ژنانی قامیشلۆ داوای باشترکردنی دۆخی ژیانیان دەکەن

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی شاری قامیشلۆ داوای کۆمەڵێک چاکسازییان کرد کە خزمەت بە ناوچەکە بکەن، بەو هیوایەن شارەوانی نوێ کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەی خەڵک بکەن کە پێشنیازیان کردووە.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە بڕیارە مانگی ئابی داهاتوو ئەنجام بدرێت، بە هەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ خەڵکی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هەموو پێکهاتە و مەزهەبەکانییەوە، چونکە بە بەشێکی جەوهەری دادەنرێت لەسەر بنەمای خزمەتکردنی خەڵک و کارکردن بۆ پێشخستنی هەرێم.

 

جودی ئیبراهیم، ​​دەڵێت: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان، هیوادارم ئەنجامێک بەدەستبهێنین کە خزمەت بە خەڵک بە گشتی و گەنجان بەتایبەتی بکات، پێویستە شارەوانی بەرنامەیەکی ستراتیژیش دابڕێژێت بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا بەمەبەستی گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەمان، پاراستنی سروشت و شارستانیەتی شارەکە پەیڕەوی بکات، بە پێویستی دەزانێت گرنگی بە قیرتاوکردنی ڕێگاکان بدەن کە لە گوند و شارۆچکەکانەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە شار.

 

ڕوونیشیکردەوە، پێویستە شارەوانی پڕۆژەی تایبەت بۆ گەنجان دروستبکات، وەک کردنەوەی سەنتەری ڕۆشنبیری لەنێوان گەڕەکەکان و سەنتەری وەرزشی و گەشەپێدان بۆ تواناکانی گەنجان، جگە لە خولی ڕاهێنان بۆ گەشەپێدانی خود، هەروەها خولی پاک و خاوێنی بۆ منداڵان لە قوتابخانەکان و خێزانەکان لە کۆمۆنەکان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە مۆلیدەکان ئەو دوکەڵانەی لێیەوە سەرهەڵدەدەن دەبێتە هۆی نەخۆشی درێژخایەن وەک شێرپەنجە، تەنگەنەفەسی و نەخۆشیەکانی تر بۆیە پێویستە چارەسەربکرێت.

 

"پێویستە سزا بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە سەرپێچی ژینگەیی دەکەن"

بە پێویستی زانی شارەوانی یاسای سەرپێچیەکان بۆ هەر کەسێک دابنێت کە ژینگە پیس دەکات و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات کە ئەو کارە دەکەن، دەبێت شارەوانیش هەموو مانگێک لەگەڵ خەڵک کۆببێتەوە بۆ گوێگرتن بۆ داواکاری و گلەیی و پێشنیارەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام و ئەمەش پەیوەندییەک لە نێوان شارەوانیدا دروست دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کۆمپانیاکان یان پسپۆڕان لە ڕیسایکلکردنی پاشماوەدا کار بکەن، وتی: داواکارین کە باخچە لە نێوان گەڕەکەکاندا دروست بکرێت بۆ ئەوەی تایبەت بێت بە خێزان و منداڵان بۆ پەرەپێدانی بەهرەکانیان، هیوادارە خەڵک و هەموو دامەزراوەکانی ئێستا لەبەردەم ماڵەکان و شوێنە گشتیەکاندا دار بچێنن و گرنگییان پێبدەن بەهۆی ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی ئەو گازانەی کە لە ئەنجامی دوکەڵی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەکانەوە دروست دەبن.

 

"هیوادارین شارەوانی کارەکانی جێبەجێ بکات"

لەیلا عومەر دەڵێت: هیوادارین شارەوانی بە تەواوی کاری خۆی بکات، داواکارین شارەوانی ڕێگاکان قیرتاو بکات، ئەمە جگە لە دانانی ڕووناکی لەسەر هەموو ڕێگا گشتییەکان و نێوان گەڕەکەکان، و کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی ڕۆژانە و دوورخستنەوەیان، چونکە دەبێتە هۆی دەردانی بۆن کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی مێرووەکان و لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکان.

 

پەروین محەمەد، ئاماژەی بەوەکرد، گرنگیدان بە باخچە گشتییەکان و شوێنە گشتییەکان کارێکی پێویستە، هیوادارین شارەوانی ڕووپۆشی ڕووەکی زیاد بکات بە مەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان سرووشتی ناوچەکە و کەشوهەوا.

 

وەسمیە خەلەف، ڕوونی کردەوە، پێویستە شارەوانی دەرمان بداتە خەڵک بۆ مێرووەکان بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، وتی: ئێمە زۆر بەدەستیانەوە دەناڵێنین و ترسمان هەیە بۆ منداڵەکانمان بەهۆی مێرووەکانەوە ژەهراوی ببن، داوا لە خاوەن فرۆشگاکان دەکەم بە ئامانجەوە هاوکاری شارەوانی بکەن لە گەیشتن بە بیرکردنەوەیەکی شارستانی و ژینگەدۆست.