دایکانی ئاشتی بۆ بەردەوامبوون لە تێکۆشان تا بەدیهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی پەیامیان نوێ دەکەنەوە

دایکانی ئاشتی بۆ یەکخستنی هەوڵەکانیان لەپێناو کۆتاییهێنان بە بازنەی جەنگ و بەدیهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی بانگەوازەکەیان نوێ کردەوەو دەڵێن: دایکان بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان لەپێناو داهاتوویەکی دوور لە توندوتیژی.

مەمیهان هلبین زەیدان

 

وان- لە سایەی بەردەوامبوونی لێکەوتەکانی جەنگ و هەڵکشانی بانگەوازەکان بۆ کۆتاییهێنان بە بازنەی توندوتیژی، دایکانی ئاشتی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان لەپێناو چەسپاندنی کولتووری گفتوگۆ و پێکەوەژیان، جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئاشتی بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵە و پێویستی بە یەکخستنی ڕیزەکان و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان هەیە، لە ئەنقەرەوە، دایکان پەیامەکەیان نوێ کردەوە کە تێکۆشان لەپێناو ئاشتیدا ناوەستێت تا دەبێتە ڕاستیەک کە کەرامەت و ئارامی بۆ هەمووان مسۆگەر بکات.

 

بە بەشداریی زیاتر لە ٣٠٠ لە دایکانی ئاشتی، کە لە ٢٤ شاری کوردستان و تورکیاوە هاتبوونە پایتەختی ئەنقەرە، لە ٢ی تشرینی دووەم، مانگرتنێکی بەخۆیەوە بینی کە لە پارکی کورتوڵوش بۆ داواکردنی ئاشتی ڕێکخرابوو، لە ڕۆژی دواتریشدا، شاندێک لە بەشداربووان ڕوویان کردە پەرلەمانی تورکیا، لەوێ زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ نوێنەرانی پارتەکان ئەنجام دا، داواکارییەکانی دایکانیان سەبارەت بە ئاشتی پێ گەیاندن، پێش ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ شارەکانییان.

 

لە لێدوانێکدا، سەبارەت بە چالاکییەکە، کەیفی ئیشیک، ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کە لە وانەوە هاتبوو، جەختی لەوە کردەوە، کە چوون بۆ ئەنقەرە وەک دووپاتکردنەوەیەک بووە بۆ دەستگرتن بە ئاشتییەوە و بەردەوامبوون لە تێکۆشان لەپێناویدا، هەروەها دایکان پاشەکشە ناکەن تا ئاشتییەکی هەمیشەیی بەدی نەیەت.

 

"زەوی لە خوێن تێر بووە"

ڕوونیکردەوە، کە دایکانی ئاشتی لە شارە جیاوازەکانەوە بە ئیرادەیەکی هاوبەش بڕیاریان داوە بچنە ئەنقەرە، سەرەڕای هەموو سەختییەکان، وتی: بڕیارمان دا لەپێناو ئاشتیدا، وتمان هەرچییەک ڕووبدات دەچینە ئەنقەرە، وەک وەفایەک بۆ قسە و هەڵوێستمان، هەرگیز لە هەڵوێستمان پاشەکشە ناکەین.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەفرەک٣ پڕ بووە، پێویستە هەمووان بگەڕێنەوە بۆ ویژدانی خۆیان و گرنگی بەم قۆناغە بدەن، زەوی لە خوێن تێر بووە، ئێمەی دایکان چیتر خوێنڕشتنی زیاترمان ناوێت، بەڵکو ئاشتییەکی هەمیشەییمان دەوێت کە لە سایەیدا هەمووان بە کەرامەتەوە بژین، چونکە دایک هەر دایکە، جا تورک بێت یان کورد یان عەرەب یان ئێزدی، هیچ جیاوازییەک لە نێوان دایکێک و دایکێکی تردا نییە، دڵی ئێمە سووتاوە، هاتینە سەر شەقام و مەیدانەکان تا دایکانی تر هەمان ئازار نەچێژن.

