ژیان
-
ئەسلی پاسینلی: بەرەنگاری هێرشکردنە سەر ژنان دەبینەوە
پارێزەر ئەسلی پاسینلی، سەرۆکی ڕێکخراوی داکه دێر، ڕایگەیاند، شەڕێک لە دژی دەستکەوتەکانی ژنان لە تورکیا دەستی پێکردووە و نابێت ڕێگە بەو هێرشانە بدەین و هەمیشە لە خەباتدا بین.
-
کەوسەر حەسەن: ئێستا توندوتیژییەکان لە جەستەییەوە گۆڕاوە بۆ دەروونی
توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بەردەوامە و چالاکوانێکیش دەڵێت: بەهۆی داواکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی لە دادگا، توندوتیژییەکان لە جەستەیەوە گۆڕاون بۆ دەروونی.
-
دەستەی پەروەردە ١٠ خوێندنگەی بۆ منداڵانی کۆچبەر کردەوە
دوای چوار ساڵ، دەستەی پەروەردە و فیرکردنی هەرێمی جزیرە ١٠ خوێندنگەی بۆ کۆچبەران لە تل تەمر کردەوە.
-
لە پەنابەریدا، ژنان کولتووری تەنور بە زیندوویی دەهێڵنەوە
کولتووری دروستکردنی تەنور لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور بە زیندوویی ماوەتەوەو ژنان لە کامپەکەدا هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە کولتووری تەنور.
-
"شێڵتەرەکان بە پێی پێویست پارێزگاری لە ژنان ناکەن"
سەرەڕای زیادبوونی توندوتیژیەکان لە باشووری کوردستان شێڵتەرەکانی ژنان بە پێی پێویست ژنان ناپارێزن و زۆرجار کێشەکانیان قورستر دەکەنەوە.
-
چالاکوانان: توندوتیژی ئەلکترۆنی کەسایەتی مرۆڤ لەناو دەبات
چالاکوانانی مافی مرۆڤی مەغریبی، توندوتیژی ئەلکترۆنی بە یەکێک لە توندترین جۆرەکانی توندوتیژی دەزانن کە ژنان و کچان بەرکەوتەی دەبن، چونکە دەبێتە هۆی ئەوەی لە ترسی چەواشەکاری و هەڵاواردن کۆتایی بە ژیانی خۆیان بهێنن.
-
توندوتیژی خێزانی هۆکارە بۆ بەردەوامیدان بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان
ژنانی گەنج بەهۆی توندوتیژییە دەروونیەکانی ناو خێزان پەنا دەبەنە بەر پێکهێنانی ژیانی هاوژینی و دواتریش توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، توێژەرێکی کۆمەڵایەتیش دەڵێت: بەردەوامی توندوتیژییەکان دەگەڕێتەوە بۆ مامەڵەی خێزانی یەکەم.
-
پەپولە عەبدوڵا: جۆر و شێوەی توندوتیژییەکان گۆڕانی بەسەرداهاتووە
تۆڕی کۆمەڵایەتی بووەتە ئەو هۆکارەی جۆر و ڕێژەی توندوتیژییەکان بگۆڕێت و بەرەو هەڵکشانی ببات، بەڵام تا ئێستا حکومەت خۆی بە بەرپرسیار نابینێت لە ئاست کەمکردنەوەی توندوتیژییەکان.
-
کچانی ئەفغانی بێبەش بوو لە خوێندن: لە پشت هەموو تاریکییەکەوە ڕووناکی هەیە
یەڵدا شەفەق عەزیمی، سەرۆکی دامەزراوەی شەفەک، ڕایگەیاند، دامەزراوەکە هەوڵدەدات ئەو کچانە پەروەردە بکات کە لە قوتابخانە دابڕێندراون، تا هەنگاو بەرەو ڕزگارکردنی ژنان لە توندوتیژی بدەن.
-
ئاشتی ڕەفیق: کۆیە شاری هونەر و شۆڕشگێڕانە
ئاشتی ڕەفیق، بەڕێوبەری پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری کۆیە، دەربارەی شارەکە دەڵێت: شاری کۆیە خاوەنی دوو شۆڕشە شۆڕشێکی هونەری و شۆڕشێکی سیاسی.
