بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی لەناوچوونی زیاتری ڕووەکەکان

توێژەران هەوڵدەدەن بەرگری ڕووەکەکان زیادبکەن بۆ پلەکانی گەرما و پاراستنیان لە دژی کارتێکەرە دەرەکییەکانی وەک نەخۆشییەکان و هێرشی مێرووەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

زیادبوونی پلەکانی گەرما تەنها لەسەر مرۆڤ کارناکات، بەڵکو لەسەر ئەو دانەوێڵانەش کاردەکات کە مرۆڤ بۆ خواردن پشتی پێدەبەستێت، چونکە لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا بەرگری ڕووەک کەمدەکات و زیاتر توشی نەخۆشی و هێرشی مێرووەکان دەبنەوە.

 

لە ئەنجامی توێژینەوەکاندا زاناکان دەڵێن کە پرۆتینێکی دیاریکراویان لە خانەکانی ڕووەکدا دەستنیشان کردووە ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی سیستمی بەرگری لە کاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا تێکدەشکێت، زانایان ڕێگایەکیان دۆزیەوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی زیانەکان و پاڵپشتیکردنی بەرگری ڕووەکەکان لە دژی گەرمییەکە.

 

ئەم توێژینەوەیە لە ٢٩ی حوزەیراندا بڵاوکراوەتەوە، لە ڕووەکێکی داپۆشراو بە گوڵی سپی بە ناوی عەرەبیدۆپسیس تالیانا دۆزرایەوە کە بە مشکی تاقیگە توێژینەوەی ڕووەکیەکەی لەسەر ئەنجامدرا، ئەگەر هەمان ئەنجامەکان لە بەرووبومەکانیشدا دەربکەوێت، ئەوا پێشوازی لە هەواڵێکی ئەرێنی دەکرێت بۆ ئاسایشی خۆراک لە جیهانێکی گەرمدا.

 

زانایان دەیان ساڵە زانیویانە پلەی گەرمای سەرووی ئاسایی توانای ڕووەکێک بۆ دروستکردنی هۆرمۆنێکی بەرگری بە ناوی ترشی سالیسیلیک کەمدەکاتەوە کە سیستمی بەرگری ڕووەکەکە دەسوتێنێت و ئەمەش وادەکات بەرگری بەرامبەر کارتێکەرەکان کەمببێتەوە.

 

لە ناوەڕاستی ٢٠١٠ کاندا، زانایان بۆیان دەرکەوت کە تەنانەت شەپۆلە گەرمە کورتەکانیش دەتوانن کاریگەرییەکی دراماتیکیان هەبێت لەسەر هۆرمۆنەکانی بەرگری لە ڕووەکەکانی عەرەبدۆپسیس، کە دەبێتە هۆکاری توشبوونی زیاتری بە هەوکردن لەلایەن بەکتریایەک کە پێی دەوترێت پسودۆمۆناس سێرینگ.

 

بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک ئەم نەخۆشییە هێرش دەکات، ئاستەکانی ترشی سالیسیلیک لە گەڵای ڕووەکێکدا ٧ ئەوەندە بەرز دەبێتەوە و بەکتریاکان زیاتر بڵاودەبنەوە، بەڵام کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە بۆ سەرووی ٨٦ پلە بۆ ماوەی تەنها دوو ڕۆژ، ڕووەکەکان چیتر ناتوانن هۆرمۆنی بەرگری تەواو دروستبکەن بۆ ئەوەی خۆیان لە هەوکردن بپارێزن.

 

لە هەمان کاتدا تیمێکی جیاواز ئەوەیان دۆزیەوە کە گەردیلەکان لە خانەکانی ڕووەکدا کە پێی دەڵێن کرداری فیتۆکەرۆم وەک گەرمی ناوەکی، یارمەتی ڕووەکەکان دەدات کە پلەی گەرمی گەرمتر لە بەهاردا هەست پێبکەن و ئەمەش گەشە و گوڵکردن چالاک بکەن.