ڕۆژانە
-

بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد هەڵمەتێکی واژۆکردن دەستپێدەکات
لەگەڵ پەرەسەندنی قسەی ڕق و توندڕەوی لە سووریا، یەکێتی ڕاگەیاندنی ئازاد هەڵمەتێکی بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی و بەرەوپێشبردنی ئەخلاقی ڕاگەیاندن دەستپێکرد.
-

ژنانی کۆبانی: ئامادەین هاوکاری سوەیدا بکەین
ئەندامانی ماڵی ژنان و پزیشکانی کۆبانێ ئاماژەیان بەوە کرد شەڕێکی ناوخۆ لە سوەیدا ڕوودەدات کە بەرەو ئاستی تاوانەکانی جەنگ پەرەی سەندووە، ڕایانگەیاند کە ئامادەن هەموو جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک پێشکەش بکەن.
-

دایکانی شەممە داوای ئاشکراکردنی چارەنوسی کەسوکارەکەنیان کرد
دایکانی شەممە بۆ جاری هەزارو ٦١ هەمین دژی بێسەروشوێنکردنی ڕۆڵەکانیان گردبوونەوە و لە هەفتەیەدا پرسیاریان لە چارەنووسی سولەیمان جیهان کرد کە لە ساڵی ١٩٨١دا بە ئەشکەنجە کوژرا.
-

هالیدە تورکئۆغلو: کاتی ئەوەی بە فەلسەفەی ژن پەرە بە تێکۆشان بدرێت
هالیدە تورکئۆغلو، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی دەڵێت: ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' مەیدانەکانی تێکۆشانمان زیاتر بە ڕێکخستن بکەین.
-

١٧٦ هەزار کەس لە سوەیدا ئاوارە بوون و هۆشداری لە کارەساتی مرۆیی دەدرێت
کۆمیسۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە لە ئەنجامی ئەو توندوتیژیانەی لە ١٣ی تەمووزەوە لە سوەیدا سەریهەڵداوە، نزیکەی ١٧٦ هەزار کەس لە شاری سوەیدا بەرەو دەرعا و گوندەکانی دیمەشق ئاوارە بوون.
-

لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆ و بۆردوومانەکان هۆشدارییەکان زیاتر دەبن و دانوستانەکان وەستاون
لەناو دەنگی شەڕ و وێرانکاریدا، هاوڵاتیانی کەرتی غەززە تووشی بارودۆخێکی مرۆیی ترسناک دەبن کە هەڕەشەی داڕمانی تەواویان لەسەرە، نەک تەنها ژێرخانی غەززە بەڵکو ژیانیش کە بە بێدەنگی دەڕووخێت.
-

بارودۆخی وریشە مورادی لە زیندانی قەرچەک خراپتر دەبێت
کەمپەینی ئازادی وریشە مورادی هۆشداری داوە لە بارەی مەترسیداری بارودۆخی تەندروستی ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە زیندانی قەرچەکی شاری وەرامین لەچارەسەری پزیشکی بێبەشە.
-

پارێزەرانی فریاکەوتن: هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەرپرسیارن لە تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی
دوای زنجیرەیەک هێرشی یەک لە دوای یەک بۆ سەر شاری نەهود و گوندەکانی دەوروبەری, گروپی پارێزەرانی فریاکەوتن هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە پارێزگای کۆردۆفانی ڕۆژئاوا تۆمەتبار دەکات.
-

"ئاگربەست تەنها قسەیە"
سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، بارودۆخی کۆمەڵایەتی لە هەندێک ناوچەی ئێران و بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێشتا ئاڵۆزە. کەشوهەوای توندی ئەمنی و خاڵە پشکنینە بەربڵاوەکان و دەستگیرکردنە ئامانجدارەکان، ئەزموونە تاڵەکانی ساڵانی شەستەکان دەهێننەوە یاد.
-

شاندی ئیمرالی: ڕێبەر ئۆجالان چاوەڕوانە کە کۆمسیۆن دەست بە کارەکانی بکات
شاندی ئیمرالی دوای دیدارەکەى دوێنی لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، ڕێبەر ئاماژەی بەوە کردووە کە چاوەڕوانە کۆمسیۆنەکەی پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات و بەشێوەیەکی بەرفراوان بەشدارییەکی گرنگ لە ئاشتی و دیموکراسی بکات.
-

