ژنێکی کورد دەبێتە وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا
ديلان یەشیلگۆز، سیاسەتمەداری کورد وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری لە حکومەتی نوێی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.
ناوەندی هەواڵ
ژنێکی کورد بەناوی دیلان یەشیلگۆز، وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵەندا لە کابینەى نوێی حکومەتى ئەو وڵاتەدا دەستبەکار بوو.
دیلان یەشیلگۆز لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاندووە، جێگەی شانازییەکی گەورەیە وەک جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری هۆڵندا خزمەت بکەم.
دیلان یەشیلگۆز لە ساڵی ١٩٧٧ لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە خێزانێکی کورد لەدایکبووە و لە تەمەنی منداڵیدا وەک پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی هۆڵەندا کردووە.