ڕۆژانە
-

لە تەقتەق فێستیڤاڵی ساڵانە بە بەشداری بەرچاوی ژنان بەڕێوەچوو
لە شارۆچكەی تەقتەق فێستیڤاڵی ساڵانە لە پاركی گوڵی مەهناز بەڕێوەچوو كەتیایدا چەندین ژن بەشداریان كرد بۆ ساغكردنەوەی كەلوپەلەكانیان، ئاماژە بەوەکرا کە پێویستە ژنان بەردەوام بن لەكاری تایبەت بەخۆیان و بژیوی ژیانی خۆیان پەیدا بكەن.
-

پەیامی ژنانی ئەفغانستان بۆ ژنانی ئێران: لە برینە هاوبەشەکانمانەوە خەونی ئازادی بەدیدێنین
سێ چالاکوانی ئەفغانی لە نامەیەکی کراوەدا کە ئاراستەی ژنانی ئێرانیان کردووە، هاوسۆزی خۆیان دەربڕی و وتیان: لەبیرتان نەچێت شانی خوشکە ئەفغانییە بریندارەکانتان لە تەنیشتتانەوە دەوەستن، چونکە ئێمە واتای ئازارەکان دەزانین.
-

سەرهەڵدانی جیاکاری ڕەگەزی لە شوێنی گشتی لە سووریا نیگەرانی لێکەوتووەتەوە
جیاکاری لە شوێنی بەردەست بۆ ژنان لە کایەی گشتی سووریادا زیاد دەبن و ئەمەش کاریگەری لەسەر وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە لە دامەزراوەکاندا هەیە، ڕەوتێکی کۆنەپەرستانە ئاشکرا دەکات، بناغەکانی یەکسانی دەکاتە ئامانج کە ژنان بە دەیان ساڵە خەباتیان بۆ کردووە.
-

لە مەغۆلەکانەوە بۆ تاڵیبان... مێژوویەکی تاڵ لە سووتاندنی پەرتوک لە ئەفغانستان
ئەفغانستان چەندین جار شاهیدی سووتانی پەرتوک و لەناوچوونی کولتوورەکەی بووە، هەر لە مەغۆلەکانەوە تا دەگاتە تاڵیبان، بەڵام لەگەڵ گەڕانەوەی تاڵیبان ئەم پێشێلکارییە دووبارە بووەتەوە.
-

ڕاپۆرت: بارودۆخی منداڵانی غەززە لە نێو شەڕی بەردەوامدا خراپترینە
ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای دەکات کە ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان گەیشتووەتە ئاستێکی بێ وێنە، ئەوەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دۆخی منداڵان لە غەززە خراپترینە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شەڕەی کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت.
-

قەیران لە جوانرۆ؛ خۆڕێکخستن لە سێبەری برسێتی و نائەمنیدا
دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، شاری جوانرۆ بەشێکی داخراوە و بازاڕی سنووری بەتەواوی داخراوە، هاوکات کەشێکی ئارام بۆ خەڵکی ڕەخساوە.
-

لە هەفتەی یەکەمی شەڕەکەدا ٨٦ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون کە ژن و منداڵیشیان تێدایە
لە ماوەی حەوت ڕۆژی یەکەمی شەڕی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل، لانیکەم ٨٦ کەسی مەدەنی کە دەیان ژن و منداڵیان تێدابوو، گیانیان لەدەستدا.
-

بە بەڵگەنامە و وێنەی ڕەسەن... مۆزەخانەیەکی مێژوویی سەردەمی کۆنترۆڵکردنی داعش بەسەر ڕەقەدا
مۆزەخانەکە بە بەڵگەنامە و وێنەی ڕەسەن، کە لەلایەن دەسەڵاتی ڕۆشنبیری و دێرینەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کراوەتەوە، ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەو پێشێلکارییە دڕندانەی کە چەتەکانی داعش لە ماوەی پێنج ساڵدا بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی و ژنان ئەنجامیانداوە.
-

بەهیە خانی حامید بەگی جاف کۆچی دوایی کرد
"بەهیەخانی حامید بەگی جاف" لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا، لە لەندەن گیانی لەدەستدا.
-

ئایشەگوڵ دۆغان: پێویستە کار بۆ پێکهێنانی کۆمیسۆن بکرێت
ئایشەگوڵ دۆغان،وتەبێژی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا پێویستە سەرۆکی پەرلەمان دەستپێشخەری بکات بۆ پێکێهێنانی کۆمیسیۆن، تەنها بە قسەکردن نابێت، پێویستە کار و شتی نوێ ئەنجام بدرێت بۆ پێکهێنانی کۆمیسیۆنەکە.
-

