زەهرا جەلال، نوێنەری گروپی ژنان لە بەڕێوەبردنی شارەکاندا لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکرا

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ژنانی ئەفغانستان، زەهرا جەلال، نوێنەری گروپی ژنان لە بەڕێوەبردنی شارەکاندا لەلایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکرا و بە هەوڵی خەڵکی ناوچەکە ئازادکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی ژنانی ئەفغانستان ڕایگەیاند، زەهرا جەلال، نوێنەری گروپی ژنان لە بەڕێوەبردنی شارەکانی پارێزگای لۆگار لە ناوچەی کەلنگار لە شاری پلعیلمی پایتەختی پایتەختی لۆگار دەستگیرکراوە.

 

سەرەڕای نیگەرانییەکان لە دەستگیرکردنی زەهرا جەلال، بەڵام میدیاکان چەند خولەکێک پێش ئێستا هەواڵی ئازادکردنیان بە هەوڵی هاوڵاتیانی ناوچەکە بڵاوکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی ئەفغانستان، پیران و خەڵکی ناوچەی لۆگار هاوکارییان کردووە و زەهرا جەلال-یان لە دەست تاڵیبان ئازاد کردووە.

 

لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ژنان دەکاتە ئامانج و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و سەربازی ژن لە ئەفغانستان لە چەند هێرشی جۆراوجۆردا تیرۆر کراون یان کوژراون.

 

ت.پ