ژنە ئەسپسوارەکەی کێڵگەی کوردستان ئامادەیە ژنان فێری ئەسپسواری بکات
ئارەزوو، ژنێکی هەڵەبجەیی کە جیاواز لە داب و نەرریتەکانی کۆمەڵگە ، حەزەکانی منداڵی لە بیر نەکردووە و لە کێڵگەیەک ڕاهێنانی ئەسپسواری دەکات.
هەڵەبجە
لە کێڵگەی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێک بە عەشقەوە وەک هاوڕێیەک لەگەڵ ئەسپەکان قسە دەکات و ڕاهێنانیان پێ دەکات، ئارەزوو بە خۆشەویستیەوە هەموو ڕۆژێک دەچێتە کێڵگەکە ڕاهێنان بە ئەسپەکان دەکات و هەرکەسیش فێر خواز بێت ئامادەیە فێری بکات.
ئارەزو محەمەد دانیشتووی هەڵەبجەیەو وتی :ماوەی ٦ مانگە بە ئەسپ و عەرەبانەو ئەسپ دێتە کێڵگەکەو ڕاهێنان دەکات.
"هەر لە منداڵیەوە حەزم بە ئەسپسواری بووە"
ئارەزوو محەمەد وتی: هەر لە منداڵیەوە حەزم بە ئەسپسواری بووە بەڵام لەبەر ئەوەی نەمان بوو نەمتوانی ڕاهێنان بکەم بەڵام ئیستا بە ئەسپ و عەرەبانەوە هاوکاری خەڵک دەکەم بۆ فێر بوون و لە ئێستادا بە خێزانی ئەم کارە دەکەین.
سەبارەت بەوەی جیاوازی هەیە لە نێوان ئەسپسواری و ئەسپ و عەرەبانە ئارەزوو وتی: ئەسپەکانمان ئارامن و رۆژانە سەردانیان ئەکەین و شتیان پێدەدەین.
"ژنان حەزیان بەچی کارێکە بیکەن"
ئارەزوو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خەڵک لەبەر ئەوەی ژنم جار جار متمانەم پێ ناکەن و نەیاندەکرد، بەڵام سەر دەکەوتن لەگەڵم.
ئارەزوو خوازیارە ژنەکان حەزیان بە چی کارێکە بیکەن و نەترسن.
ڕۆژانە هاوڵاتیان سەردانی کێڵگەی کوردستان دەکەن و بە وێنە گرتن لە پال ئەسپ و عەرەبانەکەی ئارەزوو، دیمەنێکی جوان تۆمار دەکەن.