شێرا ئۆس: بیری یەک دەنگ و یەک ڕەنگ ناتوانێت پێشەنگایەتی سووریا بکات
شێرا ئۆس، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕوونیکردەوە، هەتەشە ناتوانێت نوێنەری هەموو پێکهاتەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات بێت، هەروەها ڕۆژانە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات.
-

فەریبا حوسێنی لە زیندانی عادل ئاباد لە شیراز ئازاد کرا
فەریبا حوسێنی دانیشتووی شاری شیراز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی عادل ئاباد ئازاد کرا.
-

هۆنراوەکەی ڕێبەر بۆ منداڵان بەشێوازی ئەنیمەیشن کرا بە ڤیدیۆکلیپ
لەلایەن کۆمەڵەی هونەری ئازادیی ئەورووپاوە، ڤیدیۆکلیپێک کە بە شێوازی ئەنیمەیشن ئامادە کراوە، بۆ هۆنراوەی "بۆ هەموو منداڵان" کە ڕێبەری گەلی کورد بۆ منداڵانی نووسیبوو، بڵاو کرایەوە.
-

-

٨٨ خاوەن خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان دەکەن
جۆدی ویلیامز و شیرین عێبادی خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە نامەیەکدا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە جیهانییەکان داوایان کرد پاڵپشتی بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و بتوانێت بەشداری تەواوەتی لە پرۆسەی ئاشتیدا بکات.
-

حکومەتی کاتی سوریا و ئیسرائیل لەسەر ئارامی لە سویدا ڕێکدەکەون
دوای پێکدادانی خوێناوی لە سویدا، حکومەتی کاتی سوریا و ئیسرائیل گەیشتنە ڕێککەوتن، بە نێوەندگیری ئەمریکا، بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان.
-

"هیوام لەدەستدابوو، بەڵام گەڕامەوە." دوای ١١ ساڵ ئازادکردنی دیلێک هیوا بۆ ئێزیدییەکان دەگەڕێنێتەوە
دوای یازدە ساڵ و لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی جینۆسایدی شنگال، ئەو ژنە گەنجە ئێزیدییە بە ناوی "رێهام حاجی حەمە" لەلایەن ژنە چەکدارەکانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە دیلێتی داعش ئازادکرا و لە قەزای شنگال ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە.
-

ژنانی کۆبانێ: بەسێ هۆزات نوێنەرایەتی ئیرادەی ئەو ژنانەی دەکرد کە ئازادی و ئاشتییان دەوێت
ژنانی شاری کۆبانێ پێشەنگایەتی ژنانی مەراسیمی لەناوبردنی چەک و گروپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیان بە هەنگاوێکی مێژوویی پێناسە کردو . ڕایانگەیاند کە هەڵوێستی بەسێ هۆزات هەڵوێستی هەموو ژنانی دیاری کردووە.
-

دوێنێ، کەنار، ئەمڕۆ، سوەیدا... شەڕێکی تائیفی لە سووریا
سوورییەکان هیوایان بۆ گۆڕان بە ڕووخانی ڕژێمی بەعس هەبوو، بەڵام لەگەڵ هاتنە دەسەڵاتی جیهادییەکانی هەتەشە ڕاستییەکە جیاواز بوو، ستەمەکە کۆتای نەهات بەڵکو ستەمکار گۆڕا، چونکە ئەوەی ڕژێمی بەعس لە ماوەی ٥٢ ساڵدا ئەنجامیداوە لە ٧ مانگدا کورتکرایەوە.
-

ژنانی گەنج: دەبێت هۆشیاری بۆ بەکارهینانی ژیری دەستکرد هەبێت
هەرچەندە بیانووەکان زۆرتر دەبن بۆ توندوتیژی بەرامبەر ژنان، کە ژیری دەستکردیش بووە بە یەکێک لەو بیانووانە، بەڵام وەک ژنانی گەنج باسی لێدەکەن دەبیت هۆشیاری هەبێت لەبارەی بەکارهێنانی و سوودی لێوەربگیرێت.