 

"تەنانەت ئەگەر ئاگریش ببارێت بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ ئاشتی”

ئاماژەی بەوەش کرد، کە دایکان لە دەروازەی پەرلەمانەوە بەرەو پارکی کورتوڵوش بەڕێکەوتن لە نێو دروشمەکانی دیمەنەکە پڕ بوو لە جۆش و خرۆش و جوانی و پیرۆزی، تەنانەت باوەڕمان بەوە نەدەکرد کە چاوەکانمان دەیبینی، بەردەوام قسەمان لەسەر چۆنیەتیی بەدیهێنانی ئامانجەکەمان دەکرد، و پێشوازی و کاردانەوەیەکی یەکجار ئەرێنیمان بەدی کرد، هەستمان کرد  کە ئەوانی تریش لە گرنگیی ئەم هەنگاوە تێدەگە،. شەوەکەمان لە مانگرتنەکەدا بەسەر برد، زۆربەمان نەمانتوانی بخەوین ئاگرمان کردەوە و لە دەوری دانیشتین و گۆرانیمان وت، هەروەها گەنجانیش هاتنە پاڵمان و بەشدارییان لە نۆرەی مانگرتنەکەدا کرد.

 

وتیشی:  لە کاتی شەودا باران باری و ئاو دزەی کردە ناو چادرەکەمان، بەڵام ئێمە دەستمان بە هەڵوێستەکەمانەوە گرت و ئەوەمان دووبارە کردەوە کە هەمیشە وتومانە: بارودۆخەکە هەرچییەک بێت، جا باران ببارێت یان لافاو ڕامانبماڵێت یان ئاگر بەسەر جەستەماندا ببارێت، بەرگەی سەختییەکان دەگرین لەپێناو ئاشتیدا، چونکە ئێمە ئامادەین بۆ هەموو شتێک تا ئاشتی بە کەرامەتەوە لەم وڵاتەدا بەدی بێت.

 

"با پێکەوە پردێک لەپێناو ئاشتیدا بونیاد بنێین"

کەیفی ئیشیک جەختی لەوە کردەوە، کە بەرپرسیارێتیی بەدیهێنانی ئاشتی تەنها لە ئەستۆی دایکاندا نییە، بەڵکو پێویستی بە بەشداری و هاودەنگیی هەمووان هەیە، داوای کرد ئازاری ئەو دایکانە پشتگوێ نەخرێت کە ڕۆڵەکانیان لەدەست داوە یان تەنانەت لە زانینی چارەنووسی ۆێسکەکانیشیان بێبەش کراون، وتی: دایکانێک هەن ناتوانن ڕۆڵەکانیان ببینن، ملیۆنان دایک ڕۆڵەکانیان لەدەست داوە، لە کاتێکدا هەزارانیان تەنانەت نەیانتوانیوە ئێسقانی ڕۆڵەکانیشیان ببینن، سەرەڕای هەموو ئەم ئازار و خەمە، هێشتا دەستمان درێژ دەکەین لەپێناو ئاشتیدا، ئێمە هەمیشە ئاشتیمان ویستووە، هێشتا دەستمان پێوە گرتووە، لێرەشەوە بانگەوازی خۆم ئاراستەی هەموو دایکان دەکەم، هەستن لەپێناو ئەم قۆناغە و لەپێناو ئاشتیدا، با هەموومان یەکبگرین و هەموو بەربەستەکان تێپەڕێنین، پێکەوە پردێک بونیاد بنێین کە بمانپەڕێنێتەوە بەرەو ئاشتی.

 

"گەلی کورد چەندین هەنگاوی لەپێناو ئاشتیدا ناوە"