پچڕانی ئینتەرنێت و دەستگیرکردن لە ئێران جۆرێکی تری سەرکوتکردنە
دوای ٧ ڕۆژ لە پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران، هەڵکشانی ئەم دواییەی دەستبەسەرکردن، بانگهێشتکردنی بەکۆمەڵ و پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران نیگەرانییەکی بەربڵاوی سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مافەکانی مرۆڤ و ئازادییە مەدەنییەکان دروست کردووە.
-

مەحبوبە ڕەزایی: کۆماری ئیسلامی تاوانباری سەرەکییە لە هەڵگیرساندنی جەنگ
مەحبوبە ڕەزایی، زیندانی سیاسی دەڵێت: ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ئاگری جەنگێکدا دەسووتێت کە کۆماری ئیسلامی تاوانباری سەرەکییە، بە پشتیوانی هاونیشتمانیان پێکەوە دەوەستین تا خۆری ئازادی هەڵدێت.
-

ڕۆزەرین کەمانگەر: لەم قۆناغەدا گرنگە ژنان هێڵی خۆیان دیاری بکەن و نەبنە لایەنگری هیچ لایەنێک
ڕۆزەرین کەمانگەر سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە و ژنان دەڵێت: شەڕی نێوان دوو دەوڵەتە بە عەقڵییەتی پیاوسالاری کە لە بەرژەوەندی ژنان و کۆمەڵگە نییە، هەمیشە لە شەڕەکاندا ژنان و منداڵان دەبنە قوربانی.
-

ڕێکخراوی ژنانی سودان داوای هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕقاوی لە سودان دەکەن
لە ناو ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی سوودان دەبنەوە، قسەی ڕق و کینە وەک یەکێک لە ئاڵەنگارییە ڕاستەقینەکان دەرکەوتووە کە هەڕەشە لە پەیکەری کۆمەڵگەی سودان دەکات، ئەم جۆرە وتارانە دەرگای دووبەرەکی و توندوتیژیی زیاتری کردۆتەوە.
-

ژن وەک ئاوێنەیەکی ململانێ... ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران چییە؟
لە ململانێی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و ئێران، چی دەکرێتە ئامانج؟ ئەم بابەتە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بووەتە جێی گفتوگۆیەکی بەرفراوان، بەڵام ژنان ساڵانێکە لە گۆشەنیگای جیاوازەوە وەڵامێک دەدەنەوە، لە ڕێگەی بەرخۆدانیانەوە کۆمەڵگەیان ڕێکخستووە.
-

هۆشداری لە تێکچوونی بارودۆخی ژنانی پەنابەری ئەفغانی لە ئێران دەدرێت
دوابەدوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران، تەڤگەری "شەمەی وەنەوشەیی" پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانی ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین کە تەنانەت سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانیشیان نییە.
-

"هیچ ڕزگارکەرێک نایەت پێویستە گەلی ئێران یەکگرتوو بن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان"
دوابەدوای هێرشە سەربازییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، کاردانەوەکان تێکەڵاو بوون، یەڵدا ئەحمەد، پزیشکی دەروونی و چالاکوانی مافەکانی ژنان دەڵێت: هیچ ڕزگارکەرێک نایەت پێویستە گەلی ئێران یەکگرتوو بن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.
-

ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی: لە ئێران زیاتر لە ٧٤ ژن و منداڵ کوژراون
ڕێکخراوی لێبووردنی نێوەدەوڵەتی ئاشکرایدەکات، بەهۆی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل ژمارەی قوربانییانی مەدەنی لە هەر دوو وڵاتەکەدا لە بەرزبوونەوەدایە کە تەنها لە ئێران زیاتر لە ٧٤ ژن و منداڵ کوژراون.
-

ئەو ژنانەی کە ئایشە شانیان لە ئامەد بەخاک سپارد: لەبیری ناکەین
ئەو ژنانەی لە ئامەد پێشوازییان لە پرسەی هونەرمەندی کورد ئایەشە شان کرد، تیشکیان خستە سەر بەرخۆدانی و ڕایانگەیاند، هەرگیز ئایشە شان لەبیر ناکەن.
-

لە مەغریب کۆمەڵەی نادا یاوەری ژنان دەکات لە گەشتەکەیاندا بۆ زاڵبوون بەسەر لاوازی و دروستکردنی هیوا
لە ژێر چاودێری کۆمەڵەی نادا و لە ڕێگەی دەرزی و دەزوو و کۆبوونەوەکانی پشتیوانی دەروونی و خولی پەروەردەی پیشەییەوە، ئەو ژنانەی لە دۆخە لاوازەکاندا دەژین، پڕۆژەی بچووک بە خەونی گەورە دەبەستنەوە، ئەم پڕۆژانە گۆڕانکارییان بەدیهێناوە کە لە بژێوی ژیان تێدەپەڕێت.