قەیرانی ئاو لە عێراق ئاڵەنگاری گرنگ و هەوڵی چڕ بۆ چارەسەریی

بەنداوەکانی تورکیا یەدەگی ئاویان لە ٨٠ ملیار مەتر سێجا زیاترە، کۆی عەمبارکردن لە بەنداوەکانی عێراق لە ٦ ملیار مەتر سێجا تێپەڕ ناکات، هەروەها بڕی ئاوی ڕژاو بۆ سووریا لە ٢٥٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا تێپەڕ ناکات، هاوکێشەیەک کە قەیرانی بۆ دوو وڵات دروستکردووە.

ڕەجا حەمید ڕەشید

 

عێراق-عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکی گەشەسەندوو دەبێتەوە، قەیرانی ئاو کە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی بەرچاوی هاوردەکردنی ئاو لە وڵاتانی سەرەوەی ڕووبارەکانەوە دێتە ئاراوە، لەگەڵ کاریگەرییەکانی کەشوهەوا، ئەم قەیرانە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەرتە گرنگەکانی وڵاتەکە هەبووە، بەتایبەتی کشتوکاڵ، ژینگە و ئاسایشی خۆراک.

 

نەجلە موحسین وائلی، بەڕێوەبەری گشتی بەشی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگە ڕایگەیاند، دۆخی ئاو لە عێراق گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار، پێویستی بە کردەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی نیشتمانی و نێودەوڵەتی هەیە،هۆشداریدا لە کاردانەوەی ڕاستی ژینگەی، ئابووری و کۆمەڵایەتی، مەگەر هەنگاوی کاریگەر نەگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی هۆکارەکانی کەمی ئاو و مسۆگەرکردنی مافەکانی ئاوی عێراق، هەروەها کەمبوونەوەی بەردانەوەی ئاو بۆ عێراق بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی پیسبوون بەهۆی کەمبوونەوەی توانای کەمکردنەوەی پیسکەرەکانی ئاوی سەرزەوی بەتایبەتی لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.

 

هۆکارەکانی کەمی ئاو

ڕوونیشیکردەوە کە کەمی ئاو بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، یەکەمیان بەڕێوەبردنی ئاوە لەلایەن وڵاتانی سەرەوە و سیاسەتی وڵاتانی دراوسێ، عێراق وڵاتێکی خوارەوەیە بۆ ئاو کە لە دیوی تورکیای ڕووباری دیجلە و فوراتەوە دێت، هەروەها چەندین بەش و لق هەیە کە لە دیوی ئێرانەوە دێن، بەڕێوەبردنی ئاو لەم وڵاتانە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی خوارەوە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە، بەو پێیەی بڕی ئاوی لێیانەوە لە ٨٨٪ی  کۆی ئاوی گەیشتن بە عێراق تێدەپەڕێت، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی پابەندنەبوون بە دابینکردنی ڕێژەی ئاوی دادپەروەرانە لە عێراق یان پابەندبوون بە بنەمای دابەشکردنی زیان، لە کاتێکدا، بەنداوەکانی تورکیا لە باشووری وڵات یەدەگی ئاویان لە ٨٠ ملیار مەتر سێجا زیاترە، کۆی یەدەگی بەنداوەکانی عێراق لە ٦ ملیار مەتر سێجا تێناپەڕێت.

 

هۆکاری دووەم، بە وتەی نەجلە موحسین وائلی، شێوازی بەڕێوەبردنی ئاوە لە ناوخۆی عێراق لەلایەن ئەو وەزارەتانەی کە بەرپرسیارن لە بەکارهێنانی، وەک کشتوکاڵ، شارەوانی، نەوت، و ئەوانی تر، وەزارەتی ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی تورکیا سەبارەت بە بڕی ئاوی هاتنە ناو عێراق، بەشداری شاندەکانی دانوستان دەکات، بە سەرۆکایەتی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو، پێشتر لە چرکەیەکدا دەگەیشتە ٩٠٠ مەتر سێجا، بەڵام ساڵی ڕابردوو، گەیشتە ٣٥٠ مەتر سێجا، کە ئەمەش سەرەتای وشکەساڵی و دابەزینی ئاستی ئاو بوو، لە ساڵی ٢٠٢٥ ئاستی ئاو و بڕی ئاوەکە زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هات، هەندێکجار دەگاتە ١٢٠ مەتر سێجا کە ئەمەش کاریگەری لەسەر زیادبوونی پیسبوون لە عێراقدا هەبووە، لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاو، پیسبوون زیاد دەکات، هەروەها ئەمەش کاریگەری لەسەر ناوچە کشتوکاڵییەکان و وێستگەکانی ئاوی خواردنەوە هەبووە، پیسبوونی ئاو بووەتە هۆی داخستنی هەندێک وێستگەی ئاوی خواردنەوە لە ژمارەیەک لە پارێزگاکان، ئەو پارێزگایانەن کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوور.

