ژنێکی گەنج لە ڕانیە بە شێوەی گوماناوی گیانی لەدەستدا

ژنێکی گەنج لە شارۆچکەی ڕانیە بە شێوەیەکی گوماناوی و بە شوێنەواری فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو بکوژران بۆ دەرچوون لە یاساو سزا هانی ژنان دەدەن بۆ خۆکوشتن یاخود گیان لەدەستدانەکە گوماناوییەو بکوژ بەنادیاری دەمێنێتەوە.

 

دوێنێ ١ی شوبات، ژنێکی تەمەن ١٨ بۆ ٢٠ ساڵ گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە، بەڵام بەپێی وتەی پزیشکەکان پێش گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، شوێنەواری فیشەک بە سەری ژنەکەوە بووە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

 

سەرچاوە پزیشکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە، وردەکاری زیاتر لەسەر ناسنامەکەی و هۆکاری پشت ڕووداوەکە ڕانەگەیەندراوە و پۆلیس چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکات.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە تەنها ل مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ٨ ژن بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە یان کوژراون.