بێ ڕێزی بە ژنان لە پەرلەمانەوە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکاتی باسکردنی کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا،وەک بێڕێزییەک حکومەت بە مێینە وەسف دەکات. ناوەندی هەواڵ
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکاتی باسکردنی کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا،وەک بێڕێزییەک حکومەت بە ژن "مێینە" وەسف دەکات.
ناوەندی هەواڵ
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ژمارە چواری خولەی بەهارەی پەرلەمانی کوردستاندا، پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ناوی "هاوڕێ مەلا ستار" لەکاتی باسکردنی کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە "حکومەتێکی مێینەی مۆدێل" وەسف دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژناندا دەخاتە تەنیشت یەک،ئەو پەرلەمانتارە بەو جۆرە وتەکانی دەخاتە ڕوو، کە لەبەر ئەوەی حکومەت ژنە بۆیە کەموکورتی و گەندەڵی هەیە.
لە وەڵامی ئەم وشانەدا ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وتەکانی ئەو پەرلەمانتارەی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە پڕۆتۆکۆڵدا سڕیەوە، وەک ژنێک ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە مافی نییە لە ڕێگەی ژنەوە قسە بە حکومەت بڵێت، وتی "هەموومان هەستێکی مرۆڤ بوونمان هەیە، ئەگەر دەتەوێت قسە بە حکومەتی بڵێیت لە ڕێگای ئێمەوە پێی مەڵێ".
ڕاشیگەیاند، ئەو پەرلەمانتارە هەڵەی کردووە، مافی نییە بێ ڕێزی بەرامبەر ژنان بکات و کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێم بە ژنێک لێکبچووێنێت، دەبێت ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن بکات.
هەروەها لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەو فراکسیۆنە وتەی ئەو پەرلەمانتاری بە بیروڕای تاکەکەسی لێکدایەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد ئەوە ئەوە بیروڕای یەکیتی نیشتیمانی کوردستان نییە.