زنجیرە رادیۆییەک بۆ کەیسەکانی ژنانی ڕەش پێستی ونبوو بەڕێوەدەچێت

وێستگەی رادیۆ زنجیرەیەکی پێنج بەشی بەناوی "نادیارەکان" بەرهەم هێناوە، کە تێیدا چیرۆکی ئەندامانی خێزانی ئەو قوربانیانە دەردەخات کە ئێستا چاویان لە هەوڵی جەماوەرییە بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی وەڵامەکان دوای ئەوەی کە کەیسەکان لە لایەن پۆلیسەوە خەمساردی لێکراوە و لێکۆڵینەوەی ورد نەکراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی دەبلیو ڤی ئۆ ئێن، لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، ٥١ ژن و کچی ڕەش پێست یان بێسەروشوێن بوون یان بە مردوویی دۆزراونەتەوە لە شیکاگۆ.

بۆ بەدواداچوونی ئەو کەیسانە، وێستگەی رادیۆ زنجیرەیەکی پێنج بەشی بەناوی "نادیارەکان" لەگەڵ کاندایس ماک کۆڵۆم بەرهەمهێناوە کە باس لەوەدەکات هەرچەندە کەیسەکان زۆرن بەڵام سەرنجدان لەسەر کەیسەکان کەم بووە.

 

ئەو خێزانانەی کە ماک کۆڵۆم باسی لێکرد وا بیرناکەنەوە کە بەشی پۆلیسی شیکاگۆ بە تەواوی لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدات، وتیشی: " ئەمانە خوشک بوون ئەمانە دایک، داپیرە بوون، ئەوان چیرۆکیان هەیە".

 

دەشڵێت: "لە کاتێکدا هەندێک کەیسی ونبوونی ژنانی سپی پێست زۆر ڕووماڵی نەتەوەییان دەست دەکەوێت، ئەمە ڕاستیەکە کە نییە بۆ کەیسەکانی ژنانی ڕەشپێست".