کاریگەرییەکانی بەفر لەسەر کەشوهەوای زەوی

لە وەرزی زستاندا بارینی بەفر کاریگەری لەسەر کەشوهەوا دەبێت و یارمەتی زیادبوونی ئاوی ژێر زەوی دەدات، بەرزی ڕێژەی تیشکدانەوەی بەفر بۆ خۆر یارمەتی پاراستی وزەی زەوی دەدات و یارمەتی هاوسەنگی و پاراستنی زیندەوەران لە ژێر زەوی دەدات.

بێریڤان کەمال

 

ناوەندی هەواڵ- بەفری وەرزیی بەشێکی گرنگی سیستەمی کەشوهەوای زەوییە، داپۆشینی بەفر یارمەتی ڕێکخستنی پلەی گەرمی ڕووی زەوی دەدات و جارێکی دیکەش کە بەفر دەتوێتەوە ئاوەکە یارمەتی پڕکردنەوەی ڕووبار و عەمبارەکان دەدات لە زۆربەی ناوچەکانی جیهان.

 

لە ڕووی ڕووبەرەوە داپۆشینی بەفر گەورەترین تاکە پێکهاتەی کرایۆسفەرە کە ساڵانە نزیکەی ٤٦ ملیۆن کیلۆمەتر دووجا لە ڕووی زەوی دەپۆشێت، نزیکەی ٪٩٨ بەفری زەوی دەکەوێتە بەستەڵەکی باکور کە پێوەرێکی ئاوا گەورەی داپۆشینی بەفر یارمەتی ڕێکخستنی ئاڵوگۆری گەرمی نێوان ڕووی زەوی و کەشوهەوا و هاوسەنگی وزەی زەوی دەدات.

 

لە پێوەرێکی بچووکتردا، جیاوازیەکان لە بەرگی بەفردا دەتوانن کاریگەری لەسەر شێوازی کەشوهەوای هەرێمەکان بکەن، بۆ نمونە لە ئەوروپا و ئاسیا ساردکەرەوەی پەیوەست بە بەفرێکی قورس و خۆڵی بەهاری شێدار دەتوانێت هاتنی وەرزی هاوینە بگۆڕێت و کاریگەری هەبێت.

 

بەرزی ڕێژەی تیشکدانەوەی بەفر بۆ خۆر یارمەتی پاراستی وزەی زەوی دەدات

بەفر تیشکدانەوەی بۆ خۆر بەشێوەیەکی زۆر باش هەیە و بە ڕێژەی ٪٨٠-٩٠ خۆری هاتوو ڕەنگ دەداتەوە، بە پێچەوانەوە، دار، ڕووەک، و خاک تەنها ٪٣٠-٤٠  تیشکی خۆر تیایدا ڕەنگ دەداتەوە.

 

داپۆشینی بەفر گەورەترین کاریگەری لە کاتی بەهاردا لە مانگەکانی نیسان تا ئایار هەیە، لە نیوەگۆی باکوری زەوی کاتێک ڕۆژەکان درێژتر دەبن و ڕێژەی تیشکی خۆر لەسەر ناوچە داپۆشراوەکانی بەفر زیاد دەکات، ڕەنگدانەوەی بەفر یارمەتی هاوسەنگی وزەی زەوی دەدات، چونکە ئەو وزەی خۆرە دەگەرێتەوە بۆ بۆشایی، یارمەتی ساردکردنەوەی هەسارەکە دەدات.

 

هەڵمژینی وزە یارمەتی هاوسەنگی و پاراستنی زیندەوەران دەدات

تایبەتمەندی هەڵمژینی گەرما لە بەفر دەرئەنجامی گرنگی هەیە بۆ کەشوهەوا، بەفر وەک بەتانیەک بۆ هەڵمژین و پاراستنی وزە کاردەکات، لە ژێر ٣٠ سانتیمەتر بەفرەوە  خاک و زیندەوەرەکانی ناوەوە پارێزراون لە گۆڕانکاریەکانی پلەی گەرمی هەوا لەسەر ڕووی بەفر.

 

سەرمای بەفر و ڕووکەشی شێدار کاریگەری لەسەر ڕیژەی گەرمی و شێ هەیە لە نێوان زەوی و کەشوهەوادا، بەفر یارمەتیدەرە لە هەڵئاوسانی زەوی خوارەوە، هەڵگرتنی گەرما و ڕێگەگرتن لە بە هەڵمبوون بۆ ناو کەشوهەوا.

