شەهید ڤیان سۆران بە سیمینارێک لە مەخموور یادی کرایەوە
لە کامپی پەنابەرانی مەخموور، لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان سۆران، بە سیمینارێک کە ئەندامان و دانیشتوانی کامپەکە ئامادەی بوون، لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی یادی کرایەوە.
مەخموور
لەیلا والی حوسێن ناسراو بە ڤیان سۆران، لە ٢ی شوباتی ٢٠٠٦ لە ناوچەی هەفتانین چالاکیی گیانبازی ئەنجامدا، ئەمەش لە بەرامبەر پیلانی ساڵی ١٩٩٩ دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بوو، ڤیان سۆران لە کامپی ئاوارەکانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" لە ٢٠ ساڵەی شەهید بوونیدا بە سیمینارێک بە پیشەنگایەتی ئەنجامەنی حشتار، لەگەڵ گردبوونەوەی ئەندامان و دانیشتووانی کەمپەکە یادی کرایەوە.
یادەکە لە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بە خولەکێک ڕێزگرتن لەهەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دوای ڕێزگرتنەکە قیمەت نەرەخی بە ناوی کۆردیۆناسیۆنی ئەنجومەنی عشتارەوە قسەی کرد.
"هەڤاڵ ڤیان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئایدۆلۆژیای ڕێبەردا دروستکرد"
لە سەرەتای قسەکانیدا، قیمەت نەرەخی هەموو شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی بەبیرهێنایەوە و وتی: هەڤاڵ ڤیان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ١٩٩٧ پەیوەندی بە تەڤگەری ئازادییەوە کردووە، هاوڕێ ڤیان پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئایدۆلۆژیا و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەردا دروستکرد، لە ساڵی ١٩٩٩ پیلانێک لە دژی ڕێبەر ئاپۆ داڕێژرا جگە لەوەش، ژێردەستەیی و هۆشیاری پیاوسالاری لە هەموو شوێنێکدا بەسەر ژناندا سەپێندرا، لە وەڵامی ئەم کارانەدا، هاوڕێ ڤیان لە پرۆسەکەدا لێکۆڵینەوەی کرد و بڕیارێکی لەم شێوەیەی دا.
"هەڤاڵ ڤیان هەمیشە ویستویەتی ژنێکی ئازاد بونیاد بنێت"
قیمەت نەرەخی لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، ڤیان سۆران پابەندە بە دۆزی ژنان و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: هەڤاڵ ڤیان هەمیشە ویستویەتی دەوروبەرەکەی ڕێکبخات و ژنێکی ئازاد دروست بکات، لەسەر ئەو بنەمایە کار و چالاکییەکانی خۆی ئەنجامدا، هاوڕێ ڤیان لەو پرۆسەیەدا بەدواداچوونی کرد کە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لە کەسایەتیی ڕێبەردا بەسەر گەلی کورد و ئەواندا سەپێندرا، ڤیان سۆران بە کارەکەی نیشانیدا کە هیچ هێزێک ناتوانێت گەلی کورد لەناوببات و لە ڕێبەر جیایان بکاتەوە وەک ژنانی پابەندی پارادایمی ڕێبەر، ئێمە هەمیشە شوێنکەوتووی هەڤاڵ ڤیان و هەڤاڵەکانی دەبین.