ڕۆژانە
-
"بەرگریکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکی عەلەوییەکانە"
فیدراسیۆنی عەلەوی دیموکراتیک (فەدا) ڕایگەیاند، "پاراستنی ڕۆژئاوا، زیاتر لە هەموو کەسێک، پێویستە ئەرکی ئێمە عەلەوییەکان بێت، دامودەزگاکانی عەلەوی و کۆبوونەوەی کورد لە خەباتی هاوبەشدا زۆر گرنگە".
-
دانیشتووانی کانتۆنی فورات: دەوڵەتی تورکیا ناتوانێت وڵاتەکەمان داگیر بکات
دانیشتووانی کانتۆنی فورات دژی هەڕەشە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کۆبانێ چوونە مەیدان و ڕایانگەیاند کە ڕێگە نادەن لەشکرکێشی تورکیا بچێتە ناو شارەکەیانەوە.
-
پلانی چەتەکان لە تل ڕەفعەت مەترسییەکە لە سەر ژیانی ژنان
ژنانی تل ڕەفعەت ڕایانگەیاند، بەهۆی ئەو پێشێلکاریانەی لە شاری تل ڕەفعەت ڕوودەدەن، ژیانیان لە مەترسیدایە.
-
چوار خوێندنگە لە غەززە کە ئاوارەکانی تێدا نیشتەجێیە بە ئامانجگیرا
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لە کردنە ئامانجی دڕندانەی ئاوارەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی پزیشکی، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
-
ماریا ئارسنکۆڤا: بۆ پاراستنی پیاوسالاری هێرش دەکەنە سەر شۆڕشی ژنان
"هەرگیز ڕێگە نادەین هێرش بکرێتە سەر ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا” بەم قسانە ماریا ئارسنکۆڤا، چالاکوانی مەقەدۆنی دووپاتی کردەوە کە ئەوان لە هەموو جیهانەوە بەرگری لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەن.
-
خۆبەڕێوەبەری ١٠ خاڵی بۆ بنیادنانی سووریای ئایندە بڵاوکردەوە
خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیاندراوێکی ١٠ خاڵی بۆ گفتوگۆی بنیادنانی سووریای ئایندەی بڵاوکردەوە و داوای لە هەموو وڵاتانی سووریا و نێودەوڵەتی و عەرەبی کرد هەنگاو بنێن.
-
لە ئیدلبی داگیرکراودا ژنان لە بواری ڕاگەیاندندا قەدەغە کران
ژنانی ئیدلب چیتر ناتوانن لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆ بخوێنن، بیانووی "بیناسازی کە ژن و پیاو لە یەک جیا بکاتەوە نییە" بۆ بڕیاری قەدەغەکردنەکە خرایەڕوو.
-
نادیە عافی: دەبێت ژنان سەربەخۆیی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان بەدەست بهێنن
نادیە عافی، سەرۆکی بەشی کۆنفیدڕاڵیزم لە دامودەزگاکانی تونس ڕایگەیاند، دۆخی ئابووری ژنان لە ناوچەکانی ناوخۆ سەختە و داوا دەکات ژنانی گوندنشین دژی سیستمی دەسەڵاتداریی تێکۆشان بکەن.
-
هاواری چالاکوانێکی خەڵکی مۆریتانیا: دەبێت دەستدرێژی و توندوتیژی دژی ژنان بوەستێت
سیهام حەمادی، چالاکوانی یاسایی، ڕایگەیاند کە تەنها لە مۆریتانیا لەمساڵدا ٣٦٦ حاڵەتی دەستدرێژی تۆمار کراوە و داوای لە حکومەت کرد ڕێگری لەو کەیسانە بکات.
-
یەپەژە: پێویستە تێکۆشان فراوانتر بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە
فەرماندەیی گشتیی یەپەژە ڕایگەیاند: پێویستە تێکۆشان زیاد بکەین و لە هەموو شوێنێک بڵاوی بکەینەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئەم هێرشانەی کۆماری تورکی فاشیست ڕابگرین و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین.
-
سندوقی دیکە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دانران
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لە دوو شوێنی دیکە بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان سندوق دانران.
-
"بە پاڵپشتی برینەکانمان دادەپۆشین"
پێداویستییەکانی ئەو ژنان و منداڵانەی کە لە شەهباوە کۆچیان کردووە، بە هەڵمەتی هاوکاری کە لەلایەن دامەزراوەی ژنانی ئازادی سووریاوە دەستیپێکردووە، دابین دەکرێت، ڤەژین محەمەد، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوەکە دەڵێت: پێکەوە برینەکانمان دادەپۆشین.
-
ژنانی کۆبانێ: هەڕەشەکانی داگیرکاری تورکیا بەرخۆدانمان ناشکێنن
دوای هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شاری کۆبانێ، ژنانی ئەو شارە هێرش و پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد و وتیان: ناتوانن بە هەڕەشە بمانترسێنن و بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرگری لە شاری بەرخۆدان دەکەین.
-
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان: هێرشەکانی سەر مەنبج لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازاد بووە - چاوپێکەوتن
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان کە سات بە سات بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج و بەرخۆدانی خەباتکاران بوو، ڕایگەیاند، بەرخۆدان و ڕۆحی خۆبەختکردنی ئازادیخوازان کە لە مەنبج خەباتیان کرد، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوودا کردەوە.
-
ئێشکگری سنووری نوسێبین-قامیشلۆ لە ڕۆژی سێیەمدایە
چالاکیی ئێشکگری دژ بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری نوسێبین- قامیشلۆ دەستی پێکردووە و لە ڕۆژی سێیەمدا بە دروشمی بەرخۆدان بەردەوامە.
-
لە پایتەختی دانیمارک، هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرا.
-
مانگرتنی گشتی دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا لە مەنبج
خەڵکی مەنبج لە دژی کردەوەی تاڵان و دزی و کوشتن و ڕفاندن لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیان بە مانگرتنی گشتی کرد.
-
لە کریت کەشتییەکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
کەشتییەک کە ٨٠ کۆچبەری تێدابوو لە کەناراوەکانی گاڤدا لە باشووری کریت ژێرئاو کەوت.
-
حزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە برۆکسل کۆبوونەوە
بە پێی هەواڵێکی وەرگیراو لە ئاژانسی هەواڵی "ANF" ، لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا لە بروکسلی پایتەختی بەلجیکا، نوێنەرانی حزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە و داهاتووی گەلی کورد.
-
"پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی گونجاو لە دژی تاڵیبان بگرێتەبەر"
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ مافەکانی مرۆڤ و کاروباری ژنان لە ئەفغانستان دەڵێن: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی گونجاو لە دژی تاڵیبان بگرێتەبەر.