ئاگر لە کەناری پیرانی ئامەد کەوتووەتەوەو زۆ کەمی ماوە بگاتە گوندەکان

لە پیران- ی ئامەد ئاگرەکەی ٧ی ئەیلول کە بەهۆی بۆردومانی سوپای تورکەوە لە دارستاندا کەوتووەتەوە ڕوو لە زیادبوون دەکات و زۆر کەمی ماوە بگاتە ناو گوندەکان.

ئامەد

 

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک، لە ٧ی ئەیلول ئاگر لە ناوچەی دارستانی سەر بە کەناراوەکانی پیریجمان لە ناوچەی پیران-ی ئامەد کەوتەوە.

 

هەروەها تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە تەنها لە چەند خاڵێک هەوڵ دەدەن ئاگرەکە بکوژێننەوەو هیچ دەستێوەردانێکی پێویست لە ئارادا نییە.

 

هەر لەو گوندەدا ئاگرەکە نزیکبووەوە بۆ گەیشتن بە گوندەکە، بەیانی ئەمڕۆ سەربازەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و ٤ کەسیان دەستگیرکرد ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دوای شایەتیدان ئازادکران.