ژیان
-
سەرەڕای داگیرکارییەکان دەستپێشخەری کۆمەڵگە: با دەستی یەک بگرین
هاوسەرۆکی شارەوانی گەلی ناوچەی زرگان و ژنانی گوندی شۆر باسی ئەو دەستپێشخەرییە کۆمەڵایەتییەی دەکەن کە سەرەرای هێرشەکان بەردەوامەو وتیان: با دەستی یەک بگرین لە کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
-
سازیان تاڵیب: دەسەڵات چالاکییەکانی ژنان سنوردار دەکات
لەگەڵ هەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنان و هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە باشووری کوردستان، بەڵام حزبی بوونی ڕێکخراوەکانی ژنان، دەستکەوتەکانی ژنانی کەم کردووەتەوە.
-
سروە نوری ئەزیز: مێژووی ژنان پەیوەستە بە مێژووی تێکۆشانی کۆمەڵگەوە
ئەقڵیەتی پیاوسالاری وەکو هەمیشە ڕێگر بووە لەبەردەم ژنان و هۆکاری زۆربەی توندوتیژییەکان بووە، نووسەرێکیش دەڵێت: هێرشی داگیرکاران بۆ سەر کورد و ئەقڵیەتی پیاوسالاری هۆکاری ون بوونی میژووی ژنانە.
-
شیرین تاهیر: ساکینە سیمبولی تێکۆشانی ژنانە
بەشێک لە کۆمەڵگەکان هەمیشە ئاستەنگی دەهێننە ڕێگەی ژنانی هەڵگری بیری ئازادی و شیرین تاهیر هۆکاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری.
-
بێدەنگی شکاندن هانی ژنان دەدات کە چیرۆکی ئازارەکانیان بگێڕنەوە
ساڵی ڕابردوو لەگەڵ بەردەوامی چەقبەستووی بەسەر پرسی ژنان و توندوتیژییەکانەوە، ژنان زیاتر توانیان ئەو پێشێلکارییانە ئاشکرا بکەن کە بەرامبەریان ئەنجامدراون و ئەمەش وەک دەستکەوتی ساڵ پێناسە دەکرێت.
-
بێ خەمی حکومەت؛ بایکۆت ٧٠٠ هەزار خوێندکاری لە خوێندن بێبەش کردووە
ماوەی سێ مانگە ساڵی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا وەستاوە، بەڵام تا ئێستا حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار هەڵوێستێکی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان و وانەبێژان، مامۆستایەکیش دەڵێت: دەبێت حکومەت هەست بە بەرپرسیارێتی بکات.
-
شەرڤین نودەم: سارا ناوی سەرهەڵدانە
شەرڤین نودەم، ئەندامێکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە ساکینە جانسزی بینیوە، وتی: سارا ناوی سەرهەڵدانە، تا ئێستاش بە هەوڵەکانی پێشەنگایەتی دەکات بۆ بنیادنانی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکی ژنان لە جیهاندا.
-
چاودێری کۆمەڵایەتی؛ ئەرکی زۆر و خزمەتی کەم
زیاتر لە ٦٠ منداڵ لە خانەی چاودێری کۆمەڵایەتیدا هەن، بەڵام حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار گرنگی تەواویان پێنادات، خێرخواز و چاودێرەکانیان هەوڵی پڕکردنەوەی کەموکورتییەکانیان داوە.
-
ژنانی ڕۆژنامەنووس: ساکینە جانسز بوو بە پێشەنگ بۆ ژنان
ساکینە جانسز، ژنێکی شۆڕشگێڕ بوو، لەگەڵ هەڤاڵانی فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز، هەمیشە خەباتی بۆ ئازادی خاک و ژنان دەکرد، ژنانی ڕۆژنامەنووسیش دەڵێن: ساکینە بوو بە پێشەنگێک بۆ ژنان.
-
لە هەنگاوێکی مێژووییدا ٥٠%ی ژنان بەشداری لە داڕشتنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەکەن
بەشداری ژنان لە داڕشتنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا هەنگاوێکی مێژووییە و هەنگاوێکی تایبەتە لە مێژووی ناوچەکەدا.
