ڕۆژنامەنووسێک، پەرلەمانتاری مێشک بچوک و داتاشراو

دوای بێڕێزییەکانی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرامبەر ژنان، ژنان لەسەر ئەم بێ ڕێزییە هاتنە دەنگ، هاشتاگی "بەشانازییەوە مێییەم" یان بڵاو کردەووە. ناوەندی هەواڵ

دوای بێڕێزییەکانی پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرامبەر ژنان، ژنان لەسەر ئەم بێ ڕێزییە هاتنە دەنگ، هاشتاگی "بەشانازییەوە مێییەم" یان بڵاو کردەووە. 
ناوەندی هەواڵ
 
لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا، هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک بێ ڕێزییەک بە ژنان، کەموکورتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە ژن لێکچوواند، ئەم وتەیەشی کاردانەوەی لای بەشێکی زۆر لە ژنانی ڕۆژنامەنووس، پەرلەمانتاران و چالاکوانانی باشوری کوردستان لێکەوتەووە. 
 
بڵێسە جەبار فەرمان پەرلەمانتاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەمان فراکسیۆن، لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، هەشتاگی "بە شانازییەوە مێینەم" بڵاوکردەووە، دەڵێت "مێینە بوون زۆر لەوە گەورەترە بە حکومەت یا بە ھەر شتێکی تر بشوبھێنرێت، ئەوەی لەوە تێنەگەیشتبێ لە واتای پێکەوە ژیان و یەکسانی و دیموکراسی تێنەگەیشتوە".
 
ڕێزان شێخ دلێر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕەخنە لە پەرلەمانتارکەی حزبەکەی لە پەرلەمانی کوردستان دەگرێت، بەپێویستی دەزانێت ئەو کەسانەی بێ ڕێزی بەرامبەر ژنان دەکە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دووربخرێنەوە، دەشڵێت "لە نێو پەرلەمانی کوردستان، کە بە خوێنی چەندین ژن هـاتۆتە ئاراوە، لەبەردەم سەرۆکێکی ژن و لەبەردەم پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ هەموو جیهان، پەرلەمانتارێک سوکایەتی بـە مێینە دەکـات! جگـە لە مەبەستەکەی ئەو پەرلەمانتارە شوبهاندنی (حوکومەتی هەرێم) بە مێینەش سوکایەتییە بۆ کچان و ژنان".
 
هەروەها ستارە عارف، ڕۆژنامەنووس لە پەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، "مێینە بون لوتکەی شەرەف و کەرامەتە و نابێت ڕێگە بەو عەقڵیەتە ستەمکارە پیاوسالارییە خێڵەکییە بدرێت، کرداری دواکەوتووی و نەزانی و نەفامی و دزی و تاڵانی بە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مێینە بچوێنێت، بەڵی بۆ سزادان و لەقادانی عەقڵیەتی پیاوسالاری ستەمکار"
 
ئاڤان فارس، ڕۆژنامەنووس و ئەدانی سەنتەری میترۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆیدا، ئەو پەرلەمانتارەی بێ ڕێزی بە ژن کرد بە شایستەی پەرلەمانتار نازانێت، دەڵێتت کە دەبێت هاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر بێ ڕێزی پەرلەمانتارەکەیان ڕوونکردنەوە بدەن. 
 
ڕۆژنامەنووس شەیما عەبدوڵا، لە بڵاوکراوەیەکی تایبەتدا بەو پەرلەمانتارە دەڵێت "مێینە بونم شانازیە........خۆزگە، حکومەت، حکومەتێکی مێینە ئەبوو...دارزێی بۆ خۆت و قسەت ، ئینسان بچوک بوو، ئیتر نە دایکی خۆی بۆ گرنگە، نە ژنی، نە کچی، نەخوشکی!پەرلەمانتاریی مێشک بچوک و داتاشراو ". 
 
سازگار ئەحمەد، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەیە لە پەڕەی کۆمەڵایەتی خۆیدا دەنوسێت "شانازی بەوەوە دەکەم کە مێینەم هەمیشە سەربەرزم".