-
"بەهۆی دەستوەردانی حزبەکان لە دادگا یاسای مافی ڕۆژنامەنووسی پێشێل دەکرێت"
ڕۆژنامەنووسێک لەبارەی دۆخی دادگا و ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: بەهۆی حزبی بوونی دادگاکان یاسای کاری ڕۆژنامەنووسی و ئازادی ڕۆژنامەنووسی پێشێل دەکرێت.
-
توندوتیژی دژی ژنان تاوانێکی نێودەوڵەتییە و ڕووبەڕووبوونەوەی پێویستی بە هاوکاریی بەکۆمەڵ هەیە
توندوتیژی ڕەگەزی کە بە پلەی یەکەم دژی ژنان ئەنجام دەدرێت، تەنها لە وڵاتێکدا سنووردار نییە و کاریگەری لەسەر ژنان لە وڵاتانی جیهاندا هەبووە، چالاکوانانیش دەڵێن: توندوتیژی زیاتر وەک ڕەفتارێکە و پێویستە دووبارە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێتەوە.
-
تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٣٩٦ حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکراوە
دۆخی ژنان بەهۆی زیادبوونی توندوتیژییەکانەوە بەرەو خراپبوون دەڕوات و فەرمانبەرێکی دادگاش دەڵێت: ئامارەکانی توندوتیژی ساڵ بە ساڵ لە هەڵکشاندایە.
-
بە کاری دەزگا خزمەتگوزارییەکان، وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەدرێتەوە
ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکان کە ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر دژ بە کەمی نان، ئاو، سووتەمەنی و کارەبای هاوڵاتیانی مەدەنی، لە هێڵی بەرکەوتندا سەرەڕای هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا هەوڵی خزمەتکردن بە گەل دەدەن.
-
"نەبوونی هەلی کار لەناو گەنجان هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە"
نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان و ژنانی گەنج، هۆکاری سەرهەڵدانی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە، کە دواتر بۆ کوشتن و خۆکوشتن سەر دەکێشێت و ڕاهێنەرێکی پەروەردەییش دەڵێت: گرفتی خودبوون گەنجانی بێ هیوا کردووە.
-
کۆمین؛ سیستەمی گەل بۆ گەیشتن بە دیموکراسی
بەڕێوەبەرانی کۆمینەکان دووپاتیان کردەوە، کۆمین بنەما و پایەی ڕێکخستنی کۆمەڵگەیە، لە ڕێگەیەوە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش دەکرێت و کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر دەکرێن.
-
"پشتگوێخستنی تواناکانی گەنجان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دەسەڵات"
کار پێنەکردنی بڕوانامە و نەڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستان، گەنجانی بێ هیوا کردووە و ڕاهێنەرێکی پەروەردەیش دەڵێت: ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ دەسەڵات.
-
قەیرانی پەروەردەیی لە شاری سەردەشت؛ نەبوونی مامۆستا و قەرەباڵغی لە پۆلەکاندا
کەمیی مامۆستایان و پێویستی خوێندنی زیاتر لە شاری سەردەشت بووەتە بەربەست لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی خوێندن.
-
"دادگا بوونی نییە بۆیە توندوتیژی دژی ژنان لە ئاستی بەرزدایە"
سەرەڕای ئەوەی ڕێژەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە باشووری کوردستان بوونیان هەیە، بەڵام چالاکییەکان و کوشتن و توندوتیژییەکانی سەر ژنان لە ئاستێکدان، کە درک بە بوونی ڕێکخراوەکانی ژنان ناکرێت.
-
"هەر کارێک بۆ هەڵەبجە بێت بێ جیاوازی بەڕێوەی دەبەم"
نۆیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، ماوەی پێنج ساڵە ڕەنگین سەلام بە دەنگ و نووسینەکانی فێستیڤاڵەکە دەڕازێنێتەوە و سەرنجی سەردانیکاران بۆ خۆی ڕادەکێشێت، دەشڵێت: کاری گەورە و بچوک نییە هەر کارێک بۆ خزمەتی هەڵەبجە دەکەم.