دۆسیەی ونبووەکانی زریانی دانیال دەگەڕێتەوە پێشەنگی دیالۆگی یاسایی
فەریحە حسێن جەیلانی، پارێزەر دووپاتی کردەوە، کە زریانی "دانیال" تەنها کارەساتێکی سروشتی نییە، بەڵکو کەلێنێکی یاسایی قووڵی لە لیبیا ئاشکرا کردووە، دۆسیەی بێسەروشوێنەکان تەنها لە یاسا و بڕیارەکاندا قەتیس ماوەتەوە کە بۆ چوارچێوەی شەڕ و شۆڕشەکان دەرکراون.
ئیبتیسام ئیغفیر
بنغازی – ئازارێکی بێکۆتایی و لەدەستدانێک کە ناسنامە دەگرێتەوە، ئەو کارەساتەی کە زریانی 'دانیال' لە شاری درنە بەجێی هێشتووە، تەنها لافاوێک نەبوو کە بینا و خەڵکی بردە دەرەوە، بەڵکو بوومەلەرزەیەک بوو کە سستی چوارچێوەی یاسایی ئاشکرا کرد لە بەرامبەر کارەساتە گەورەکاندا.
کاتێک زریانی "دانیال" لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ شاری درنە لیبیای گرتەوە، ئەوە تەنها کارەساتێکی سروشتی نەبوو کە هەزاران زیانبەرکەوتووی و بێسەروشوێنی بەجێهێشت، بەڵکو کەلێنێکی یاسایی قووڵی لە لیبیا ئاشکرا کرد، لەگەڵ گەڕان بەدوای ئازیزانەکانیاندا خێزانەکان لەناو داروپەردوو و لافاوەکەدا دەگەڕان، هەرەرها ئەوە ڕوون بووەوە کە یاساکانی ئێستا بەس نین بۆ چارەسەرکردنی قەبارەی زیانەکە، دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە شێوەیەکی پشێو کاردەکەن، چوارچێوەیەکی یاسایییان نییە بۆ دیاریکردنی بەرپرسیارێتیەکان یان خستنەڕووی ڕێکارەکان.
لەناو ئەم هەوڵانەدا بۆ چاککردنەوەی برینەکان، تیشکێکی هیوا دەرکەوت لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی گشتی گەڕان و ناسینەوەی کەسانی ونبوو لە ٢١ی کانوونی یەکەم کە ١٩ زیانبەرکەوتووی نوێ دەستنیشانکراون دوای ئەوەی نموونەی "DNA" لەگەڵ خێزانەکانیان هاوتا کران.
ئەم ڕاگەیاندنە کە ئاراستەی داواکاری گشتی کرا، چیرۆکێکی قووڵتر ئاشکرا دەکات کە لەگەڵ نەبوونی یاسا و هەوڵە مەیدانییە پشێوەکاندا تێکەڵ بووە،؛لە شیکردنەوەیەکی وردی یاساییدا، فەریحە حسێن جەیلانی، پارێزەر، وتی: لیبیا بەبێ هیچ چەکێکی یاسایی ڕووبەڕووی ئەو زریانە وێرانکەرە بووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی بێسەروشوێنەکان لە لیبیا بە پەراوێزخراو ماوەتەوە، بەتایبەتی کاتێک باس لەو کەسانە دەکرێت کە لە کارەساتی سروشتیدا بێسەروشوێنن، لە کاتێکدا یاساکانی بەڕێوەبردنی کەیسەکانی ونبووەکان هەن، بەڵام بۆ بارودۆخی جیاواز داڕێژراون، وتی: ئەگەر بەگشتی باسی ونبووەکان بکەین، یاسا هەیە ئەم دۆخە ڕێکدەخات و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ڕوون دەکاتەوە، بەڵام کاتێک دێینە سەر کەسانی ونبوو لە کارەساتی سروشتیدا، ڕووبەڕووی بۆشایی یاسایی ڕوون دەبینەوە.