-
خوێندکارانی زانکۆی کۆیە: بایکۆتی خوێندن زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت
خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بۆچوونی خۆیان سەبارەت بە بایکۆتی مامۆستایان خستەڕوو، کە بەشێکیان پێیان وایە بایکۆت مافی خوێندکاران دەفەوتێنێت و دەبێت بە ڕێگەیەکی دیکە داوای مافەکان بکەن.
-
بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی پەروەردە لە کامپی تل ئەلسەمن
منداڵانی کامپی تل ئەلسەمن لە ڕەقە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە وەرزی زستاندا لەژێر بارودۆخێکی سەختتدا درێژە بە پڕۆسەی پەروەردە دەدەن.
-
"ئەو ژنانەی کۆچیان کردووە بۆ میسر ئاگاداری یاساکان نین کە دەیانپارێزێت"
چالاکوانان ڕایانگەیاند کە پێویستە هەوڵ بدرێن بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و خەتەنەکردن و هاوسەرگیری پێشوەختە و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی کۆچبەر لە میسر و ئاماژەیان بەوە کرد، کە ئەگەر ئەمە نەکرێت دەستکەوتی ژنان دەکەوێتە مەترسییەوە.
-
"درامای تورکی کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی لەسەر زیادبوونی کێشە خێزانییەکان هەیە"
کێشە خێزانەییەکان ڕۆژ بەڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە و شارەزایەکیش هۆکارێکی ئەم کێشانە بۆ دراما تورکیەکان دەگەڕێنێتەوە.
-
ژنانی ئاوارە ماددەی کیمیایی بۆ گەرمکردنەوە دەسووتێنن و زیانی بۆ کۆئەندامی هەناسەیان هەیە
زیانەکانی دووکەڵ و گازەکان بەهۆی سووتانی ماددەی گەرمکەرەوەی جێگرەوە هەڕەشە لە تەندروستی ژنانی ئاوارە و منداڵەکانیان دەکات بەتایبەتی تەندروستی کۆئەندامی هەناسەدان.
-
"پارچەبوونی مێژووی ژنان، مێژووەکەی ون کردووە"
هەرچەند هەوڵ بدرێت بۆ لەناوبردنی مێژووی ژنان و ونکردنیان بەڵام تێکۆشان و خەباتی لە مێژینەی ژنان سەلماندویەتی، ژن لە مێژوەوە تا ئێستا خاوەن بڕیار و ڕۆڵی خۆی بووە لەناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.
-
منداڵانی ئەفغانی کە لە کامپی تۆرخام دەژین: نازانین چی بکەین
ئەو منداڵە ئەفغانییانەی لە پاکستان دیپۆرتکرانەوە و لە کامپی تۆرخام لە سنووری ئەفغانستان و پاکستان ماونەتەوە، دەڵێن: نازانین چی بکەین.
-
ژنانی ڕۆژنامەنووسی لوبنانی لە بەدواداچوونی مەیدانی ڕووبەڕووی هەلومەرجی جەنگ دەبنەوە
ڕۆژنامەنووسان باجێکی زۆر دەدەن بەهۆی ڕاپۆرتکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە کە تیایدا ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران و برینداربوون.
-
بۆ پاراستنی ژنان و مافەکانیان هەوڵ بۆ جێبەجێکردنی یاسای خێزان دەدرێت
ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵدەدات بەشداری بکات لە ئامادەکردنی زەمینە بۆ جێبەجێکردنی یاسای خێزان، بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کە دادپەروەری و یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان تێیدا باڵا بێت.
-
"دەبێت ڕێگەی دیکە بۆ چارەسەری دۆخی خەڵک بگیرێتە بەر"
خراپی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە ئەهلیەکان دانیشتووانی گەڕەکەکانی بێزار کردووە، بڕینی کارەبا لەم دۆخە سەختەی ئابووریدا، چەندین ئامێری ناوماڵی سووتاندووە، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانیش دەڵێت: لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاکردنەوە دەتوانن هاوڵاتیان سکاڵا بکەن.