ڕۆژانە
-

هاوڵاتیانی مەدەنی لە سودان باجی پەرەسەندنی ململانێکان دەدەن
نوێنەرایەتی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا، ململانێکانی سودان لێکەوتەی کوشندەی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی کە گیرۆدەی ململانێکان بووە، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە گەمارۆی چەک جێبەجێ بکات.
-

"رزگاری گەلی ئێران لە دیکتاتۆرییەت بە خەباتی گەلەکەی خۆی دەکرێت"
وریشە مورادی، ڕەیحانە ئەنساری، ساکینە پەروانە و گوڵڕۆخ ئیرایی هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕی، جەختیان لەوەکردەوە کە خۆفرۆشانی ئێران و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خیانەتەکەیان لە یادی گەل و مێژوودا تۆمار دەکرێت.
-

سێ دەستگیرکراوی زیندانی ئێڤین: هاوڵاتیانی مەدەنی مەکەنە قوربانی شەڕ
لە شەشەمین ڕۆژی شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا، سێ ژنە زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین نامەیەکی کراوەیان بڵاوکردەوە کە ئاراستەی گەلی ئێران کرابوو، هۆشدارییان دا لە وێرانکارییەکانی شەڕ.
-

کۆنگرەیی "بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو" لە سوەیدا بانگەوازێک بۆ گفتوگۆ و یەکێتی نەتەوەیی
بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی گفتوگۆی نیشتمانی و چەسپاندنی چەمکەکانی ئاشتی مەدەنی، دووپاتکردنەوەی یەکێتی وڵات، شاری سوەیدای سووریا میوانداری دەستپێکردنی کۆنگرەی "بەرەو سووریایەکی یەکگرتوو"ی کرد.
-

عەدالەت کایا: ڕێگای سێیەم لە ڕێگەی خەباتی هاوبەشی گەلانەوە بونیاد دەنرێت
لە هەڵسەنگاندنی خۆیدا بۆ ململانێی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران، عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری دەم پارتی جەختی لەوە کردەوە کە ڕژێمە پاوانخوازەکان بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆیان کاردەکەن، چارەسەرەکە لە ڕوانگەی "رێگای سێیەم"دایە.
-

لە حورا نیکبەختەوە بۆ پەخشان عەزیزی: دەبوو لە مهاباد کۆببینەوە نەک لە زیندان
حورا نیکبەخت، زیندانی سیاسیی پێشوو، نامەیەکی بۆ پەخشان عەزیزی نووسی و ئازاری هاوبەشی خۆی لە ناو بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین دەربڕی تێیدا هاتووە: لە جیهانێکی دادپەروەریدا، دەبوو کۆبوونەوەکەمان لە شوێنی ئازادیدا ئەنجام بدرێت نەک لە خانەیەکدا.
-

دوای ٢٩ ساڵ تەرمی ئایشە شان گەڕێندرایەوە ئامەد
تەرمی ئایشە شان، هونەرمەندی کورد دوای ٢٩ ساڵ بەپێی وەسیەتنامەکەی خۆی، گەڕێندرایەوە ئامەد.
-

لە زاخۆ ژنێک کوژرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە، ژنێکی گەنج لە زاخۆ بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا، تیمێکی تایبەت ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون و بەدواداچوون لە دۆسییەكە بەردەوامە.
-

کژار: داواکارییەکانی کۆمەڵگە و ژنان لە بەرنامەی ئیسرائیل و ئێراندا نییە
پەیوەست بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە کژار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی کردەوە کە شەڕەکە شەڕی ئازادیی کۆمەڵگە و بە تایبەتی ژنان نییە، هیچکام لە داواکارییەکانی کۆمەڵگە و ژنان لە بەرنامەی ئیسرائیل و ئێراندا نییە.
-

"کۆنگرەی ستار ناسنامەی ئێمە بەرجەستە دەکات و گوزارشت لە ئیرادەمان دەکات"
ژنانی پێکهاتە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختیان لەوە کردەوە کە کۆنگرەی ستار نوێنەرایەتی ئیرادە و مافی ژنانیبیروباوەڕی جۆراوجۆر دەکات، ئەوان ئامادەبوونی نوێنەری کۆنگرەکە لەنێو ئەو شاندەی بەرەو دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆ گفتوگۆ بە گرنگ زانی.
-

