شاندی کەنەکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوە
لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، سەردانەکەشیان لەپێناو یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نیشتمانییەکدا.
لە چوارچێوەی سەردانەکانیاندا شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد، سەردانەکەشیان لەپێناو یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانە لە پرسە نیشتمانییەکدا.
ناوەندی هەواڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە و بزوتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کرا، جەخت لەوەش کرایەوە کە پێویستە بەرەیەک دژ بە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا پێکبهێنن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەیان بەوەدا کە وەک گۆڕان پشتیوانی شاندی کەنەکە دەکەن دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و هەماهەنگیان دەبن.
کۆبوونەوەکانی شاندی کەنەکە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشوری کوردستان بەردەوامە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەولێر، بادینان و کۆیە زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان ئەنجامدا، ئەمڕۆش یەکەم کۆبوونەوەیان لە شاری سلێمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دەستپێکرد.
ت.پ