 

هۆکاری سێیەم، وەک نەجلە موحسین ڕوونیکردەوە، گۆڕانی کەشوهەوایە، کە بووەتە هۆی دابەزینی ڕێژەی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی ڕێژەی هەڵمبوون و کاریگەری نەرێنی لەسەر دۆخی ژینگەی و ئاوی وڵاتەکە.

 

سووریاش بارودۆخی ئاوی هاوشێوەی بەخۆیەوە دەبینێت، بەو پێیەی ڕووباری فورات و دیجلە بەناو خاکەکەیدا تێدەپەڕن بۆ ناو عێراق، ئه مه له کاتێکدایه که ئه و ڕێککه وتنه ی له نێوان تورکیا و سووریا له ساڵی ١٩٧ واژۆ کرا و تێیدا هاتووه پشکی سووریا له ڕووباری فورات ٥٠٠ مه تر سێجا ئاو له چرکه یه کدا بێت، له ژێر چاودێری و سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بڕی ڕژانی ئاو بۆ ناو خاکی سووریا لە چرکەیەکدا لە ٢٥٠ مەتر سێجا ئاو تێنەپەڕاندووە، کە یەکسانە بە کەمتر لە نیوەی ئەو بڕە ڕێککەوتنەی لەسەر کراوە، سەرەڕای داواکاری بەردەوام بۆ وەرگرتنی پشکی ڕێککەوتنکراوی سووریا، چالاکوانانی سووریا پێیان وایە ڕاگرتنی ئاوی فورات لەلایەن تورکیاوە بەهۆی ئامانجە سیاسییەکانەوەیەتی بەرامبەر سووریا، ئەمەش سێبەر دەخاتە سەر بێبەشکردنی عێراق لە پشکی شیاوی خۆی.

 

کاریگەرییە کۆمەڵایەتی و ژینگەییەکان

ڕوونیشیکردەوە، قەیرانی ئاو کاریگەری ڕاستی لەسەر ژینگەی و تەندروستی و کۆمەڵایەتی هەیە، وتی: لە هەمووی گرنگتر کۆچکردنە لە ناوچە کشتوکاڵییەکان و تاڵاوەکانەوە بۆ شارەکان، ئەمە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشار لەسەر ژێرخانی دانیشتوان، ڕێژەی پیسبوون زیاد دەکات بەهۆی چڕی دانیشتوانەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی، هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی خێزانەکان بژێوی ژیانیان لەدەست بدەن، ئەمەش جگە لە سەرهەڵدانی توندڕەوی، کە ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی و تیرۆر، جگە لەوەش هەندێک لە دانیشتوان ڕوو لەو کارانە دەکەن کە بە نەشیاویان دەزانن، پێشتر پیشەی ماسیگرتن و کشتوکاڵیان ئەنجامداوە.

 

ئاماژەی بە کاریگەرییەکانی کەمی ئاو لەسەر ژنان کرد و ئاماژەی بەوەدا: کە دەستیان کردووە بە توشبوون بە توندوتیژی و گۆشەگیری و لەدەستدانی کار، بەتایبەتی کە ژنان لە ناوچە گوندنشینەکان و تاڵاوەکاندا بەرپرسیارن لە پشتگیریکردنی خێزانەکانیان و ناوەکی خێزانن لە دابینکردنی هەموو پێداویستیەکانیان.

 

دانوستان لەگەڵ تورکیا

ڕوونیشیکردەوە، حکومەتی عێراق هەوڵی زۆر دەدات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تورکیا کە مسۆگەری پشکی ئاوی سروشتی عێراق بکات، هەروەها لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولادا هەیە، بەڵام بەس نییە، بەو پێیەی عێراق داوای زیادکردنی ڕێژەی ئاو دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا، وتی: دانوستان لەگەڵ تورکیا پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی ئاوی عێراق.
 

