ژنێکی ئەفغانی وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاریكرا

ژنێکی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفغانی بە ناوی ماری کەبیر سیراج بیشاپینگ وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنان لە جیهاندا لە سەرکەوتن و پێشەنگایەتی کردن بەردەوامن بۆ بە دەستهێنانی دەسکەوتەکانیان و لەو چوارچێوەیەشدا،  کۆمەڵگەی کۆمەڵایەتی و کەلتووری ئەفغانی لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێگەی فەرمی خۆیان سەبارەت بە دەستبەکار بوونی ژنێکی ئەفغانی لە پۆستێكی باڵای ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ژنێکی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفغانی بە ناوی ماری کەبیر سیراج بیشاپینگ وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئەفغانستان دەستنیشان کرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ژنە وەک یاریدەدەری نوسینگەی ئاسایشی نیشتیمانی و کاروباری نێودەوڵەتی خزمەت دەکات.

 

 ماری کەبیر سیراج بیشاپینگ لە ئەمریکا لەدایک بووە، پێشتر لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کاری کردووە و بەرپرسی لیژنەی بەشی باشوور و ناوەڕاستی ئاسیا بووە.