 

تەنانەت لەسەرووی ماددە بەستووەکانی ترەوە، وەک بەستەڵەکی ڕووبار و سەهۆڵی ڕووبار یان سەهۆڵەکانی دەریا، بەرگی بەفر ڕێگرە لە دروستبوونی چینی سەهۆڵ بەشێوەیەکی خێرا.

 

کاتێک خاکەکە دەیبەستێت، گازی وەک کاربۆن و مێتان پەنگ دەداتەوە کە ئاڵوگۆڕی کیمیایی لە نێوان زەوی و هەوادا قەدەغە دەکات، هەروەها خۆڵی بەستوو ڕێگری لە جووڵەی ئاو دەکات لە ناوەوە و لەسەر ڕووی خاکەکە، بۆیە کەمتر ئاوی شلەی نوێ هەڵدەمژێت و دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ڕووکەشی زەوی بەشێوەیەکی زیاتر، ئەمەش گرنگە لە مەزەندەکردنی ڕێژەی توانەوەی ئاو لە کاتی وەرزی بەهار و هاویندا.

 

زەوی و بەفر

ڕێژەی کۆبوونەوەی بەفر لە ناوچەیەکی دیاریکراودا پشت دەبەستێت بە پانتایی ڕووبەر و کاتی ساڵ، جیاوازی لە بەرز و نزمی زەوی، ڕووەک، نزیکایەتی بۆ کەنار، و بای زاڵ و شێوازی کەشوهەوا، "کەشوهەوای بەفری جیاواز" دروستدەکات.

 

جیاوازی لە بەرزی و نزمی زەوی و با دەبێتە هۆی گۆڕانکاری بەرچاو لە کەشوهەوای بەفر لە دووری زۆردا، با دەتوانێت بەفر لە لێشاوێک هەڵبگڕێت و بەفرەکە لە لایەکی ترەوە دابنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی جیاوازی دە ئەوەندە لە قوڵایی بەفر لەهەمان شوێن کە لە بەشێک لە ناوچەکانی جیهان بەهۆی ئەو تایبەتمەندییەوە ناوچەکانی خلیسکانەی سەر بەفر دروستدەکرێت.

 

کاریگەرییەکانی کەشوهەوا لەسەر بەفر

گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا دەتوانێت کاریگەری لەسەر ئەوە هەبێت کە چەندە بەفر دەبارێت و کاریگەری لەسەر کاتەکانی وەرزی بەفری زستانە هەبێت، زاناکان مۆدێلی ئەوە دەکەن کە چۆن کەشوهەوای زەوی لە ماوەی ١٠٠ ساڵی داهاتوودا دەگۆڕێت و ئەنجامەکانیش پێشبینی ئەوە دەکەن کە بەفر کەمتر هەسارەکە داپۆشێت، بەتایبەتی لە ئەوروپا و ئاسیا.

 

گەرمبوونی کەشوهەوا دەتوانێت بارینی بەفر کەمبکاتەوە و دەبێتە هۆی توانەوەی بەفری بەهار، بۆ نمونە هەوای گەرمتر لە ئالاسکا بووە هۆی ئەوەی کە بەفرەکە لە سەرەتای بەهاردا بتوێتەوە، وەرزی هاوینی بێ بەفر درێژ بکاتەوە.

 

ماوەی گەرم لە کەشوهەوای بەهار لە زستاندا لەوانەیە ببێتە هۆی باران بارین لە جیاتی بارینی بەفر، یان هێزی توانەوەی نائاسایی لە وەرزی ئاسایی سارددا، کەشوهەوای بەهاری گەرمتر لە ئالاسکا و لە ناوچەی باکووری کەنەدی بووەتە هۆی توانەوە و دووبارەبوونەوەی بەفر و هەروەها باران بارینێکی زۆر کە ئەم ئاوە زیادە لەوانەیە سوودبەخش بێت بۆ کشتوکاڵ و سەوزەوات و خواردنی زیاتر بۆ ئاژەڵەکان.

 

گۆڕانکاری لە بڕی بەفری زەوی داپۆشراو و گۆڕانکاری لە چۆنیەتی توانەوەی بەفر لە بەهاردا کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو پێداویستیە ئاویانەی کە خەڵک بەکاری دەهێنن بۆ کشتوکاڵ و دروستکردنی کارەبا و کەمبوونەوەی بەفر، کە نیگەرانیەکان دروستدەکات سەبارەت بە کەمبوونەوەی ئاو لە بەشیک لە ناوچەکانی جیهان.

 

ت.پ