کاریگەری قەیرانی ئاو لەسەر جۆراوجۆری زیندوو

نەجلە موحسین وائلی وتی: کاریگەری کەمی ئاو ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئیکۆسیستەمی وڵاتەکە هەبووە، عێراق ناوازەیە بەوەی هەشت ئیکۆسیستەمی تێدایە کە جیاوازە لە وڵاتانی دراوسێ، تایبەتمەندە بە هەمەجۆرییەکی گەورەی ژینگە و جۆرەکان، لەوانەش جۆراوجۆری زیندەیی ئاژەڵ لە ژینگەی بیابان، تاڵاو و ئاو و دەشت و شاخ و بیابانەکان - عێراق وردە وردە ئەم فرەچەشنییە لەدەست دەدات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە شێوازە کشتوکاڵییە مۆدێرنەکان بگرێنەبەر، وەک کشتوکاڵی پاراستن، کشتوکاڵی ژینگەی و ئەوانی تر، هەروەها لەگەڵ وێستگەکانی ئاوی خواردنەوە کاردەکەین بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنیان و دڵنیابوون لە کوالێتی ئاو، ئێمە بە هاوکاری لەگەڵ یونیسێف کاردەکەین لەسەر پڕۆژەی 'گەڕانەوە بۆ ئاوی ڕەئیسی، وەک ئەوەی لە ساڵانی حەفتاکاندا ڕوویدا، ئێستاش لە پرۆسەی ئامادەکردنی قۆناغەکانی جێبەجێکردنداین.

 

نەجلە موحسین وائلی تیشکی خستە سەر گرنگی گرنگیدان بە زۆرترین ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەتایبەت پارێزگاکانی باشوور، بەسرە بەهۆی پشتبەستن بە وئێستگەکانی RO"ڕۆ" کە ئاو لە کەنداوەوە وەردەگرن، تووشی بارودۆخێکی سەخت دەبێت، بۆیە پێویستە وێستگەی ئاوی خواردنەوە کە گونجاو بێت بۆ خواردنەوە لەو ناوچانە دابمەزرێنرێت.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکومەت بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی ئەو پڕۆژانە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان، لەوانەش بڵاوبوونەوەی ماسی لەناو گۆمەکانی قوڕدا، فەرمان دەرچووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو گۆمەکانی قوڕ و گۆڕین بۆ سیستەمی بڵاوکردنەوەی ماسی داخراو، کە ئەمەش نابێتە هۆی هیچ پیسبوونێک چونکە پێویستی بە گۆڕانکاری بەردەوامی ئاو نییە بەهۆی بوونی فلتەری بایۆلۆژی و کیمیایی، هەروەها ئەم سیستەمە بڵاوکردنەوەی ماسی بەرهەمدارتردەکات، بۆ نمونە، یەک تەن ماسی بەرهەم دەهێنێت، لە کاتێکدا سیستەمی داخراو پێنج تەن بەرهەم دەهێنێت، ئەمەش بە واتا بەرزکردنەوەی ئابووری و زیادبوونی دابینکردنی هەلی کاری ئایدیاڵ بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانەی بێبەشن لە بڕێکی زۆر لە ئاو و ناوچە هەژارەکانی ئاو وەک سەماوە و دیوانیە و ئەوانی تر، هەموومان پێکەوە کاردەکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە، هەریەکەیان بەپێی کارەکانی خۆی، بۆیە زۆر گرنگە هاوڵاتی عێراقی ئاگاداری گرنگی ئاو بێت و بەفیڕۆی نەدات لە بەکارهێنانی لە ماڵەکاندا.

 

نەجلە موحسین وائلی، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی تەکنیکی لە وەزارەتی ژینگە ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕیارەی حکومەت کە لە کۆتایی مانگی ئەیلوولدا بۆ دانوستان لەگەڵ ئەنقەرە دەرچووە، تەنها لە ڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە بەڕێوەدەچێت،وتی: ئەم بڕیارە نوێنەرایەتی هەڵوێستی فەرمی حکومەت دەکات، هەروەها نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە، جەختیشی لەوە کردەوە کە وەزارەتی دەرەوە ئەو دەزگایە دەسەڵاتدارە بۆ ئەنجامدانی ئەم ئەرکە.