"یاساکە نەکرایە ئامانج"
ڕوونیشیکردەوە، یاسای ژمارە "١"ی ساڵی ٢٠١٤ کە وای لە دەسەڵاتداران کرد "دەسەڵاتی گشتی گەڕان و ناسینەوەی کەسانی بێسەروشوێن" دابمەزرێنن بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەوانەی لە ڕووداوەکانی شۆڕشی شوباتدا بێسەروشوێن بوون، ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە سەردەمی زریانی دانیالدا، بەڵام ئەم دەسەڵاتە لە سەرەتادا بۆ چارەسەرکردنی کارەساتە سروشتییەکان بەم قەبارەیە دامەزراو نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە نەبوونی یاسای فریاگوزاری کە باس لەم جۆرە کەیسانە دەکات، وتی: بانگەشەی ئەوە ناکات کە لیبیا لە ڕابردوودا شایەتحاڵی کارەساتی هاوشێوە نەبووە، بەڵام لایەنی یاسایی وەک پێویست گرنگی پێنەدراوە، بەڵگەی ئەمەش ئەو مامەڵە سەرلێشێواوییەیە کە لەگەڵ دۆسیەی ونبووەکان کرا لە کاتی زریانی دانیال لە درنە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین بڕیار لە چوارچێوەی جیاوازدا دەرکراون، لەوانە بڕیاری ژمارە "١٨٤"ی ساڵی ٢٠١٤ سەبارەت بە چاودێریکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەوانەی لە ڕووداوەکانی مانگی شوباتدا بێسەروشوێنن، ئەم بڕیارە جێبەجێکارە بۆ ڕێکخستنی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە "١"ی ساڵی ٢٠١٤ دەرچووە، بەڵام ئەم بڕیارانە چوارچێوەیەکی یاسایی گشتگیریان دانەناوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی بێسەروشوێنەکان لە کارەساتی سروشتیدا.
لە نێوان "بێسەروشوێنکردنی ئاسایی" و "ونبوونی کارەسات"، فەریحە حسێن جەیلانی پێداچوونەوەی بەو جیاوازییە یاساییە بنەڕەتییانە کرد کە ئازاری کەسوکاری زیانبەرکەوتووی زریانەکان زیاتر دەکەن، لە حاڵەتە ئاساییەکاندا، پرۆسەیەکی یاسایی ڕوون پەیڕەو دەکرێت "ڕاپۆرت، ڕێکاری دادوەری، و هەندێکجار پەنا بۆ یاسای شەریعەتی ئیسلامی"، بۆ نموونە یاسای ژمارە "١٧"ی ساڵی ١٩٩٢ مامەڵە لەگەڵ کەسێکی ونبوو دەکات کە کەم تەمەنی بێتوانای بەڕێوەبردنی دارایی خۆی هەبێت و سەرپەرشتیارێک دیاری دەکات بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیان تا مردن یان مانەوەی دەسەلمێنرێت.
"گەشت بۆ ناسینەوەی ونبووەکان"
سەبارەت بەو خێزانانەی کە لە بارودۆخی ئاساییدان، وتی: بەزۆری ڕێکارەکان بە ڕاپۆرتکردنی ونبووەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستپێدەکات، هەروەها حاڵەتەکانی بێسەروشوێن هەیە کە چارەسەر نەکراون، بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠١١ەوە کە چارەنووسی زۆرێک لە کەسانی ونبوو نادیارە.
ڕوونیکردەوە، کە خێزانەکان زۆرجار بە سادەیی ڕاپۆرتەکان تۆمار دەکەن بەبێ ئەوەی تێگەیشتنێکی یاسایی ڕوونیان هەبێت کە ئایا کەیسەکە ئەگەری کوشندە یان نا، تەنانەت ئەگەر دیارنەمانەکە لە ژێر بارودۆخی ناوازەی وەک شەڕ یان ڕووداوەکاندا ڕوویدابێت کە ئەگەری مردن هەیە، لەم حاڵەتانەدا پێویستە چوار ساڵ چاوەڕوانی بکرێت پێش ئەوەی بڕیارێکی دادگا دەربچێت کە کەسە ونبووەکە بە مردوویی بناسێنێت، دواتر وەک هەر کەسێکی مردوو مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
"سەرلێشێواوی لە وەڵامدانەوەی دوای زریانەکە"
سەبارەت بە دۆخی درنە، وتی: ڕاستیەکە لەوەش توندترە، خێزانەکان کاغەزی ناسنامە و ماڵەکانیان لەدەستدا، ئەمەش وایکرد تەنها پرۆسەی سەلماندنی خزمایەتی بۆ دابینکردنی نموەنەی "DNA" گەشتێکی قورس بێت کە پێویستی بە شایەتحاڵ و بەڵگەنامەی تازە بەدەست هێنراو لە تۆمارە فەرمییە وێرانەکاندا هەبوو، هەموو ئەمانە لە چوارچێوەی دۆخێکی "نائاساییدا" کە چوارچێوە یاساییە سنوردارەکان نەیانتوانی چارەسەری بکەن.
