ژنێک تاوانی ئەنفال بیری هاوڵاتیان دەخاتەوە
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی تاوانی ئەنفالدا، شانۆگەرییەک بە ناوی "با ئەنفال لەیاد نەکەین" نمایشکرا، کە گوزارشت بوو لەو ڕۆژانەی تاوانی ئەنفال ئەنجام درا، لەلایەن میوانان و کەسوکاری ئەنفالکراوانیشەوە ١٨٢باڵۆنی سپی هەڵدرا. گەرمیان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی تاوانی ئەنفالدا، شانۆگەرییەک بە ناوی "با ئەنفال لەیاد نەکەین" نمایشکرا، کە گوزارشت بوو لەو ڕۆژانەی تاوانی ئەنفال ئەنجام درا، لەلایەن میوانان و کەسوکاری ئەنفالکراوانیشەوە ١٨٢باڵۆنی سپی هەڵدرا.
گەرمیان
پاشنیوەڕۆی دوێنێ، لە شارۆچکە کەلار شانۆگەرییەک بە ناوی "با ئەنفال لەیاد نەکەین" نمایشکرا، کە باسی لە ڕۆژی ئەنفال کردنی کوردەکان دەکرد، سەرەتای شانۆگەریەکە بە نمایشی ژمارەیەک لە شۆڵف و گرێدەر وئۆتۆمبێلی سەربازی دەستی پێکرد.
ئەو ئۆتۆمبێلەنە گوزارشت بوو بۆ ئەو هێزانەی بەشداری شاڵاوی ئەنفالیان دەکرد، کە لە گەرمیان هەزاران ژن و منداڵ و پیاویان دەبرد، زیندەبەچاڵ و گولەبارانیان دەکردن، دواتر لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوان و میوانانەوە ١٨٢ باڵۆنی سپی بە ئاسماندا هەڵدرا، وەک گوزارشت لە ١٨٢ هەزار کوردی ئەنفال کراو لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە.
دواتر شانۆییەکە کە باس لە ژنێکی گەڕاوە لە گۆڕەبەکۆمەڵەکان دەکرد، لەلایەن کەسوکاری ئەنفالکراوانەوە گوڵباران کرا، هەروەها لەلایەن خاوەن بیرۆکەی شانۆگەرییەکە "مەحمود گەرمیانی" داوا لە سەرجەم ئامادەبووان کرا دەستیان لەسەر سنگیان وەک ڕێزێک بۆ ئەنفالکراوان دابنێن.