بڕیاری سزای بکوژی پنار گوڵتەکین هەڵوەشێنرایەوە
بەهۆی داواکاریی پارێزەری خێزانی پنار گوڵتەکین بۆ دادگای باڵا، بڕیاری دادگای هەرێمی دەربارەی خێزانی جەمال مەتینی بکوژی پنار بە بیانووی ئەوە شوێنێک نییە بنەماڵەکە دادگایی بکرێت، هەڵوەشایەوە.
موگلا
پنار گوڵتەکین، خوێندکاری زانکۆ، لە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٠ لە شاری موگلا لەلایەن جەمال مەتین ئاڤجی کوژرا، دادگای هەرێمی بڕیاریدا بە دادگایینەکردنی بکوژەکە، بەهۆی ئەوەی تاوانبار مەتین باوک یاخود کەسێکی پلە یەکی بەشدار نەبووە لەگەڵیدا، لەبەرامبەردا دادگای باڵا بڕیاری دادگایی هەرێمی رەتکردەوە.
ڕێزان ئیپۆزدەمیر، پارێزەری خێزانی گوڵتەکین، لە دژی بڕیارەکەی دادگای هەرێمی، داواکارییەکەی ٩ خاڵی ئاڕاستەی وەزارەتی داد کرد، ئاماژەشی بەوەدا کە بەپێی بەڵگەکان لە کوشتنی پنار بە هاوکاری باوک و براکانی مەتین بووە، بۆیە پێویستە دادگا کاری خۆی بکات، دادگای باڵا داواکارییەکەی پارێزەری خێزانی گوڵتەکینی هەڵسەنگاند و بڕیاری دادگای هەرێمیی لەسەر بنەماڵەی جەمال مەتین هەڵوەشاندەوە.
ت.پ