کەیفی ئیشیک لە قسەکانیدا، سەبارەت بە ڕێگای ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بە دەستپێشخەری ڕێبەری  گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەختی لەوە کردەوە، کە ئاشتی ناوەکی بانگەواز و هەڵوێستەکانی بووە، مدۆگەری ئازادی جەستەیی خۆی بە پێشمەرجی جەوهەری بۆ پێشخستنی پرۆسەکە لە پێنوسدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاریی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان، بەدیهێنانی ئاشتییە، چونکە ناکرێت بە جەنگ و کوشتن بگەینە چارەسەر، بەڵکو دەبێت پێکەوەی و یەکڕیزی بچەسپێنرێت بارودۆخەکە هەرچییەک بێت، پێویستە هەمووان هەنگاوی کردەیی بنێن لەپێناو ئاشتیدا، لەگەڵ پاراستنی پەیوەندی حزبی و وەفادارییان بۆ شەهید و سەرکردەکانیان.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئێستا کاتی هاوپەیمانی و ئاشتییە، دەوڵەت باخچەلی لە چوارچێوەی ئەم قۆناغەدا بانگەوازێکی ئاراستە کرد، کە تێیدا داوای ئامادەبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانی لە پەرلەمان کرد، #ێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش لە دوای ئەوە، ئامادەیی هەمیشەیی خۆی بۆ ئاشتی ڕاگەیاند، لە ڕێگەی بانگەوازەکەشییەوە، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ گەلەکەی کرد، لە دوای ئەوەش ڕایگەیاندنی پەکەکە هات بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیکەری ڕێکخراوەیی، کورد لە لای خۆیەوە هەنگاوە پێویستەکانی ناوە، پێویستە دەوڵەتیش بە هەنگاوی کردەیی و لە نزیکترین کاتدا وەڵامی ئەم هەنگاوانە بداتەوە. دەبێت یەکەم هەنگاو مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبور عەبدوڵا ئۆجالان بێت، چونکە بەبێ ئازادیی ڕێبەرەکەمان، ئازادیی ئێمە دڵنییای نابێت.

 

ڕوونیکردەوە، کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لایەنێکی سەرەکییە لە ڕێڕەوی ئاشتیدا، داوا دەکات گوێ لە بانگەوازەکانی بگیرێت و کار بکرێت بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی ناوخۆیی گەلی کورد، وتی: بەدیهێنانی ئاشتی پەیوەستە بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە، پێویستە هەمووان گوێی لێ بگرن و دەست بەوەوە بگرن کە دەیخاتە ڕوو، هەروەها پێویستە گەلی کورد پەیوەندیی خۆی بە ڕێبەر و شەهیدان و تەڤگەرەکەیەوە بپارێزێت، لە پێش هەموو شتێکیشدا کار بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزی و هاودەنگیی ناوخۆیی خۆی بکات.

 

"بەردەوام دەبین لە تێکۆشان تا ئاشتی بەدی دێت"

کەیفی ئیشیک جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە، کە دایکانی ئاشتی لە جووڵە و چالاکییەکانیان ناوەستن تا ئاشتی بەدی دێت، لە دەرگای شار و گەڕەک و ماڵەکانیان داوە، دەستیان بۆ لایەنە جیاوازەکان درێژ کردووە لەپێناو کۆتاییهێنان بە بازنەی توندوتیژی.

 

هەروەها داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد، کە هەنگاوی کردەیی بنێت، دووپاتی کردەوە، کە مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەبێت یەکەم هەنگاو بێت لەم قۆناغەدا، پرسیاری کرد، چۆن دەکرێت ئەم ئاشتییە بەدی بێت ئەگەر ڕێبەرەکەمان ئازاد نەبێت و نەتوانێت لە تەنیشت گەلەکەیەوە ئامادە بێت؟ پێویستە دەوڵەت بەبێ دواکەوتن بجووڵێتەوە، چونکە ئێمە دەمانەوێت ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە پەرلەمان و لە نێو ڕۆڵەکانی گەلەکەیدا ببینین، ئەمەش داواکاریی سەرەکیی ئێمەیە.

 

کەیفی ئیشیک کۆتایی بە قسەکانی هێنا بە جەختکردنەوە لەوەی کە دایکانی ئاشتی بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان، دەستبەرداری هەوڵەکانیان نابن تا ئاشتی لە داواکارییەکەوە کە دایکان لە مەیدانەکاندا بەرزی دەکەنەوە، دەبێتە ڕاستیەک کە هەمووان بە کەرامەت و ئارامییەوە تێیدا بژین.