پیسبوون بە پلاستیک هۆکاری لەناوچوونی ملیۆنێک باڵندەیە

ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێك باڵندەو ١٠٠ هەزار شیردەری دەریایی بەهۆی پیسبوون بە پلاستیك گیان لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە بابەتێکدا دەربارەی پیسبوون بەهۆی پلاستیکەوە ئەوەیخستووەتەڕوو، ساڵانە جیهان بڕێكی سەرسوڕهێنەر لە پلاستیك بەكاردەهێنێت كە لە نێوان 350 بۆ 460 ملیۆن تۆندایە، بەپێی هەندێك لێكۆڵینەوەش بەرهەمهێنانی پلاستیكی جیهانی لە دوو دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هێندە زیادیكردوە.


چاودێران هۆشداری دەدەن كە ئەم زیادبونەی خێرایەی بەكارهێنانی پلاستیك مەترسییەكی گەورە لەسەر ژینگەو تەندروستی مرۆڤ دروستبكات.

 

 پێشبینی دەكرێت پاشماوەی پلاستیكی جیهانی تاساڵی ٢٠٦٠ ساڵانە بگاتە یەك ملیارو ٢٣ ملیۆن تۆن ئەگەر بەم ڕەوتەی ئێستا بەردەوامبێت، ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی كردەوەی بەپەلە دەكاتەوە.


پیشەسازی پلاستیك بەشداری دەكات لە 10.7%ی دەردانی گازی گەرمخانەیی جیهانی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێویستی گۆڕانكاری سیستماتیكیی بۆ چارەسەركردنی پیسبونی پلاستیك و قەیرانی كەشوهەوا.