کۆرپەلەی خاوەن پێداویستی تایبەت بەهۆی بۆمبی فۆسفۆڕو تەقەمەنییەوە لە غەززە جێگەی نیگەرانی ژنانە

لە ئەنجامی بەکارهێنانی بۆمبی فسفۆڕ و تەقەمەنی دیکە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە، ژنانی کەرتی غەززە بەهۆی نەبوونی دەرمان و چاودێری پزیشکییەوە کۆرپەکانیان دەبنە خاوەن پێداویستی تایبەت.

رەفیف ئیسلیم

 

غەززە-لەم دواییانەدا شێواویی کۆرپەلە لە کەرتی غەززە تەشەنەی کردووە، ئەمەش لە ئەنجامی توندبوونەوەی شەڕ و زیادبوونی گازە ژەهراویەکان کە لەلایەن ژنان و منداڵانی کچانەوە هەڵمژراون. ئەم کەموکوڕیانە گەشەی ئەندامەکانی کۆرپەلە یان هەندێک لە ئەرکە گرنگەکانیان تێکدەدەن. لە هەر ١٠٠ منداڵ لەدایک بوون، ٢٥ منداڵیان بە شێواوی کۆرپەلە لەدایک دەبن، ئەمەش لەنێو خراپبوونی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.

 

هەیا حیجازی پزیشکی ژنان وتی: شێواویی کۆرپەلە ئەو پرسانەن کە لە ساتەوەختی لەدایکبوونەوە لە کۆرپەلەدا لە پێکهاتەی یەک یان چەند ئەندامێکدا دەردەکەون. لەوانەیە ئەم پرسانە هەست پێبکرێت یان هەست پێنەکرێت، یان لەوانەیە چەند ساڵێک دوای لەدایک بوون دەربکەون. ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانرێت هەندێک کەموکوڕی چارەسەر بکرێت، هەندێکی تریش ناتوانرێت. هەندێک کەموکوڕی دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەکە بەبێ دەستێوەردانی پزیشکی بژی، هەندێکی تریش پێویستیان بە دەستێوەردانی پزیشکی خێرا هەیە.

 

کەموکوڕی بۆماوەیی لەبەر چەند هۆکارێک ڕوودەدات. یەکەمیان هۆکارە بۆماوەییەکانە، چونکە کەموکوڕییە بۆماوەییەکان لە هاوسەرگیرییە خزمەکاندا دەردەکەون کە تایبەتمەندییە بۆماوەییە گواستراوەکانی تێدایە. دووەم: هەوکردنەکانی وەکو سورێژەی ئەڵمانی.

 

سێیەم: بەرکەوتن بە هۆکاری دەرەکی وەک فسفۆڕ و دوکەڵ و تیشک و ماددە کیمیاییەکان کە ئەمەش بەسەر ژنانی کەرتی غەززەدا هات.

 

چوارەم: بەدخۆراکی و کەمی وەرگرتنی ترشی فۆلیک لەڕێگەی خۆراک یان دەرمانەوە. لە کۆتاییدا نەخۆشییە درێژخایەنەکانی دایکان وەک نەخۆشی شەکرە، کە دەگوازرێنەوە بۆ کۆرپەلە.

 

هەیا حیجازی جەختی لەوە کردەوە کە شێواویی کۆرپەلە لە ناوچەکانی ململانێ و شەڕدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات. لە ماوەی شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززەدا ژنان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرکەوتەی جۆرەها ماددەی کیمیایی و گازی ژەهراوی بوون کە هەندێکیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا قەدەغەکراون. نەبوونی خۆراکی پێویست و تەواوکەری خۆراکی، نەبوونی چاودێری پزیشکی لە کاتی دووگیانی و پێش دووگیانی و بەدواداچوون بووەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خراپی کۆرپەلە.

 

هاوسەرگیری پێشوەختە بە هۆکارێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ خراپبوونی کۆرپەلە. لە کاتی جەنگدا، خێزانەکانی کەرتی غەززە پەنایان بردە بەر هاوسەرگیری لەگەڵ منداڵانی کچان لە تەمەنێکی بچووکدا، بۆ ئەوەی هەم لە خەرجییەکان، هەم بەرپرسیارێتیەکانیان دوور بکەونەوە. ئەمەش جگە لە درەنگ هاوسەرگیری، بەو پێیەی زۆرێک لە ژنان بەهۆی شەڕەوە چەند ساڵێک لە ژیانی خۆیان بێبەش کراون. تا دواتر هاوسەرگیری بکەن، زیاتر بەر هۆکاری ژینگەیی بکەوێت، ئەگەری لەدایکبوونی کۆرپەی شێواوی زیاتر دەبێت.