سەرەڕای پەراوێزخستن و سنووردارکردن ژنانی ئەفغانستان بەردەوامن لە بەهێزکردنی ئابووری
لەژێر هەڕەشەی تاڵیبان و نەریتی پیاوسالاریدا، ژنانی وەک شەهلا شەهابی لە دڵی ئەفغانستاندا کارگە بەڕێوەدەبەن، نەک تەنها بۆ بژێوی ژیان، بەڵکو بۆ کەرامەت و سەربەخۆیی و مانەوەی ژنان.
-

لە مەخموور تێکۆشەرانی ژن بەبیرهێندرانەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، گیانفیدا سەما یوجا، گوڵان، لەیلا ئاگری و ڕاپەڕین ئامەد بە مەراسیمێک یادیان کرایەوە.
-

دایکی ئاشتی حەمدیە شیمدی کۆچی دوایی کرد
دایکی ئاشتی، حەمدیە شیمدی کە چاوەڕێی بەخاکسپاردنی تەرمی کوڕە شەهیدەکەی بوو، لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین کۆچی دوایی کرد.
-

بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان": شەڕ و لەسێدارەدان دوو دیوی یەک دراون
هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ڕۆژی ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" بەردەوامن لە مانگرتنیان لە خواردن بۆ شەرمەزارکردنی سزای لەسێدارەدان.
-

بڵاوبوونەوەی یۆرانیۆم و وزەی ئەتۆم زیانەکانی بۆ تەندروستی مرۆڤ
گرنگە جیاوازی بکرێت لە نێوان بەرکەوتنی بەڕێکەوت بە یۆرانیۆم و تیشکی ئەتۆمی و بەرکەوتنی کۆنترۆڵکراو، ستاندارد، ڕێسا هەیە بۆ سنووردارکردنی بەرکەوتنی تیشک لە شوێنی کار، لە ژینگەی دەوروبەری وێستگە ئەتۆمییەکان.
-

داواکاری بۆ خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی ژنانی غوربەتلی ئەرسۆز دەستیپێکرد
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ یەکەمین خەڵاتی ڕۆژنامەگەری غوربەتلی ئەرسۆز کە لەلایەن MKG بەڕێوەدەچێت، دەستیپێکرد.
-

لە زیندانی ئێڤینەوە: هەموو ساتێک مردن دەبینین
فراوانبوونی شەڕی ئێران و ئیسرائیل ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی دەستبەسەرکراوەکان مەترسیدار دەکات، بە تایبەت لەو زیندانانەی کە زیندانیانی سیاسی وەک زیندانی ئێڤین ڕاگیراون، لە نێوان بۆردوومانە بەردەوامەکاندا ڕووبەڕووی بارودۆخی مەترسیدار دەبنەوە.
-

ڕووناک فەرەج؛ لە ١٢ ساڵییدا تێکەڵ بە ڕاپەرین بوو
ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی ژنێکی تێکۆشەر و خەباتگێر ڕووناک فەرەج تیدەپەڕێت، کە هەموو ژیانی بۆ پرسی ژنان و منداڵان تەرخان کردبوو.
-

"دادپەروەری بۆ ژنان"... کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ ژنانی سودان لە ناوەندەکانی پەنابەران بەڕێوەدەچێت
بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکانیان، تۆڕی ژنانی "قرن أفريقي "صيحة" کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ ژنان لە ناوەندەکانی پەناگەکان لە پارێزگای کەسالا، لە ڕۆژهەڵاتی سودان ڕێکخست، تیشک خرایەسەر هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مافەکانیان.
-

گرژییەکان بەردەوامن و فەرمانی چۆڵکردن لە تاران دەرچوو
لە نێوان پەرەسەندنی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل و بەردەوامی هێرشە مووشەکی و ئاسمانییەکان کە ناوچەیەکی فراوانی هەردوولایان کردە ئامانج، ئێران لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا هێرشی مووشەکی بۆ سەر شارەکانی حەیفا و تەل ئەبیب دەستپێکرد.