گۆڕانی کەشوهەوا: زانایان دەڵێن پێویستە بەشێک لە سوتەمەنییەکان لەژێر زەویدا بمێننەوە

زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە نزیکەی ٦٠ ٪ی یەدەگی نەوت و گاز و٩٠ ٪ ی خەڵوز دەبێت لە زەویدا بمێنێتەوە بۆ هێشتنەوەی پلەکانی گەرمای زەوی لە خوار ١.٥ پلەی سیلیزی.

زاناکان ئاماژە بەوەدەکەن، کە نزیکەی ٦٠ ٪ی یەدەگی نەوت و گاز و٩٠  ٪ ی خەڵوز دەبێت لە زەویدا بمێنێتەوە بۆ هێشتنەوەی پلەکانی گەرمای زەوی لە خوار ١.٥ پلەی سیلیزی.

بێریڤان کەمال

 

توێژینەوەکان دەریدەخەن ساڵانە پلەی گەرمای زەوی بەرەو زیادبوون دەچێت، بەوهۆیەوە ژمارەی ڕووداوە سرووشتییەکان ڕوو لە زیادبوونە، لەگەڵ ئاوارەبوونی دەیان هەزار کەسیش بەهۆی لافاو و ئاگر و گەردەلوولەوە لە هاوینی ئەمساڵدا، توێژەران هۆشداری دەدەن کە زۆرینەی سوتەمەنیە خاوەکان دەبێت لە ژێر زەویدا بمێنێتەوە بۆ پاراستنی کەشوهەوای زەوی.

 

پێشبینیکردنی زانایان لەسەر بنەمای شیکردنەوەی داواکاری وزەی جیهانییە، زانایان دەڵێن کە سنوردارکردنی زیادبوونەکانی پلەی گەرمای جیهانی بۆ کەمتر لە ١.٥ پلەی سیلیزی، یارمەتی جیهان دەدات لە کاریگەرییە مەترسیدارەکانی گۆڕانی کەشوهەوای زەوی دوور بکەوێتەوە.

 

لە ئاستی جیهانیدا، توێژەران بەرهەمهێنانی سووتەمەنی خاویان هەژمارکردووە،بۆیاندەرکەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا گەیشتووەتە لوتکە بەشێوەیەک کە دەرهێنانی زیاتری سوتەمەنییە خاوەکان مەترسیدار دەبێت کە  لە هەندێک لە وڵاتاندا و بۆ چەند دەیەیەکی داهاتووش بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، و بۆ پاراستنی پلەکانی گەرمای زەوی و سنووردارکردنی پێویستە هەموو ساڵێک زیادبوونەکانی پلەی گەرما بە ڕێژەی  ٣٪ دابەزێت تا ساڵی ٢٠٥٠.

 

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕیژەی دەرهێنانی سوتەمەنی خاو بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی بەڵام  ئەم ڕێژەیە دووبارە بەرەو زیادبوون دەچێت، توێژینەوەکە جەخت لەسەر بەکارهێنانی وزە دەکاتەوە و هەروەها سنورێک دیاریدەکات بۆ دەرهێنانی کاربۆن لە ژێر زەویدا.

 

زۆرێک لە پڕۆژەکانی دەرهێنانی سووتەمەنی خاو کە پێشتر پلانیان بۆ داڕێژراوە یان لە کارکردندان، زیان بەو ئامانجە جیهانییە دەگەیەنن لە دیاریکردنی سنورێک بۆ زیادبوونی پلەکانی گەرمبوونی زەوی کە لە ڕێکەوتننامەی پاریس کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا دانراوە.

 

سنوردارکردنی دەرهێنانی سوتەمەنی خاو لە جیهاندا بە رێژەی ٥٠ ٪ یارمەتیدەرە لە پاراستنی پلەی گەرمای جیهانی، بە هێشتنەوەی بڕی کاربۆنی کەڵەکەبووی پێویست لە ژێر زەویدا.

 

نوسەرانی توێژینەوەکە کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڵاویان کردەوە و هەڵسەنگاندنی ئەوە دەکەن کە چەندە لە یەدەگی سووتەمەنی بەسوودی جیهانی دەبێت بە بەکارنەهێنراوی بمێنێتەوە بۆ سنووردارکردنی زیادبوونی پلەی گەرمای جیهانی،  ویلایەتەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و  یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو نیوەی یەدەگی خەڵوزی جیهانیان هەیە بەڵام بەپێی توێژینەوەکە پێویستە ٩٧٪ لەژێر زەویدا بمێنێتەوە، ئوسترالیا ئەم ژمارەیە دەبێتە ٩٥٪، لەکاتێکدا چین و هیندستان دەبێت ٧٦٪ یەدەگی خەڵوزیان لە ژێر زەویدا بمێنێتەوە.

 

زانایان داوا لە سیاسییەکان دەکەن کە بوەستن لە دەرهێنانی سوتەمەنی خاو لە ژێر زەویدا، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە زۆرتر پشتیان بە نەوت و گاز بەستووە بۆ داهاتی دەوڵەت، وەک ئەندامانی ئۆپیک، "عەرەبستانی سعودی و عێراق و کوێت"، وا بیردەکرێتەوە کە بە ڕێژەیەکی زیاتر لە مەترسیدابن.