دادەنرێت و بە دایکی رادیۆی کوردی ناوزەند دەکرێت.
هەر لەو ڕادیۆیەدا چەندین ژنی کوردی ئەرمەنستان لە ڕێگەی سترانەکانیانەوە زمانی کوردیان پاراستووە، وەک ئەسلیکا قادر، زادینا شاکر، فاتیمە عیسا، سوسیکا سیمۆ، کە یەکەمین ژنە سترانبێژی کورد بوو لە یەکێتی سۆڤیەتی کۆندا و لە ساڵی ١٩٤٦ دەرکەوت.
کوردانی ئەرمەنستان و بە تایبەت یەریڤان و بەشی کوردی ڕادیۆکەی کە بە وتنی "یەریڤان خەبەردیدە - یەریڤان قسە دەکات" دەستی پێکرد، لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا یارمەتیدەر بوو بۆ بەستنەوەی هەزاران کورد بە کولتوورەکەیانەوە، لەکاتێکدا ناسنامەی کورد ڕەتدەکرایەوە و دەربڕینی کولتووری لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا قەدەغە کرا. هەتا ئەمڕۆش بەڵگەیەکی حاشا هەڵنەگری دێرینی کورد و زیندووی ناسنامە و زمانەکەیەتی لە کوردستانی گەورە و ناوچەکەدا.