١٠ دونم پوش و پاوان لە بەرزنجە سووتا

لە بەرزنجە بەهۆى ئاگر کەوتنەوە نزیکەى ١٠ دۆنم پوش و پاوان سووتا و بکەرى ڕووداوەکەش لەلایەن پۆلیسى دارستانى بەرزنجە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسنورى گڵەزەردەى سەربەناحیەى بەرزنجە ئاگرێکى فراوان کەوتەوە ،دەستبەجێ مەفرەزەکانى بنکەى پۆلیسى دارستانى بەرزنجە گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە ، بەهۆى فراوانى ڕووبەرى ئاگرکەوتنەوەکە و نەبوونى کەرەستەى پێویست بەکوژاندنەوەى ئاگر ئەرکى کارمەندەکان قورستربوو تا بەوپەڕى توانا ڕێگەیان لەتەشەنەسەندنى زیاترى ئاگرەکەگرت و کۆنترۆڵیان کرد و کوژاندیانەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەوهۆکارەش ڕووبەرى نزیکەى ١٠ دۆنم لەپوش و پاوان سووتا و زیان بەسروشتى ناوچەکە گەیشت هاوکات توانرا هاوولاتیەک بەتۆمەتى ڕووداوى ئاگرکەوتەوەکە دەستگیربکەن .

 

ڕاشگەیەندراوە، لەئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ ڕێکخراوە و ڕادەستى دادوەرکراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارى یاساىى .