لە سلێمانی بە پانێڵێک گۆرانکارییەکانی خەباتی ٣٥ ساڵەی ژنان خرایەڕوو
لە سلێمانی، پانێڵێکی فکری بە ناونیشانی "لە ملمـلانێی ڕەگەزیدا بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی؛ خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ خەباتی ژنان لە هەرێمی کوردستان ١٩٩١–٢٠٢٦" بۆ کنێر عەبدوڵا بەڕێوەچوو.
سلێمانی
دوێنێ لە سلێمانی، ڕێکخراوی ئازادبوون، بە بەشداری چالاکوانان و نووسەرانی ژن، پانێڵێکی فکری بە بەشداریی کنێر عەبدوڵا بە ناونیشانی "لە ملمـلانێی ڕەگەزیدا بۆ کەرامەتی مرۆڤایەتی؛ خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ خەباتی ژنان لە هەرێمی کوردستان ١٩٩١–٢٠٢٦" ڕێکخست.
پانێڵەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی مێژووی خەباتی ژنان و ئەو گۆڕانکارییانەی لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویان داوە، هەروەها باس لە پێگەی ژنان، بەشدارییان لە بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، ئاستی بەدەستهێنانی مافەکان و ئەو ئاستەنگانە دەکرێت کە لە ڕێگای بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەریی ڕەگەزیدا ڕووبەڕوویان دەبنەوە، لە هەمانکاتدا، گرنگیی ئەم گفتوگۆیە لەوەدایە کە خەباتی ژنان تەنها لە ڕابردوودا نەوەستێت، بەڵکو بە پێی گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆ هەڵبسەنگێندرێت و ئەو پرسیارانەش بخرێنەڕوو کە پەیوەستن بە داهاتووی ماف و کەرامەتی ژنان لە کۆمەڵگەی کوردیدا.
لە پانێڵەکەدا، کنێر عەبدوڵا، نووسەر خوێندنەوەیەکی بابەتیانە بۆ خەباتی ژنان لە هەرێمی کوردستان کرد، وتی: خەبات لە ساڵانی ۱۹۹۱ تا ٢٠٢٦، دەستیپێکرد لە ۱۹۹۱ لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ژنان هەوڵدەدرا ژنان بەسەربکرێنەوە، بەڵام ڕێگرییەکان زۆر ببوون، لە دوای ١٩٩٦ پشتیوانییە دەرەکییەکان زیادی کرد، واتە لە ڕێگەی ڕێکخراوە نیودەوڵەتی و بیانییەکانەوە دەستیپێکرد، قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاری ژنان لە ۲٠٠۳ تا ٢٠١٤ لەدوای ئازادبوونی عێراق دەستیپێکرد، ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان بەردەوام لە ەوڵی خزمەتکردنی ژناندا بوون ئامانجیان هاتنەدەرەوە و هشیاری ژنان بوو لە ناو کۆمەڵگەدا، قۆناغی کۆتایی، لە دوای ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا دەستیپێکردووە، ئەو قۆناغەیی ژنان لە لایەن داگیرکەرەوە دەستبەسەر دەکران و بازرگانیان لە شەڕی داعشدا پێوە دەکرا، ژنان لەدوای شەڕی داعشەوە خۆیان بەرەنگاری دوژمنەکانیان دەبونەوە، دواتر پشتگیری جیهانییەکان توانی ژنان و دەستدرێژی و بازرگانیکردن پێیانەوە بە جیهان بناسێنێت، دواتر لەدوای سەرکەوتنی ژنان لە پشتیوانیکردنی خۆیان لە کاتی توندوتیژیدا، ژنان بە تەواوی جیهان ناسێندرا، پاشان ململانێ سیاسییەکان دووبارە ژنانی ڕووبەڕووی توندوتیژی کردەوە، ژن لەگەڵ دەستپێکردنی خەباتی ژناندا تواندرا ژنی وەک ڕەگەز خۆی بناسێت، کارکردنی ڕەگەزی بەوە هۆکاری دروستبوونی پشتیوانی بزووتنەوەیەکی خۆڕسکانەی جەماوەری، هەبوونی هەموو دەستکەوتەکانی ژنان بۆ مێژوومان گرنگە، بەربەستەکان بۆ ژنان زۆر بوون،چەنێک ڕێگرییەکان بۆ ژنان هەبوون زیاتر بۆسەر ئەو لایەنە سیاسیانە بوون کە ژنان تێیدا تێکۆشانیان دەکرد.
ئاماژەی بەوەشدا؛ کارکردن بۆ داهاتوو بریتییە لە خۆناساندنی ژنان و ژنبونیان، پێویستە لەڕێگەی پەروەردەوەپەروەردەکردنی نەوەیەکی نوێ بگیرێتە دەست تا نەوەیەکی تەندروست بەرهەمبێ، پاشان ئابووری سەربەخۆی ژنان پەرەی پێبدرێت، پێویستە ئەرک و مافەکانی مرۆڤ و ژنان بناسێندرێت.
کنێر عەبدوڵا، نووسەر ئاماژەی بە پانێڵەکەدا وتی: ئایە خەباتی ژنان لە دوای ڕاپەڕنەوە هەڵگری ناسنامەی ڕەگەزییە یان مرۆڤایەتییە؟، بەو واتایەی ژن وەک ڕەگەزی یان ژن خەباتی بۆ مافەکانی کردووە یان نا؟، زیاتر لە ساڵێکە بەدوای ئەو پرسیارانەدە دەڕۆم، ئەمڕۆ خوێندنەوەیەکی بابەتی بۆ ئەو بابەتە بە پلەبەندی دەکەم، بە گوێرەی ساڵەکان وەڵامی پرسیارەکە دەدەمەوە، دواتر دەرهاویشتەکان و بەرهەمەکانی دەخەمەڕوو هەروەها دەستکەوتەکانی ژنان لە سیاسیی و یاساییەکانەوە دەخەمەڕوو، هەروەها ڕەخنەو پێشنیارەکان دەخەینەڕوو.
نەشمیل عەلی، نووسەر و شاعیر وتی: توێژینەوەکەی کنێر عەبدوڵا، زۆر چڕو پڕبوو، لە دوایشدا چارەسەرییەکانی خستەڕوو، واتە سەرەڕای شیکردنەوەی دەستکەوتی ژنان و پێشنیار.و ڕەخنەکان، ڕێگەچارەسەری گرنگی بۆ باشترکردنی خەباتی ژنان خستەڕوو، کە ئەمەش کارێکی باشە بۆ بەرەوپێشچوونی خەباتی ژنان، لاوازی خەباتی ژنان بۆ پەرتبوون و کارکردنی جیاوازی ژنان دەگەڕێتەوە، کارکردنی ژنان لە خەتی جیاوازەوە وایکردووە درەنگتر ژنان بە خەباتەکەیان یان دەستکەوتەکەیان بگەن، هەردوەها دەسەڵات لاوازانە بۆ خەباتی ژنان و بەرەوپێشبردنی هاتووەتە پێشەوە.