پاش ٣٧ ساڵ ئەعزەم هێتشا لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی بنەماڵەکەیدایە

لە پاش کیمیاباباران کردنی هەڵەبجە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی هەڵەبجە بێسەرووشوێن بوون، ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی هەڵەبجە تاوەکو ئیستاش لە سۆراغی منداڵانی ون بوودان.

میهرەهان سەلام 

 

هەڵەبجە- لە پاش کیمیاباباران کردنی هەڵەبجە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵانی هەڵەبجە بێسەرووشوین بوون، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ١٨٦ خیزان منداڵی ونبوویان هەیە، تاوەکو ئیستا یەک منداڵ بە بنەماڵەکەی شاد بووەتەوە، ژمارەیەک لە بنەماڵەکانی هەڵەبجە تاوەکو ئیستاش لە سۆراغی منداڵانی ونبوودان، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ تاوەکو ئێستا چەندین منداڵی هەڵەبجەیی بوونی خۆیان ناساندوە، بەڵام لەڕیێی پزیشکیەوە نەتدوانرەوە کەس و کاریان بدۆزرێتەوە.

 

ئەعزەم عەلی، یەکێکە لەو کەسانەی کە لة ١٦ی ئاداری ٢٠١٦ منداڵێكی دۆزراوەی هەڵەبجە بوو، بە خوشکی یەکێک لە تاقانەکانی ئه‌و شاره‌ ناسێندرا و پێیوترا کە ناوی "چیا تەیب"ە، بەڵام دواتر بە هۆی پشکنینێکەوە کە لە ئەمریکا بۆى کرا، دەرکەوت کە ئەو پشکنینە هەڵەیە  DNAـی ئەم دوو کەسە زۆر دوورن لە یەکترییه‌وە.

 

ئەعزەم عەلی لەو بارەیەوە وتی: من لە ئیران ناوم ئەعزەم بوو، لە کوردستان ناوم چیایە و  لە ساڵی ٢٠١٦ هاتمەوە هەڵەبجە هەرچەندە دلخۆشم بەڵام لە هەڵەبجە دلم ئارامەو کیشەم نەبوو سەرەتا، بەڵام پاشتر دوای ساڵیک کیشە دروست بوو، نەتواندراوە دۆسیەکان یەکلا ببنەوەو لە ئێران لە هەوڵدام بۆ ئەوەی کیشەکانم چارەسەر بکەم.

 

"گرنگە لایەنەکان و حکومەت کار لەسەر ماددە نەکەن"

کێشەی منداڵانی ونبوو ڕۆژ لە ڕۆژ لە زیاد بووندایەو ئەو منداڵانەی دۆزراونەتەوە تائیستا یەکلا نەبونەتەوە کە خێزانیان کێیەو لە بارودۆخێکی سەختدان، ئەعزەم وتی: ئەو دڵ گەرمییەی سەرەتام نەما و ئەوەی بۆ رۆح و دەروونمان پێویستە نەماوە، گرنگە لایەنەکان و حکومەت کار لەسەر ماددە نەکەن بەڵکو هێزیی مەعنەویمان پێ ببەخشن.

 

سەبارەت بە شوێنی مانەوەی ئەعزەم کە دوای دۆزرانەوەی لەکوێ دەمێنێتەوە وتی: من پاش ئەوەی کەسوکاری ڕاستەقینەم نەدۆزرایەوە، ئێستا لە گوڵەخانە لای خێزانیکی بەڕێز نیشتەجێم تاوەکو کەیسەکەم یەکلایی دەبێتەوە.

 

ئەعزەم عەلی  ئێران و چیا تەیبی کوردستان تاوةكو ئيستا  کەیسەی کە یەکلایی نةبۆتەوە وتیشی: من منداڵی هەڵەبجەم و خوشکی چرۆم، هێشتا کەیسەکەم لە دادگایە و بە هیوام بەم زووانە یەکلا بکرێتەوە، بابەتی ئێمەی منداڵانی ونبوو موچە و پارە نییە، بەڵکو ئێمە بە شوێن ریشە و دڵگەرمیدا دەگەڕێین، دەمانەوێت وەک چۆن لە یادی کیمیاباراندا باوەشمان بۆ دەکرێتەوە بەهەمان شێوەش لە کاتی دیکەدا باوەشمان بۆ بکەنەوە.