ژنێکی گەنجی حەسەکە لە کاتی کارکردن لە شاری تارتووس بێسەروشوێن بووە

سەعدیە ڕەمەزان عەمۆ، کە خەڵکی حەسەکەیە، لە کاتێکدا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە تارتووس بوو و لەوێ کار دەکات، دوای ئەوەی خێزانەکەی ئاگادار کردەوە کە بڕیارە بڕە پارەیەک بگوازێتەوە، دیار نەماوەو خێزانەکە دەستیان کرد بە بانگەوازی یارمەتی بۆ دۆزینەوەی.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕووداوەکانی ڕفاندنی ژنان لە چەندین شار و شارۆچکەی سووریا دووبارە دەبنەوە، لە سایەی خراپتربوونی دۆخی ئەمنی بەدیاریکراوی لە کەناراوی سووریا، لەگەڵ بانگەواز و داواکارییەکان بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکانی گەڕان و خێرایی لە ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان.

 

خێزانی سەعدیە ڕەمەزان عەمۆ، خەڵکی گوندی هزیم باشووری ناوچەی هۆل لە حەسەکە، هەواڵیان دا لەبارەی پچڕانی پەیوەندی پێوەی لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردووەوە لە کاتی بوونی لە شاری تارتووس کە تێیدا کار دەکات.

 

بە پێی گێڕانەوەی کەسوکاری، سەعدیە ڕەمەزان کۆتا پەیوەندی لەگەڵیان ئەنجام دا و پێیانی وت کە بەرەو ناردنی بڕە پارەیەک بۆ خێزانەکە دەڕوات، پێش ئەوەی پەیوەندییەکە بە تەواوی پچڕێت، لەو کاتەوە خێزانەکە نەیتوانیوە شوێنی بوونی بزانێت یان دڵنیا بێت لە پارێزراوییەکەی.

 

خێزانەکە داوایان لە هەر کەسێک کرد کە زانیاری لێیەتی یان لە ڕۆژانی ڕابردوودا بینیویەتی، پەیوەندییان پێوە بکات یان لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکاتەوە بۆ یارمەتیدان لە دۆزینەوەی.

 

دیارنەمانی ژنان و منداڵانی کچ لە چەند شارێکی سو وریا بەتایبەتی شارەکانی کەناراوەکان بەربڵاو بووە، بەڵام نهێنییەکە وەک خۆی ماوەتەوە، هاوکات پرسیارەکان لەسەر ئەم پرسانە زیاتر دەبن کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نیگەرانی لای ڕای گشتی سووریای دروستکردووە.

 

ئەم ڕووداوە پێکەوەبەستراوانە دێن بۆ دروستکردن دۆخێکی ئاڵۆزی و تێکچوون لە نێوان دانیشتووان لە شارە جیاوازەکاندا، کە دەنگدانەوەی ئەم کەیسانە درێژ بووەوە بۆ سەرتاسەری سەکۆکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هاواری بەرفراوانەوە بۆ بەدواداچوونی ڕاستییەکان.