زیانی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە بەر ژنان دەکەون

لە ئاکامی دەمەبۆڵە و شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، دوو ژن بریندار بوون.

لە ئاکامی دەمەبۆڵە و شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، دوو ژن بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵی لە نێوان دوو بنەماڵەدا دوو ژن بریندار بوون، بە پێی زانیاریەکان کێشەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوان دوو بنەماڵەکەدا.

دوو ژنەکە یەکێکیان تەمەنی ٣٦ ساڵە و ئەوی دیکەیان تەمەنی ٣٧ ساڵە، هەردووکیان دانیشتووی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵن.

 

لە دوای ڕووداوەکە ڕاستەوخۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و چارەسەرییان وەرگرتووە و تەندروستییان جێگیرە،

هەر لە قەزای چەمچەماڵ ئێوارەی ٣٠ی مانگی ئایار بە هۆی هەڵدانی ڕوومانەیەکەوە بۆ ناوماڵێک دوو ژنی دیکە بریندار بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

 

ت.پ