 

هەیا حیجازی هەوڵدەدات بە نوسینی تەواوکەری خۆراکی و بەکارهێنانی فلوتیکاسۆن، چاودێریکردنی بەردەوامی لە کاتی دووگیانیدا بۆ دەستنیشانکردنی ئەو شێواویانی کۆرپەلە و هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنانیان لە کەیسە توندەکاندا. بەڵام لە کاتی شەڕدا بەهۆی وێرانبوونی زۆرێک لە دامەزراوە تەندروستی و پزیشکییەکانەوە ناتوانێت ئەو کارە بکات. ئەم بەربەستانە بارگرانییەکی کەڵەکەبوو و توندیان خستۆتە سەر نەخۆشەکان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزەکانی ئیسرائیل بە ئەنقەست بۆمبی فسفۆر و بۆمب بەکاردەهێنن کە کێشی تەنێک تەقەمەنییان هەیە، هاوتایە لەگەڵ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی. هاوکات ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی دەرمان بۆ ژنان دەکەن، کە ئاگاداری گرنگییەکەین. ئەمەش بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی ژنانەوە ئاڵۆزتر دەبێت، بەردەوام لە مردن ڕزگاریان دەبێت، بەدوای خۆراک و ئاودا دەگەڕێن. هەموو ئەمانە کاریگەرییان لەسەر بارودۆخی کۆرپەلە هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، کەموکوڕی دڵ لە باوترین نائاساییەکانی کەرتی غەززەیە، بەپێی چەندین لێکۆڵینەوە کە پێش شەڕی کەرتی غەززە ئەنجامدراون، لە ئەنجامی دووبارەبوونەوەی ململانێکان لە شارە گەمارۆدراوەکەدا. ئەو ماددە دەرچووانەی وەک یۆرانیۆمی تیشکدەر، سرکە و فسفۆری سپی کە لە خاک و ئاودا کۆدەبنەوە، کاریگەری نەرێنییان لەسەر گەشەکردنی کۆرپەلە هەبووە.

 

هەیا حیجازی جەختی لەوە کردەوە کە مەرج نییە ژن لە هەمان ساڵدا کۆرپەیەکی شێواوی لەدایک بکات، بەڵکو زیاتر ئەوەیە کە ڕەنگە کاریگەرییەکانی لە ساڵانی داهاتوودا بەردەوام بێت. لێکۆڵینەوەکان کە لەسەر کۆرپەلە ئەنجامدراون لە هێرشەکانی پێشووی کەرتی غەززە دەریانخستووە کە ئەم ماددانە لە جەستەدا کۆدەبنەوە، ئەمە مەترسیی ئەو ماددە کیمیاییانەی کە دەردەچن دەردەخەن.

 

دایکان بەدەست دڵەڕاوکێ و فشار و ترسی بەردەوامەوە دەناڵێنن، زۆرێکیان هەواڵی دووگیانی خۆیان بە کارەسات دەزانن، بەدوای ناوەندە پزیشکییەکاندا دەگەڕێن کە سۆنەری سێ ڕەهەندی و چوار ڕەهەندی ئەنجام دەدە،ن بۆ دەستنیشانکردنی خراپییە سەرەتاییەکان، لەدایکبوونی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت بە واتای بەسەربردنی زۆربەی ژیانیان لە دانیشتنەکانی چارەسەرکردندا و لەناوبردنی خەون و منداڵییانە.

 

هەیا حیجازی ڕوونیکردەوە کە خراپیەکانی کۆرپەلە کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەیە بە دروستکردنی سیستەمێکی گشتگیر بۆ چاودێریکردنی ئەم نەوەیە لە ڕێگەی دامەزراندنی ناوەندی جۆراوجۆری چاکسازییەوە. ئەمە فشار دەخاتەسەر سەرچاوە ئابوورییەکان کە دەتوانرێت بە شێوازی دیکە بەکاربهێنرێن. زۆرێک لە ژنان لە ترسی مردنی منداڵەکە یان لەدایکبوونی کۆرپەلەیەکی شێواوی هاوسەرگیری لەبەرچاو ناگرن، زۆرێکیان بیر لە کۆچکردن و نەگەڕانەوە دەکەنەوە لە ترسی ئەم مۆتەکەیە.