کۆمەڵەی ژنانی یەکەم بە پڕۆژە هەوڵی پەروەردەو هۆشیار کردنەوە دەدات

کۆمەڵەی ژنانی یەکەم لە تونس هەوڵدەدات بە پڕۆژەی"ناوچەی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی" لە ڕێگەی پەروەردەوە تێڕوانینی "یەکسانی" لە کۆمەڵگەدا بگۆڕێت، لەچوارچێوەی پڕۆژەکەدا مافەکانی ژنان لەو ڕێنماییەدا باسکراوە کە ئامادەکراوە.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- خەباتی ژنانی تونس بۆ ماف و دەستکەوتەکانیان بەردەوامە، کۆمەڵەی ژنانی یەکەم لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ لە تونس دامەزراوە و بەو پڕۆژانەی کە جێبەجێیان کردووە پاڵپشتی ژنان و منداڵان دەکات، یەکێک لەو پڕۆژانەی کە کۆمەڵەکە لە ویلایەتی سیدی بوزید، قەفسە و ئەلقەسرین جێبەجێی دەکات، پڕۆژەی "ناوچەی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی"یە.

 

 لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا ٦ ناوەندی گەنجان لەو سێ شاردا دامەزراون، لەو ناوەندانەدا کۆمەڵەکە پەروەردە بۆ کرێکارانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گەنجانی تەمەن نێوان ١٤-٢٥ ساڵ دابین دەکات و هەوڵ دەدات هۆشیاری لە بواری "یەکسانی"دا دروست بکات.

 

دوای وۆرکشۆپ ڕێبەرەکە ئامادەکرا

حەیات قادری، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی یەکەم باسی لە کارەکانی چوارچێوەی پڕۆژەکە کرد و ڕایگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا هەوڵدەدەن یەکسانی ژن و پیاو وەک "یاسایەک" لە کۆمەڵگەدا قبوڵ بکەن، لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، چالاکوانان، بە بەشداریی گەنجان و بەرپرسانی ماڵی لاوان، پەروەردەیان لە ویلایەتی سیدی بوزید، قەفسە و ئەلقەسرێین ئەنجامدا، لەگەڵ ئەو کەسانەی بەشدارییان لە پەروەردەکەدا کردووە وۆرک شۆپیان ڕێکخستووەو ڕێبەرێکیان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی"ناوچەی ڕەگەزی کۆمەڵایەتی" بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕێنماییەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی جیاکاری لە ماڵدا.

 

"تیشک دەخاتەسەر قاڵبەکانی ناو کۆمەڵگە"

حەیات قادری ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێبەری پەروەردە لە بەشی دووەمی پرۆژەکەدا، وۆرک شۆپێکیان لەسەر جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان ئەنجامدا بۆ جێبەجێکردنی ڕێبەرەکەو پەروەردە بە چالاکوانان دراوە، قۆناغی کۆتایی پڕۆژەکە بە پەروەردە بەردەوام دەبێت و وتی: سەرەتا بۆ بەشداریی گەنجان دەکرێتەوە، و ڕێبەری پەروەردە پەیڕەو دەکرێت.

 

حەیات قادری سەبارەت بەو ڕێبەرەی کە ئامادەیان کردووە ئەم زانیاریانەی خستەڕوو: لەم ڕێبەرەدا ویستمان پرسی کاری ناوماڵیش بخەینەڕوو، ویستمان ئەم کێشەیە نەک تەنها لەلایەن ژنانەوە بەڵکو لەلایەن هەموو کەسێکەوە چارەسەر بکرێت، ڕێبەرەکە تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی و چەمکەکانی دیکەی پەیوەست بە یەکسانی رەگەزی و بەرپرسیارێتی ژن و پیاو، ئەو چەشنە چەقبەستووانەی کە لە کۆمەڵگەدا جێگیر بوون، یەک بە یەک ڕەخنەیان لێ گیراوە، هەروەها زەمینە خۆش دەکات بۆ پیشاندانی یاساکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان.

 

حەیات قادری ڕایگەیاند، وەک کۆمەڵەکە پشتگیری ژنان دەکەن لە بواری گشتیدا، لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە، بۆ ئەوەی بەهێزتریان بکەن بۆ بەردەوامبوون لە کارەکانیان، بۆ ئەمەش بەرنامەی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی ژنان ڕێکخستووە، ئەوانیش بۆ گەنجان و منداڵان کاریان کردووە و لە کۆتاییدا وتی: لەگەڵ ماڵی گەنجان و کۆمەڵگەی منداڵان لە ڕەقاب کاردەکەین، بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە وازیان لە خوێندن هێناوە.