دواتر دەستەی گشتی بۆ گەڕان و ناسینەوەی کەسانی ونبوو دەستیکرد بە ڕێکخستنی کارەکە، نموونەی لە تەرمی نەناسراو وەرگرت و داوای لە خێزانەکان کرد نموونەیان بۆ دابین بکەن بۆ هاوتاکردن، ئەمەش لە ئەنجامدا ژمارەیەک زیانبەرکەوتووی ناساند، بەڵام هەموو ئەمانە لە نەبوونی ستراتیژییەکی ڕوون یان دەسەڵاتێکی فریاگوزاری تایبەتمەنددا ڕوویانداوە، وەک ئەوەی فەریحە حسێن جەیلانی، وتی: دیمەنی مەیدانی دوای زریانەکە وەک تێکەڵەیەک لە "هەڵکشانی" مرۆیی و ئیمپرۆڤیزەکردنی ڕێکخراوەیی پێناسە دەکات، ئەرکەکانی مانگی سوور و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و خۆبەخشەکان لە وەرگرتنەوەی تەرمەکاندا سەریەککەوتن، ئەمەش بووە هۆی نەبوونی ڕێکوپێکی لە سەرەتاوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سەرلێشێواوییە بە ئازارترین شێوە لە پراکتیکی "ناشتنی تەرمی مرۆڤەکان و دواتر دەرهێنانیان" بۆ وەرگرتنی نموونە و ناشتنیان- ڕێکارێکە کە ڕووی نەدەدا ئەگەر ستراتیژییەکی فریاگوزاری پێشوەختە هەبووایە لەگەڵ کارمەندانی ڕاهێنراوی یاسایی و تەکنیکی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کارەساتەکاندا.
فەریحە حسێن جەیلانی پێی وایە ئەوەی لە درنە ڕوویدا وانەیەکی سەخت بوو، دەرکردنی یاسا بەس نییە؛ دەبێت پلانی پەروەردەی و ئامادەکاری پێشوەختەیان لەگەڵدا بێت، هەروەها دەبێت کولتوورێکی فریاگوزاری تەنانەت لە خوێندنگەکانیشدا بچێنرێت بۆ ئەوەی منداڵان بزانن چۆن لە بەرامبەر کارەساتەکاندا مامەڵە بکەن، داوای شارەزایی نێودەوڵەتی هەنگاوی یەکەم بوایە، چونکە ئەو وڵاتانەی ڕووبەڕووی کارەساتی هاوشێوە بوونەتەوە خاوەنی ئەزموونن لە ڕێکار و میکانیزمەکاندا، لە هەمان کاتدا تایبەتمەندییەکانی چوارچێوەی لیبیا لەبەرچاو دەگرن.
ئەمڕۆ دانیشتن و گفتوگۆ بۆ داڕشتنی یاسایەکی نوێ بەڕێوەدەچێت کە حاڵەتەکانی زیان لە کارەساتی سروشتیدا ڕێکبخات، جا لە چوارچێوەی یاسایەکی فریاگوزاری گشتگیر بێت یان یاسایەکی تایبەت، کە دەسەڵاتەکانی دەستەی پەیوەندیدار دیاری دەکات و ئامادەیی پێشوەختە مسۆگەر دەکات، هەروەها هەوڵه کان لە ئارادان بۆ دامەزراندنی دەستەی هەمیشەیی بە کارمەندی ڕاهێنراو لە بوارە جیاوازەکاندا، بەڵام فەریحە حسێن جەیلانی، پارێزەر جەختی لە ڕێگاکانی بەردەم ئەم کارە کردەوە کە هێشتا دوور و درێژە، پرسی ونبووەکان پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو سەرلێشێواوییە کە درنە لەو ڕۆژە تاریکانەدا تووشی بووە.